ISSUE 89 (2022)

نووچەنامەى ژماره‌ 89، مانگى 5 ى 2022


مامۆستایەكی زانكۆمان وەک ئەندامی یەكێتی وەرزشی زانكۆكانی عێراق هەڵبژێردرا

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2022/5/21 هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی فیدراسیۆنی وەرزشی زانکۆکانی عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی وەرزشی زانکۆكان لەڕێگەی سکایپەوە بەڕێوەچوو. د.زەینەب عەبد عەلی عەباس مامۆستا لە فاكەڵتی وەرزشی زانكۆمان بە ئەندامی یەكێتی وەرزشی زانكۆكانی عێراق هەڵبژێردرا.

شایەنی باسە پڕۆفیسۆر رياض خليل خماس بە سەرۆکی فیدراسیۆن و د.عبدالرزاق جبر المجیدی بە جێگری یەکەمی سەرۆک، د.حسێن سەعدی ئیبراهیم بە جێگری دووەمی سەرۆک، د.دیمەن فەرەج کەریم، جێگری سەرۆک بۆ کاروباری خوێندکاران، د. محمد كاظم خلف الربيعي وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فیدراسیۆن هەڵبژێردران، وەهەروەها د.هاشم ئەحمەد سلێمان، د.عەلی یوسف حسێن، د.فەلاح سەعدون عومەر، م. سدیر محمد سلێمان و م. ئەحمەد هاشم حەمود بە ئەندامی فیدراسیۆنەكە هەڵبژێردران.

بە ناوی سەرۆكایەتی زانكۆی كۆیەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزیان دەكەین و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی بۆ دەخوازین.

"یەکەمین وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی "سمارت کۆمپیوتینگ

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 2022/5/18 فاکەڵتی ئەندازیاری هەڵسا بە ئەنجامدانی (Computing Applications First International Workshop on Smart)

لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە، لەلایەن بەڕێز (پ.د. وەلی مەحموود حمد) سەرۆکی زانکۆ وتەی دەستپێکی وۆرکشۆپەکە پێشکەش کرا بەڕێزیان باسیان لە گرینگی (سمارت کۆمپیوتینگ) لە ژیانی هاووڵاتییان و ڕایی کردن کار و مامەڵەی هاووڵاتییان لە فەرمانگەکانی کەرتی گشتی و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە پێناو برەودان بە ئاسانکاری و کەم کردنەوەی ڕۆتین لە کاروباری هاونیشتمانین

دواتر لە لایەن بەڕێز (پ..د. محمد حسیب زەنگەنە) ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری وتەیەک پێشکەش کرا، ئامانج لەم وۆرکشۆپە گرنگی (سمارت کۆمپۆتینگ (کە بوارێکی گرنگی فرە پسپۆڕییە کە تێیدا شێواز و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو لەگەڵ ڕێبازە ئەندازیارییەکان تێکەڵ دەکرێن بۆ دروستکردنی سیستەم و ئەپڵیکەیشن و خزمەتگوزارییە نوێیەکان کە پێداویستییەکانی کۆمەڵگا دابین دەکەن لە سێکتەری تەندروستی و تەکنۆلۆژیا و پەیوەندییەکان و سەرجەم بوارەکانی تری ژیانی کۆمەڵگا لە پێناو خزمەتکردن و کار ئاسانی زیاتر بە مرۆڤایەتی

سێمۆزیۆمی (كارەساتی ئەنفال لە كوردستانی عێراق-ئەنفالی چواری دەشتی كۆیە

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ ئایار ٢٠٢٢ سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە بە هاوکاری مەڵبەندی 14ی ڕێکخستنی کۆیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سێمپۆزیۆمی: " کارەساتی ئەنفال لە کوردستانی عێراق-ئەنفالی چواری دەشتی کۆیە " لە هۆڵی سەرۆکایەتی ئەنجام دا. لە پەراوێزی سێمپۆزیۆمەکەدا چەند ژمارەیەکی گۆڤاری زانکۆی کۆیە و بڵاوکراوەکانی دیکە دابەشکرا بەسەر خوێندکارانی خوێندنی باڵا لە زانکۆی کۆیە.
لەکۆتاییدا
سوپاس و پێزانین و قەڵغانی تایبەت بە سێمۆزیۆمی (كارەساتی ئەنفال لە كوردستانی عێراق-ئەنفالی چواری دەشتی كۆیە) درا بە مامۆستایان و ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەچوونی سێمپۆزیۆمەكە.

