سەبارەت بە ئامارى فەرمانبەران، وەزيرى خوێندنى باڵا دەستخۆشى لە زانكۆى كۆيە دەكات
News #15, Issue 16, April 2016 | Núcey #15, Jhimarey 16, Mangí 4 Sallí 2016 | نوچەی 15، ژمارەى 16 مانگی 4 ساڵی 2016
لە ڕاپۆرتێكدا كە ئاڕاستە كراوە بۆ نووسينگەى جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارايي، بەڕێوەبەرايەتى خۆيەتى و ميلاكى زانكۆمان، چۆنيەتى بەڕێوەچوونى كارەكانى پەيوەست بە داخڵ كردنى ئامارى فەرمانبەران و مامۆستايانى زانكۆمان لە داتابەيستى وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕوون دەكەنەوە، لەو چوارچێوەيەش لە كۆبوونەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ هەمان مەبەست، وەزيرى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى دەستخۆشى ئاڕاستەى زانكۆى كۆيە كردووە بەرامبەر كارەكانيان لەو داتابەيسەدا.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە " سەبارەت بە كارەكانمان لە داتابەيسەكەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى بەردەوامين لە كاركردن و تاوەكو ئێستا ٨٠% كارەكانمان تەواوكردووە "
هەروەها لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە " لە ڕێكەوتى ١٩ى نيسان لەسەر ڕاسپاردەى بەڕێزتان بەشدارى كۆبوونەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستيمان كرد، بە سەرپەرشتى وەزير، لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێز جەنابى وەزير دەستخۆشى زۆرى لە زانكۆى كۆيە كرد و كارەكانمانى باش هەڵسەنگاندا، هەروەها هيواى بەردەوامى و كارى چاكترى بۆ خواستين"
ئامادەكردنى: ژوورى هەواڵ