(5) انکۆی كۆیه میوانداریی بەڕێز پ.ی.د. مەتین یوکسەل، مامۆستا لە زانکۆی حاجەت-تەپەی تورکیا کرد
Koya University hosted Assist Professor Dr. Matin Yuksel , a lecturer at Turkey's Hajat-Tapa University
On 28/11/2021 our university hosted Assist Professor Dr. Matin Yuksel , a lecturer at Turkey's Hajat-Tapa University. He met with the university president and the vice president for student affairs and presented a seminar in the university presidency hall entitled "The situation of Kurdish language and culture after the establishment of the Republic of Turkey". The seminar mentioned the importance of the role of social classes such as Mullahs, Kurdish advocates and intellectuals in protecting Kurdish language and culture. It is worth mentioning that a significant number of koya university teachers and personalities attended the seminar.
Also, Assist Professor Dr. Matin Yuksel expressed his readiness to help establish academic relations between the two universities. For this purpose, Koya University hopes to expand academic relations with the university in the future.
ئەمڕۆ، ڕێککەوتی ٢٨ / ١١/ ٢٠٢١ زانکۆمان میوانداریی بەڕێز پ.ی.د. مەتین یوکسەل، مامۆستا لە زانکۆی حاجەت-تەپەی تورکیا کرد. بەڕێزیان لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ و جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران کۆبوونەوە و سیمینارێکیان لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆ بە ناونیشانی (ڕەوشی زمان و کەلتووری کوردی لە دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە) پێشکەش کرد. لە سیمینارەکە، ئاماژە بە گرینگیی ڕۆڵی توێژە کۆمەڵایەتییەکانی وەک مەلاکان و دەنگبێژان و ڕۆشنبیرانی کورد کرا لە پاراستنی زمان و کەلتووری کوردی. شایەنی باسە، لە سیمینارەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆی کۆیە و کەسایەتییەکان ئامادە بوون.
هەروەها، بەڕێز پ.ی.د. مەتین یوکسەل ئامادەییی خۆی دەربڕی کە هاوکار بێت لە درووستکردنی پەیوەندیی ئەکادیمی لە نێوان هەر دوو زانکۆ. بۆ ئەو مەبەستە زانکۆی کۆیەش هیوادارە کە لە داهاتوودا پەیوەندییە ئەکادیمییەکان لەگەڵ زانکۆی ناوبراو فراوانتر بکات.