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە سیمینارێک لە زانکۆی کۆبانێ پێشکەش دەکات

بەبۆنەی ڕۆژی جەژنی زمانی کوردییەوە زانکۆی کۆبانێ و سازیا زمانێ کوردی وۆرکشۆپێکیان بە مەبەستی پەرەپێدانی زمانی کوردی لە کەرتی پەروەردە، خوێندنی باڵا و دامودەزگاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە برد. لەو وۆرکشۆپەدا، د. هیوا سلام لە بەشی زمانی کوردی - فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە سیمینارێک بەشدار بوو. لە سیمینارەکەیدا، تیشک خرایە سەر قۆناغەکانی پێشکەوتنی زمانی کوردی لە باشووری کوردستان و کێشە هەنووکەیییەکان. هەروەها گفتوگۆی هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕووی زمانەوانییەوە کرا. ئەمەش لە پێناوی خزمەتکردنی زیاتری زمانی کوردی و هەنگاونان بە ئامانجی دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ زمانەکەمان. شایەنی باسە ڕۆژی ١٥ی گوڵان بە ڕۆژی جەژنی زمانی کوردی ناسراوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤاری هاوار لە ساڵی ١٩٣٢ لە لایەن جەلادەت عالی بەدرخان. ئەم هەنگاوەی بنەماڵەی بەدرخانییەکان و بڵاوبوونەوەی هاوار هەنگاوێکی گرنگ و کەم وێنە بوو بۆ پاراستنی زمانی کوردی و بە تایبەت زاری کورمانجی.

سێ مامۆستای زانكۆمان بەشداری لە كۆنفرانسێكی زانكۆی زاخۆ دەكەن

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١/٥/٢٠٢٢ سێ مامۆستای بەشی زمانی کوردی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆمان لە کۆنفرانسێکی زانکۆی زاخۆ بەشدارییان کرد. هەریەکە لە بەڕێزان پ.ی.د. دەریا جەمال حەوێزی و م.ی. شاخەوان باوەدین کەریم بە توێژینەوەیەکی هاوبەش بە شێوازی ئۆنلاین بەشدارییان لە کۆنفرانسی تایبەت بە فۆلکلۆری کوردی زانکۆی زاخۆ. هەروەها د. سروشت جەوهەر حەوێز مامۆستا لە هەمان بەش لە کۆنفرانسەکە لە زانکۆی زاخۆ بە توێژینەوەیەک بەشداری دەکات.

Erasmus+ Program – XI International Staff Week (ISW)

The Public Relations Director of Koya university Dr. Hawkar Bapeer Bakir is the only candidate of Koya University that has been chosen to participate in the XI International Staff Week started on April 25 to 29, 2022, organized by Almeria University in Spain. XI International Staff Week took five days with the presence of 49 academics from 49 different academic foundations. Our university’s public relations directorate used this chance to introduce Koya University by participating in (The Networking Session/Promoting Your University) activity on the second day of the ISW. In it, Koya University introduced all the faculty and departments of the university to the XI International Staff Week program participants. In this activity, he created a bridge between our university and 18 other International academic foundations that will lead to the signing of a memorandum of understanding between the international universities and Koya University.

پێشبڕکێیەکی ڕاکردن بۆ منداڵانی باخچەکەی ساوایان لە ناو کەمپی زانکۆمان ئەنجامدرا

ڕێکەوتی ٩ / ٥ / ٢٠٢٢ باخچەی ساوایانی ئارای ناحکومی بە هاوکاری و سەرپەرشتی فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشی زانکۆمان پێشبڕکێیەکی ڕاکردنی بۆ منداڵانی باخچەکەیان لە ناو کەمپی زانکۆمان ئەنجامدا، خەڵاتی بەسەر منداڵە یەکەمەکان و سەرجەم منداڵانی باخچەکەی دابەش کرد کە بە بەشداری 60 منداڵ لە ئاستی تەمەنی (4-5) ساڵ پێشبڕکێکە بەڕێوەچوو.

بە ناوی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشی و تیمی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید دەکەین، کە ماندوو بوون لە بەڕێوەچوونی چالاکییەکە.

هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی باخچەی ساوایانی ئارای ناحکومی دەخوازین.

