ئه‌كادیمیاى كوردى پێشانایهكى هاوبه‌ش ده‌كاته‌وه
News #01, Issue 01, Jan 2015 | Núcey #01, Jhimarey 01, Mangí 1 Sallí 2015 | نوچەی 1، ژمارەی یەکەم، مانگی 1 ساڵی 2015
زانكۆى كۆیه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیاى كوردى پێشانگایه‌كى هاوبه‌ش ده‌كاته‌وه
بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌كادیمیاى كوردى پێشانایهكى هاوبه‌ش ده‌كاته‌وه
به‌مه‌به‌ستى ناساندنى بڵاوكراوه‌كانى گۆڤارى زانكۆى كۆیه و ئاگاداربوونى گشت چین و توێژه‌كان له بڵاوكراوه‌كانى زانكۆى كۆیه، ڕۆژى شه‌ممه 29/11/2014 زانكۆى كۆیه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیاى كوردى پێشانگایه‌كى هاوبه‌شى كرده‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته (د. عوسمان ده‌شتى) سكرتێرى گۆڤارى زانكۆى كۆیه پێى ڕاگه‌یاندین، كه زانكۆى كۆیه به پێویستى زانى (33) ژماره‌ى گۆڤارى زانكۆى كۆیه له‌گه‌ل (17) بڵاوكراوه‌ى دیكه به هاوبه‌شى له‌گه‌ل ئه‌كادیمیاى كوردى بكاته‌وه. به تایبه‌تى بۆ گۆڤاره‌كانى زانكۆى كۆیه كه خواستێكى زۆرى له‌سه‌ر بوو بۆ مامۆستا و خوێندكارانى زانكۆكانى كوردستان. كه هه‌ر ژماره‌یه‌كى گۆڤارى زانكۆى كۆیه چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز (خه‌سرۆ ئیسماعیل) به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى ئه‌كادیمیاى كوردستان ڕایگه‌یاند:
ئه‌كادیمیاى كوردى ساڵانه پێشانگاى كتێب ده‌كاته‌وه بۆ سه‌رجه‌م چاپكراوهكانى خۆى، به‌ڵام ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مینجاره ئه‌كادیمیاى كوردى به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه‌كانى گۆڤارى زانكۆى كۆیه پێشانگا ده‌كاته‌وه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه (40%) داشكاندن بۆ سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌كادیمیایه. ئه‌م پێشانگایه (3) ڕۆژ به‌رده‌وام بوو ڕۆژانه له كاژێر (10)ى به‌یانى تا (4) ى ئێواره ....