ISSUE-26 (2017)
Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye | نووچەنامەی زانکۆی کۆیە
Issue #26, Feb 2017 | Jhimarey 26, Mangí 02, Sallí 2017 | ژمارەى 26، مانگی 2 ساڵی 2017
شاندێكى زانكۆى كۆيە سەردانى دوو زانكۆى وڵاتى پۆلەندا دەكەن
بە مەبەستى ناساندنى زانكۆى كۆيە، شاندێكى زانكۆى كۆيە سەردانى وڵاتى پۆڵەندا دەكەن و لەگەڵ دوو زانكۆى پۆڵەندى گفتوگۆدەكەن بۆ بونياندنانى پەيوەندى لەگەڵ زانكۆى كۆيە.
شاندەكەى زانكۆى كۆيە پێك هاتووە لە هەريەك لە بەڕێزان پ.ى.د.وەلاء جاف و د.ڤيان سلێمان مامۆستايانى بەشى كارگێڕى و ئابوورى لە فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكانى زانكۆمان.
سەنتەری خزمەتگوزاری دروستی دەروونی و پاڵپشتی دەروونی لە زانکۆی کۆیە كرايەوە
ڕۆژى ٣١ى جانيوەرى ٢٠١٧ لە سەرۆكايەتى زانكۆ، بەڕێزان جێگرى سەرۆكى حكومەتى هەرێم و وەزيرى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى و وەزيرى تەندروستى و كونسوڵى گشتى ئەمريكا لە هەولێر، ئەندامانى پەرلەمان و قايمقامى كۆيە و ژمارەيەكى زۆرى ئەندامانى زانكۆى كۆيەئامادەى كردنەوەى سەنتەری خزمەتگوزاری دروستی دەروونی و پاڵپشتی دەروونی بوون.
وەفدێكى ڕێكخراوى IEEEى نێودەوڵەتى سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد
بە مەبەستى گفتوگۆكردن و بەدواداچوونى كارەكانى كۆنفرانسى نێودەوڵەتى كاريگەريە ژينگەييەكانى پيشەسازى نەوت و گاز، وەفدێكى ڕێكخراوى IEEEى نێودەوڵەتى سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد.
ڕۆژى پێنج شەممە ٢٠١٧/٢/٩ كاتژمێر ١٠ى بەيانى وەفدەكە گەيشتنە زانكۆى كۆيە كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان ( پ.د. ستار بدر سادخان ،م. صبيحة فاضل جواد ، م. رنا محسن عليوي) ستافى لقى ئێراقى ڕێكخراوەكە.
كچان و كوڕانى زانكۆى كۆيە و سلێمانى ياريەكى دۆستانەيان ئەنجامدا.
وەفدێكى ڕێكخراوى IEEEى نێودەوڵەتى سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد.
سەنتەری خزمەتگوزاری دروستی دەروونی و پاڵپشتی دەروونی لەزانکۆی کۆیە كرايەوە.
پڕۆفیسۆرێکی زانکۆی کۆیە توێژینەوەیەک لە گۆڤاری Springer بڵاودەکاتەوە.
بەشى باخچەى ساوايان خولێكى يەك رۆژە بۆ خوێندكارانى بەشەكە دەكاتەوە.
وۆرك شۆپێك لەبارەى سەرچاوەكانى فشارى دەروونى و كاريگەريەكانى پێشكەشكرا.
لە رۆژى جيهانيى زمانى دايك، بەشى زمانى كوردى وۆرك شۆپێكى رێكخست.