خولی ڕاهێنانی "ئەنجامدانی چالاکییە زانستییە بنەرەتییەکان"

فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە، خولێکی ڕاهێنان بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین ڕێنمایی و یاساکانی خوێندنی باڵا بە ناونیشانی (ئەنجامدانی چالاکییە زانستییە بنەرەتییەکان) بەڕێوەچوو. کە ڕاهێنەری خولەکە بەڕێز (د.سرمد ڕەحیم کەریم) بوو، گرنگی درا بە بنچینەی بەهرەمەندی و تواناکان لە ڕووی ئەکادیمییەوە، خولەکە لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتی پزیشکی بە بەشداری مامۆستایانی فاکەڵتی پزیشکی و مامۆستایانی وانەبێژی ئەو فاکەڵتییە لە ڕێکەوتی ٢٣ نیسان ٢٠٢٢ بۆ ماوەی شەش ڕۆژ و ڕۆژانە چوار کاتژمێر خولەکە بەڕێوەچوو.

بابەتەکانی خولەکە ئەم تەوەرانەی لە خۆگرت بوو.

٢٣/نیسان: ناساندن، شارەزایە ئەکادیمییەکان و سوودی ئەو بنچینانە.

٢٤/نیسان: چۆن هاندان و سەرنجی ئەکادیمی بە دەست دێت.

٢٥/نیسان: گرنگی دان بە توێژینەوە.

٢٦/نیسان: خوێندنەوە و پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن، ئامادەکردنی وانە، سەرچاوە و پاوەرپۆینت، شارەزایی کۆمپیوتەر.

٢٧/نیسان: هەڵسەنگاندنی خود، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە.

٢٨/نیسان جۆرەکانی هەڵسەنگاندن، چۆن هەڵسەنگاندنی باش ئەنجام دەدەیت، هەڵە باوەکانی هەڵسەنگاندن.

خولی ڕاهێنانی "ڕۆڵ و بەرپرسیاریەتی لیژنەی تاقی کردنەوەکان"

لە درێژەی چالاکییەکانی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە ئەنجام دانی خولێکی ڕاهێنانی چڕ بوو بۆ ستافی ئەکادیمی فاکەڵتی و ئەو مامۆستایانەی لە فاکەڵتیەکە وانە دەڵێنەوە بە ناوی (ڕۆڵ و بەرپرسیاریەتی لیژنەی تاقی کردنەوەکان)، مەبەست لەو خولە بۆ بیرهێنانەوە و ئاگاداربوونی مامۆستایانی بەشداربوو لە یاسا و ڕێنمایییەکانی تاقیکردنەوەکان لە هەموو ڕووەکانەوە خولەکە بە سوپاسەوە لە لایەن پرۆفیسۆر دکتۆر سەعدوون تەها ئەحمەد دەگوترایەوە کە بەڕێزیان سەرەڕای شارەزایی و زانیاری چەندین ساڵی خزمەتی زانکۆیی خۆی کرد بوو بە وانە، لەگەڵ ئەوەش گرنگی زیاتر بەو هەڵانە دەدا کە پێشووتر هەستیان پێ کراوە لە سەرەتای خولەکە بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی لەگوتەیەکدا گرنگی زۆری ئەو خولەی باس کرد بە تایبەت بۆ ئەو مامۆستایانەی نوێ هاتوونەتە ناو سیستەمی خوێندنی باڵا و شادمانی خۆشی دەربڕی کە ژمارەیەکی زۆر مامۆستا بەشدارن و تەنانەت مامۆستایانی وانەبێژیش و داوای کرد ساڵی داهاتوو لە سەرەتای ساڵی خوێندن هەمان خول بکرێتەوە و هەموو مامۆستایانی وانەبێژ و سەردانیکەرانی فاکەڵتیش بەشداری بکەن ماوەی خولەکە ٦ ڕۆژ بوو، لە بەرواری ١٢ مانگی نیسان دەست بە خولەکە کرا. سەبارەت بە خولەکە ڕاهێنەر. پرۆفیسۆر دکتۆر سەعدوون تەها ئەحمەد فاکەڵتی پزیشکی هۆڵی سیمیناری فاکەڵتی ڕۆژانی خول ٦ ڕۆژ، ڕۆژانە چوار کاتژمێر، دوو بابەت لە هەر ڕۆژێک پرۆگرامی خولەکە بەم شێوەیە بوو

ڕۆژی ١٢ نیسان (ناساندنی مێژووی تاقیکردنەوەکان و یاسا و ڕێنمایییەکان یاساکانی تاقیکردنەوە لە نێودەوڵەتی و ناوخۆیی).

