نووچەيەك دەربارەى فێركردن لە ڕێگاى فيلم و دراماوە

News #05, Issue 17, April 2016 | Núcey #05, Jhimarey 17, Mangí 4 Sallí 2016 | نوچەی 4، ژمارەى 17 مانگی 4 ساڵی 2016

يەكێك لە ڕێگاكانى بوارى فێركردن بريتى يە لە (فێركردن لە ڕێگەى فيلم و دراما) ئەم ڕێگەيە جەخت دەكاتەوە لەسەر پرۆسەى فێركردن لە ڕێگەى فيلم يان دراما وەك بابەتێكى سەرەكى، كە لە ڕێگەيەوە بينەران (خوێندكاران)ئاشنا دەبن بە يەكێك لە تەوەرە گرنگەكانى بوارى پەروەردە و فێركردن، لەو چوارچێوەيەدا لە وانەى ڕێنمايى پەروەردەيى و دەروونى لە بەشى جوگرافيا، لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ فيلمى (كچان وس بن) پێشانى خوێندكاران درا.

بەڕێز دكتۆر محمد ناصر لەگەڵ خوێندكار هێرۆ قاسم عبداللە ، لە بوارى پەروەردەى دەروونى فيلمێكى فارسى دۆبلاژكراويان پێشانى خوێندكارانى قۆناغى سێيەمى بەشى جوگرافيا دا. لە كۆتاييشدا گفتوگۆيان لە بارەوە كرد و باسى چەند تەوەرێكيان كرد لە بوارى رێنماييە پەروەردەيى و دەروونيەكان .

لە چوارچێوەى ڕێنماييدايە

دكتۆر محمد ناصر مامۆستاى وانەى ڕێنمايى پەروەردەيى و دەروونى دەڵێت " لە قۆناغي سێي جوگرافيا وانەيەكمان هەيە بەناوى ( ڕێنمايى پەروەردەيى و دەرونى ) لەم چوارچێوەيەدا ، بەشێك لە ڕێنماييەكان و كانسڵينگ ، ئەوەى لە دوونياى ئێستا ڕێنمايى پێ دەڵێن، لەوڵاتى ئێمە بەناوى توێژەرى خوێندنگا بەناوبانگە . مەسەلەى ڕێنمايى هەم سێكسيە، هەم ڕێنمايى بەرگرى كردنە لە زەبرى دەروونى، لەم چوارچێوەيەدا فيلميكمان تايبەت بەم بابەتە، لە هەڵبژاردەى خوێندكار( هێرۆ قاسم ) دەستكەوت كە بەرهەمى دەرهێنەرێكى ناودار و ئەكاديمى وڵاتى ئێرانە و لەسەر بنەماى ڕينمايى پەروەردەيى دەروونى هەڵبژاردرابوو، لەڕووى ڕەوشتەوە گونجاوە بۆ خوێندكاران ، هەم لەچوارچێوەى ئامانجەكان و ناوەڕۆكى بابەتى ڕێنمايى كانسڵينگ دايە، وە بەتايبەتى كە لە ڕۆژهەلاتى ناوەراست ، مافى ژن و مەسەلەى ژيانى ژن و ئەوبابەتانە زۆر هەڵدەگرێت "

فێركردن لەرێگاي فيلم و دراما يەكێكە لە ڕێگاكاني وانە وتنەوە

بەڕێز ناسرى دەڵێت " وانە وتنەوە ( طرائق تدريس ) لەرێگاى ئەم هونەرەوە يەكێكە لە ڕێگاكانى وانە وتنەوە و لە دوونيادا لە مێژە بەرجەستە كراوە، ئامانجى ئێمەش ئەوەيە كە بتوانين بەهەرشێوازێك بێت وەك ( وانەى ناوپۆل ، گێڕانەوەى بەسەر هات و چيرۆك ، باسكردنى رووداوى راستەقينە ، پێشان دانى فيلم و ڤيديۆ ، سەردانى شوێنى تايبەت بە بابەتەكان )، خوێندكارەكان بارگاوى بكەين بە زانستەكە و لەداهاتوودا كەسێكى شارەزا و سەركەوتوويان لێ دروست بێت "

دكتۆر محمد ناصر مستەفا ، پسپۆرى دەرونناسى پەروەردەيى و ڕێگاكانى وانە وتنەوەيە، خاوەنى سەنتەرى ڕينمايى دەروونيە لە بەڕێوەبەرايەتى چاودێرى كاروبارى كۆمەڵايەتى كۆيە، بۆ زانيارى پتر، كليك لێرە بكە.

