زانكۆى كۆيە نوێنه‌ری هه‌یه لە ڕێكخستنى كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى لە وڵاتى پۆڵەندا
News #11, Issue 13, Jan 2016 | Núcey #11, Jhimarey 13, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ١١، ژمارەى ١٣ مانگی 1 ساڵی 2016
ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی، زانکۆی جاگیلۆنیا، لە وڵاتى پۆڵه‌ندا لە مانگى دەى ئەمساڵدا كۆنفرانسێكى زانستى ڕێكدەخات بە ئامانجى يەكخستنى كارى زانايانى بوارى كوردناسى، زانكۆى كۆيە نوێنەرى لە كۆميتەى رێكخستنى كۆنفرانسەكەدا هەيە، هەر بۆيە تەواوى مامۆستايانى زانكۆى كۆيە دەتوانن لە چوارچێوەى كارەكانى كۆنفرانسدا كارايانە بەشدارى بكەن، نوێنەرى زانكۆى كۆيەش لەو كۆميتەيەدا بەڕێز پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى بەرێوەبەرى خوێندنى باڵاى زانكۆيە و دەتوانن لە ڕێگەيەوە زانيارى پتر وەربگرن.
بۆ زانیاریتان ده‌توانن به هه‌ر سێ زمانی كوردی و ئینگلیزی و روسی توێژینه‌وه پیشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش پرۆگرامی كۆنفرانسه‌كه‌یه:
له ڕابردوه‌وه به‌ره‌و داهاتوو، یه‌کخستنی ئه‌زمون و به‌هاکان.
کوردستان له نه‌ریتی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتدا.
24-26/10/2016
ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی، زانکۆی جاگیلۆنیا، کراکۆف، پۆڵه‌ندا
ئه‌م ده‌زگایه کۆنفرانسه‌ک ڕێكده‌خات، به یادی ئۆگه‌ست کۆسیسزا ژابا (1801- 1894) سیاسه‌تمه‌دار و توێژه‌ری پۆڵه‌ندی – ڕوسی و مه‌لای کورد مه‌حمودی بایه‌زیدی (1797-1867)، که بۆ ژابا مامۆستا و هاوکار بووه، له کۆکردنه‌وه و وه‌رگێڕان و ڕه‌خنه گرتن له نوسراوه کوردییه‌کان.
ئامانجی سه‌ره‌کی کۆنفرانسه‌که یه‌کخستنی كاری زانایانه له‌بواری كوردناسی، له هه‌ریه‌ك له کوردستان و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئه‌وروپادا. کۆنفرانسه‌که په‌یوه‌ندی هه‌یه به پرۆژه توێژینه‌وه‌ی "چۆن وا له ده‌نگێک بکرێت ببیسترێت؟ به‌رده‌وامی و گۆڕان له که‌لتوری کوردی و ڕاستیه‌کانی کۆمه‌ڵگا له ڕوانگه‌ی پۆست كۆڵۆنیالیدا". هه‌تا ئێستا ئه‌زمونی ئێمه ئه‌وه نیشان ده‌دات که میتۆد و كاركردن له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی کوردی، له ڕۆشنایی نه‌ریته ئه‌کادیمییه جیاوازه‌کان، لێکدانه‌وه‌ی جیاوازی به‌رهه‌مهێناوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی کوردی چی پێویسته و چ شتێک گرنگه له په‌ره‌پێدان و قوڵبونه‌وه له مه‌ودای لێکۆڵینه‌وه‌کاندا. ئه‌مه‌ش پله‌ی جیاوازی بابه‌ته‌کان و میتۆده‌کانی خوێندنیان دروست ده‌کات، له لایه‌ن که‌سایه‌تیه ئه‌کادیمییه‌کان و له شوێنه جیاوازه‌کانی جیهاندا. هه‌ر بۆیه ئاره‌زو ده‌که‌ین له ماوه‌ی کۆنفرانسه‌که‌ماندا، جه‌خت بخه‌ینه سه‌ر کێشه‌ی نه‌ریته جیاوازه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئه‌وروپا