١٣ نیسان (ئامادەکردنی هۆڵ پێش و پاش تاقی کردنەوە، بەرپرسیاریەتی سەرۆکی هۆڵ و مامۆستای چاودێر).

١٤ نیسان (چۆنیەتی هەڵسوو کەوت کردن کاتێک خوێندکارێک حاڵەتێکی تەندروستی یان ڕووداوی پێش تاقیکردنەوە تووش دەبیت، هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو خوێندکارانەی بارودۆخی تایبەتیان هەیە).

١٦ نیسان (چۆن ڕێگا بگریت لە هەوڵی قۆپیەکردن، چۆنیەتی هەڵسوکەوت کاتێک قۆپیە دەکرێت و ڕێنمایی تایبەت).

١٧ نیسان (بەرپرسیاریەتی سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوە، بەرپرسیاریەتی لیژنەی تاقیکردنەوەکان ١٨ نیسان (داخڵکردنی داتا، ئەنجام، ڕاگەیاندنی ئەنجام، لیژنەی گازندەکان).

سەردانی سەر کونسوڵی گشتی کۆماری چێک بۆ زانکۆی کۆیە

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥\٠٥\٢٠٢٢ بە سەردانێکی فەرمی سەر کونسوڵی گشتی کۆماری چێک بەڕێز کاڕێڵ کۆرتانێک سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد و لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆوە پێشوازی لێ کرا، ئامانجی سەردانەکە لە نزیکەوە ناسینی زانکۆی کۆیە و دروستکردنی پردی هەماهەنگی زانستی و ئەکادیمی بوو لە نێوان زانکۆمان و زانکۆکانی کۆماری چێک. لە درێژەی دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر هاوبەشی پێکردنی زانکۆمان لە پلانی پرۆگرامی ئێڕاسمۆس پڵەسی زانکۆکانی وڵاتی چێک و ئاستی بەرەوپێشچوونی تیمەکانی شوێنەوارناسی ئەم وڵاتە لە شاری کۆیە کە بە هەماهەنگی زانکۆمان و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری کۆیە بەڕێوە دەچێت. بەڕێز سەر کونسوڵ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەدیدار و پێشوازییەکە و لە کۆتایی دیدارەکەدا چەند دیاریەكی لەلایەن سەرۆكی زانكۆمانەوە پێبەخشرا و دواتر بەڕێز سەر كونسوڵی سەردانێکی کورتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستی زانکۆمانی کرد.

سەردانێکی مەیدانی بۆ کتێبخانەی زانکۆی کۆیە

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٥/٣١ بەڕێز (پ.د. وەلی مەحموود حمد) سەرۆکی زانکۆ و بە یاوەری بەڕێزان (پ.د حیدر لەشکری) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا وە هەروەها بەڕێز (د.قارەمان نادر شێخ بزێنی) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و بەڕێز (پ.د دەریا جەمال حەوێزی) سەرۆكی بەشی زمانی كوردی لە سەردانێکی مەیدانی کتێبخانەی زانکۆیان بەسەرکردەوە، ئامانج لە سەردانەکە دوو تەوەری لەخۆگرت بوو، تەوەری یەکەم بەسەرکردنەوەی هۆڵی کتێبخانە و ئەرشیفی بەڕێز (د.عوسمان دەشتی) کە زیاتر لە شەش هەزار کتێب لە خۆدەگرێت وە هەروەها کردنەوەی هۆڵی (د.کامیل حەسەن بەسیر) کە کۆمەڵێک کتێبی مێژووی و دانسقە لەخۆدەگرێت، تەوەرەی دووەم بریتی بوو لە لێکۆڵینەوە لە گیر و گرفتەکانی کتێبخانەی زانکۆمان و چارەسەری کێشە و پێداویستییەکانی کتێبخانە و دابین کردنی ئامێری پێویست بۆ پاراستنی کتێبەکانی کتێبخانەی زانکۆمان لە لەناوچوون و تێکچوونیان.

وە لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانینی فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆمان بەخشرا بە بەڕێز (د.عوسمان دەشتی) لە پای پێشکەش کردنی کتێبخانەکەیان بەکتێبخانەی گشتی زانکۆ.