كچان وس بن !

هێرۆ قاسم خوێندكارى قۆناغى سێيەمى بەشي جوگرافيا لە فەكەڵتى پەروەردە، كە فيلمەكەى ئامادە كردبوو دەڵێت " وەك خوێندكارێك بەباشم زانى بۆ گرنگيدان بە كێشەكانى ژن ئەم بابەتە روون بكەمەوە ، ئەگەرچى سەرەتا خەريك بوو بكەومە ژێر كاريگەرى نەريتەكانى كۆمەلگا و لەبەر هەستيارى بابەتەكە نەوێرم ئەنجامى بدەم، بەڵام دواتر بڕيارمدا كارەكە بكەم .

فيلمەكە باس لەو ژنانە دەكات كە لە تەمەنێكى زۆر كورتى ژيانيان ( تەمەنى منداڵى ) بەجۆرەها شێوە ڕووبەڕووى دەست درێژى سێكسى دەبنەوە و بارى دەرونيان دەشێوێنن، كۆمەڵگاش لێيان بێ ئاگايە و پێيان دەڵێت كچان بێدەنگ بن و فيلمەكەش بەناوى ( كچان وس بن )ە.

ئەم رووداوانە لەكۆمەڵگاى ئێمە بوونى زۆرە، كچان ناتوانن دەنگ هەڵبڕن ، ناتوانن قسەكانى خۆيان بكەن ، ناتوانن كێشەكانيان بگەيەننە خێزانەكانيان و بەردەوام ئەم كێشانە لەگەڵيان گەورە دەبێت .

بۆيە من، لەم كارەم ئامانجم ئەوەبوو كە خەلك هۆشيار بێتەوە و ئەم مەسەلانە بەهەند وەربگرن ، پێويستە گوێ لە ئافرەتان بگرن ، نابێ ئافرەت كپ بكرێت ، دەبێ دەنگ هەڵبڕن و گوێ لە ئازار و مەينەتيەكانيان بگيرێت "

بەشى جوگرافيا

به‌شی جوگرافیا له‌ زانكۆی كۆیه‌ ژینگه‌یه‌كی نایاب بۆ خوێندنی جوگرافیا و جێبه‌جێكردنه‌كانی سازده‌كات. ئه‌م به‌شه‌ یه‌كێكه‌ له‌و نۆ به‌شه‌ی كه‌ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ پێك ده‌هێنن ، هه‌روه‌ها یه‌كێكه‌ له‌كۆڵه‌گه‌كانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ له‌ زانكۆی كۆیه‌دا كه‌ له‌ ساڵی خوێندنی 2004-2005 دا به‌هۆی په‌رۆشی زانكۆ بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌ به‌په‌له‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا دامه‌زرا. ئامانجی به‌شی جوگرافیا به‌رهه‌م هێنانی كه‌سانی شاره‌زا و پڕۆفیشناڵه‌ له‌ بواری جوگرافیادا كه‌ هه‌رێمی كوردستان پێویستی پێیان ده‌بێت‌ له‌ پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردندا. تێڕوانینی به‌شی جوگرافیا له‌ زانكۆی كۆیه‌دا به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌ بواری توێژینه‌وه‌ و ڕاهێنانی خوێندكاران به‌ مه‌به‌ستی دابینكردنی ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه‌ به‌ره‌نگارمان ده‌بێته‌وه‌ له‌ بواری پیشه‌سازی و كۆمه‌ڵگادا. هه‌روه‌ها كردنی به‌شه‌كه‌ به‌ هه‌ڵبژارده‌ی خوێندكاران له‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌دا بۆ گه‌ڕان به‌دوای پڕۆگرامێكی ئه‌كادیمی ئاست به‌رز و گرنگی تایبه‌ت پێدراو له‌ ژینگه‌یه‌كی فێربوونی جۆر به‌رز، ئامانجێكی تری به‌شی جوگرافیایە كە دەیەوێت لە داهاتوودا بیهێنێتە دی . بۆ زانيارى پتر، كليك لێرە بكە.

ئامادەكردنى : محەمەد مەغديد

دەتوانيت لە خوارەوە ئەم بابەتە بە PDF دابگريت.