له لێكۆڵینه‌وه‌ی کوردی‌دا و خستنه‌ڕووی خاڵه‌كانی لێکچون و جیاوازی نێوانیان. بۆیه، ده‌خوازین سێ فاكته‌ر دیاری بكه‌ین، كه رۆڵیان له پیشخستنی كوردناسیدا گه‌له‌ك گرنگه: بنه‌مای پته‌وی تیۆری هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، زمانی كوردی و په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ هه‌قیقه‌تی كورد و كوردستان. هه‌رچه‌نده هه‌ندێ جار هه‌ڵسه‌نگاندن و شیکردنه‌وه‌كان و ئه‌زمونه جیاوازه‌کان به شێوه‌یه‌کی جودا ده‌نرخێنرێن و گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێ، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م سێ فاكتره ده‌توانین دانوستانێكی گونجاو و کاریگه‌ر له نێو ئه‌لقه‌ی كوردناساندا ساز بكه‌ین.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئه‌زمونی کێشمه‌کێش و جه‌نگ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بێگانان و ده‌ربه‌ده‌رکردن و ته‌نهایی، له یاده‌وه‌ری زۆرێک له دانیشتوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، هه‌ستێکی که‌مێک جیاواز به‌رامبه‌ر به کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دروست ده‌کات. پرۆسه‌ی به ناو مۆدێرنیزه‌کردنی ئه‌وروپا بۆ ماوه‌ی سێ سه‌ده‌ی جیاواز له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا، به‌گه‌رمی قسه‌ی له‌باره‌وه‌كراوه. که ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش، روانگه و بیركردنه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وتۆته‌وه و نموونه‌ی هه‌مه‌چه‌شنی مۆدێرنیزم په‌یدابووه. به تایبه‌ت ئیمپێریالیزم و لایه‌ن ڕۆشنبیریه‌که‌ی كه ڕۆژهه‌ڵاتناسییه. ئه‌مه له ئه‌زمونی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتدا ڕێڕه‌وێکی که‌مێک جیاوازتری گرتۆته‌به‌ر. ئه‌مڕۆ وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م پرۆسه دورودرێژه و ئه‌نجامه‌کانی ببنه پێكبه‌ستێكی گرنگ له نێوان ڕۆژئاوای ئه‌وروپا و ترادیسیۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له بیرکردنه‌وه و توێژینه‌وه‌دا. به‌م چه‌شنه هاوبیر ده‌بین و لێكگه‌یشتن پێشده‌كه‌وێ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیشمان قوڵتر ده‌بن. ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ، كه بیری نوێ و نه‌ریتی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆهه‌ڵات و رۆئاوای ئه‌وروپا (به‌تایبه‌تیش روسیا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت)، كاریگه‌ری خۆی به‌سه‌ر كوردن هه‌بووه. ئێمه باوه‌ڕمان وایه که داهاتوی کوردستان و سه‌قامگیری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، په‌یوه‌ندی پته‌وی هه‌یه به تێگه‌یتنێكی قووڵی ئه‌و روناگه و ئه‌زمونه جیاوازانه‌ی رۆڵیان له چێكردنی ئیماژی كورد و كوردستاندا هه‌بووه.
