بەڕێوەچوونى سيمپۆزيۆمێك بە ناونيشانى پرۆسه‌ی بۆلۆنیا له‌ زانكۆی كۆیه‌ ، پلان دانان و جێبه‌جێ كردن

News #07, Issue 46, Oct 2018 | Núcey #07, Jhimarey 46, Mangí 10 Sallí 2018 | نوچەی 07، ژمارەى 46 مانگی 10 ساڵی 2018

ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٨/١٠/٨ كاتژمێر ١٠ى بەيانى لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ و ڕاگرەكان و مامۆستايانى زانكۆمان، سيمپۆزيۆمێك بە ناونيشانى پرۆسه‌ی بۆلۆنیا له‌ زانكۆی كۆیه‌ ، پلان دانان و جێبه‌جێ كردن بەڕێوەچوو.

هەريەك لە بەڕێزان پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ى.سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا وتەيەك پێشكەشكرا و گرنگى و بايەخى ئەم سيستەمەيان بۆ ئامادەبووان ڕوونكردەوە.

پاشان بەڕێز پ.د.صلاح ئيسماعيل يەحيا بەڕێوەبەرى دڵنيايى جۆرى زانكۆ باسێكى پوختى لەبارەى وردەكاريەكانى سيستەمەكەوە بۆ ئامادەبووان پێشكەشكرد.