issue-59 (2) زانكۆی كۆیه دووه‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی بەشى ياسا له ژێر ناونیشانی (به‌ره‌و ده‌ستوورێكی هاوچه‌رخ بۆ هه‌رێمی كوردستان - عێراق) ئه‌نجامدا
Koya University held the 2nd International Conference on: Towards Contemporary Constitution for Kurdistan Region-Iraq
Law Department in the Faculty of Humanity and Social Sciences - Koya University organized the 2nd International Conference on: ‘Towards Contemporary Constitution for Kurdistan Region-Iraq’ which was held on November 27-28, 2019 to exchange views and discuss the process of writing Kurdistan Region Constitution Draft.
During the two days, the conference included some panels: in the first day and in the opening panel Kurdistan Region Parliament Speaker Dr. Rewas fayaq presented a speech. She shed light on the obstacles facing the process of writing a constitution draft for Kurdistan Region. Then, she asked experts to present their perspectives and views in this regard. Also, each of Adnan Mufti Kurdistan Patriotic Union politburo member and former Parliament Speaker, Jafar Emenki Kurdistan Democratic Party politburo member, Adnan Othman senior Goran Party member presented their views and opinions.
The second day of the conference included panels about constitutional basis and principles; teachers from Law Department at Koya University and other universities inside and outside Iraq discussed views and perspectives about the principles of constitution.
After the conference, all the researches and recommendations were submitted to the related sides to conduct necessary action.
By: Abdullah Othman Ali
Photo by: Dlashad Kakarash
بەشى ياسا لە فاكەڵتيى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكانى زانكۆی كۆیه دووه‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌ژێر ناونیشانی (به‌ره‌و ده‌ستوورێكی هاوچه‌رخ بۆ هه‌رێمی كوردستان - عێراق)، لە 27 و 28 /11 /2019، به مه‌به‌ستی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه ده‌رباره‌ی نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا، كه تیایداچەند پانێڵێك له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌چوو و ماوه‌ی دوو ڕۆژى خایا‌ند. له ده‌ستپێكی ڕۆژى يەكەمى كۆنفڕانسه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕێواس فایه‌ق گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته سه‌ر هۆكاره‌كانی نه‌نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی هه‌رێمی كوردستان و داوایشی له پسپۆڕان كرد كه دید و تێڕوانینی خۆیان بخەنە ڕوو، دواتر هەر يەك لە عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان و جه‌عفه‌ر ئیمێنكی ئه‌ندامی پارتيی دیموكراتيی كوردستان و عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆچوون و تێڕوانینی خۆیان لەم باره‌یەوە خستە ڕوو.
له دووەمین ڕۆژى کۆنفڕانسەكەدا چەند پانێڵێک لەبارەی پڕەنسیپ و بنەما دەستوورییەکان ئەنجام درا، كە هەر یەک لە مامۆستایانی بەشی یاسا لە زانكۆى كۆيە و زانکۆکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و چەند زانكۆيەكى دەرەوەى كوردستان و عێڕاق تاوتوێى ديد و بۆچوونى خۆیان لەبارەی بنەماکانی دەستوور خستە ڕوو.
دوای تەواوبوونی کۆنفڕانسەکە، هەموو توێژینەوە و ڕاسپاردەکان درا بە دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ كارى پێويست.
ئامادەكردنى / عبدالله عثمان على
فۆتۆ / دڵشاد كاكەرەش