بۆ چه‌ندین سه‌ده خه‌ڵکانێک له هه‌ردوو به‌ری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئه‌وروپادا، توێژینه‌وه‌یان له بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی کوردی‌دا ئه‌نجامداوه. زۆربه‌شیان تێکه‌ڵ بوون به سیاسه‌ت و ڕۆڵیان له کوردستاندا دوو لایه‌نه بووه. ئۆگه‌ست کۆسیسزا ژابا یه‌کێک بووه له‌وانه. به‌ڵام کاتێک له کوردستان و له ڕوسیا، وه‌ک یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانیی كوردناسی، به ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کردوه، له پۆڵه‌ندا له‌به‌ر نوێنه‌رایه‌تی كردنی ڕوسیای قه‌یسه‌ری، به ئه‌نقه‌ست له‌بیرکراوه. ئه‌و نه بۆته سیمبولی خۆبه‌ختکردن له پێناو نیشتیمانه‌که‌ی و نه بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌وه‌نده سه‌رنج ڕاکێش بوون تا گرنگیان پێ بدرێت. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له هاونیشتیمانییه‌كانی خۆی به "خیانه‌تكار" ناویان بردوه. چه‌ندین ساڵ دواتر، دوای ئه‌وه‌ی پۆڵۆنیا بووه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، نوسراوه‌كانی له‌باره‌ی کورده‌کان، وه‌ك به‌رهه‌می باش و به‌رز، گرنگیان پێدرا. لێره‌وه ده‌شێ چیرۆکی ژیانی ئه‌و ئیلهامبه‌خش بێ بۆ تێگه‌یشتنی مێژوی سه‌ختی کورد، که هه‌روه‌ک پۆڵه‌ندیه‌کان، له ئه‌مرۆی كورداندا بڕیاردان له سه‌ر "ناپاكی" و "قاره‌مانی" مرۆڤه‌كان، به ئاسانی ناكرێ. ئێمه باوه‌ڕمان وایه که ده‌قی قۆناغی پاش بێ ده‌وڵه‌تی هه‌ر وڵاتێک یاریده‌ده‌ر ده‌بێت بۆ باشتر تێگه‌یشتن و دوباره لێکدانه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان وڵاتێکی تری بێ ده‌وڵه‌ت. وا دیاره که ئه‌م ئه‌زمونانه به‌سود بن له دۆزینه‌وه‌ی مژاری نوێ بۆ لێکۆڵینه‌وه، پێشكه‌وتنی زانسته‌كان، له باره‌ی كورد و كوردستان، سودی خۆی ده‌بێ.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ده‌مانه‌وێت ده‌رفه‌ت بۆ توێژه‌ران بڕه‌خسێنین که پرێزنته‌یشنه‌کانیان به هه‌ر سێ زمانی ئینگلیزی، کوردی و ڕوسی، پێشكه‌ش بكه‌ن. ئێمه باوه‌ڕمان وایه ئەو قۆناغه‌ی توێژینه‌وه‌ی کوردی تێیدایه ناكرێ به‌ته‌نها ئه‌وله‌ویات به زمانی ئینگلیزی بدرێ. له‌به‌رئه‌وه ده‌مانه‌وێت زانست و زانیاری له‌سه‌ر زمانی دایکیش به‌ره‌وپێش به‌رین (زمانی کوردی و شێوه‌زاره‌کانی)، هه‌روه‌ها زمانی ڕوسی وه‌ک زمانێکی کۆنی ده‌وڵه‌مه‌ند که بۆماوه‌یه‌کی دورودرێژ له توێژینه‌وه کوردییه‌کان به‌کار هاتووه. هه‌رچه‌نده، له‌وانه‌یه ئێمه نه‌توانین وه‌رگێڕ بۆ ته‌واوی وتاره‌كان دابین بکه‌ین، به‌ڵام دڵنیاین له‌وه‌ی، که هه‌بوونی په‌یوه‌ندی و ناسینی یه‌کتر هه‌نگاوی یه‌که‌مه بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر له داهاتوودا.
كۆنفرانس توێژینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م مژارانه‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گرێ:
1- چه‌رخی ژابا و بایه‌زیدی: رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌وروپای خۆرئاوایی و ڕوسیایی له لێکۆڵینه‌وه‌ی کورده‌کان.
2- ئایا ده‌کرێ "بێ ده‌وڵه‌تی" بایه‌خدار بێت؟ گه‌لی پۆڵه‌ندی و کوردی هه‌میشه بێ ده‌وڵه‌تیان به خراپترین ئه‌زموونی مێژوو ڕه‌چاوکردووه. هه‌رچه‌نده ئێمه ئاره‌زوو ده‌که‌ین له كۆنفرانسدا پرسیارێك بوروژێنین، تاوه‌کو ئه‌م پرسه له ڕوانگه‌ی جیهانگه‌راییدا لێی بکۆڵدرێته‌وه و ڕه‌چاوی به‌ره‌نگاریه‌کانی وده‌رفه‌ته‌کان بکه‌ین، تاوه‌کو "بێ ده‌وڵه‌تی" بخرێته ناو چوارچێوه‌یه‌کی تره‌وه و به‌جۆرێکی تر شیبکرێته‌وه.
3- کوردستان له‌نێوان ململانێ و ویست بۆ سه‌قامگیری –ده‌رفه‌ت و ململانێ سیاسییه هاوچه‌رخه‌کان.
4- له خه‌یاڵه‌وه بۆ چالاکی: ڕۆڵی کلتوری کوردی و به‌دامه‌زراوه‌ییکردنی.
5- باوه‌ڕ، بیر و گومان: ئایین و که‌مینه‌کانی کوردستان و ڕۆڵی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
6- مۆدێرنه ونه‌ریت: بیر و ئایدۆلۆژیای سه‌رده‌می له کوردستاندا.
7- "ژن، ژیان، ئازادی؛ ژنانی کورد له‌نێوان دروشم و به‌هاکاندا.
8- خه‌یاڵکراو، ڕاستی و گێڕدراوه: ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی له داڕشتنی مانای به‌هاکان و شکۆ.
9- په‌نابه‌ر، کۆچبه‌ر، گه‌شتیار: شێوه جیاوازه‌کانی کۆچکردن و تۆڕی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی کورده‌کان.
10- چ جۆره كوردناسییه‌كمان پێویسته؟ بیركردنه‌وه و پێشنیاز له بواری كوردناسی، له‌وانه هه‌ڵسه‌نگاندنێکی وردبینانه‌ی كاریگه‌ری ئیمپڕیالیست، له کۆن و ئێستا، به‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه کوردیه‌کاندا.
پانێڵه‌کانی کۆنفرانسه‌که به‌گوێره‌ی بابه‌ت و زمانی پرێزنته‌یشنه‌کان ڕێک ده‌خرێن.
تکایه پێشه‌کی و ناونیشانی پرێزنته‌یشنه‌کانتان، که له 250 تێپه‌ڕنه‌کات، له‌گه‌ڵ کورته‌یه‌ک له ژیاننامه‌کانتان، ناوی زانكۆكه‌تان و زانیاری په‌یوه‌ندیکردن بنێرن بۆ ئه‌م ناونیشانه: conference@kurdishstudies.pl، دواین رێكه‌وتی وه‌رگرتنی كورته‌ی توێژینه‌وه 31 ی ئازاری 2016یه. له په‌یامه‌كه‌تاندا ئاماژه بکه‌ن به‌وه‌ی كه ده‌خوازن بابه‌ته‌كه‌تان له چوارچێوه‌ی كامه پانێل و مژاردا بێت.
بۆ زانین ده‌بێ كورته‌كه به زمانی ئینگلیزی بنوسرێت، پێویسته ناونیشانه‌کان به ئینگلیزی و زمانی پرێزنته‌یشنه‌که بنوسرێن.
زانیاری له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه په‌سه‌ندکراوه‌کان له‌کۆتایی نیسانی 2016 دا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
هیچ بڕه پاره‌یه‌ک ناده‌یت له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریکردن له کۆنفرانسه‌که.
زمانی کۆنفڕانس: ئینگلیزی، کوردی، ڕوسی.
كۆمیته‌ی رێكخستنی كۆنفرانس
Prof Andrzej Pisowicz (Jagiellonian University/UJ), Prof. Anna Krasnowolska (UJ), Dr Michiel Leezenberg (University of Amsterdam), Dr Hashem Ahmedzadeh (Institute of Research and Development Kurdistan), Dr Îbrahim Seydo Aydoğan (INALCO), Dr Haidar Lashkri (Koya University), Dr Welat Zeydanlıoğlu (Kurdish Studies Journal), Dr Marcin Rzepka (Pontifical University of Jan Paul II), Dr Khanna Omarkhali (University of Göttingen), Dr Ergin Öpengin (University of Bamberg), Dr Kirill Vertiayev (Russian Academy of Science), Dr Renata Kurpiewska-Korbut (UJ), Dr Farhang Muhammad (Salahaddin University), Dr Artur Rodziewicz (Independent Researcher), Dr Ayhan Geverî (Muş Alp Arslan University), Resul Geyik (Artuklu University), Krzysztof Lalik (UJ), Karol Kaczorowski (UJ), Umîd Demirhan (Independent Researcher), Dr Joanna Bocheńska (UJ).
بۆ زانيارى زياتر لەسەر ئەم كۆنفرانسە، سەردانى پێگەى سەرەكى كۆنفرانس بكە ، لێرە كليك بكە.