سمينارێك دەربارەى شێرپەنجە پێشكەش كرا
News #02, Issue 37, Jan 2018| Núcey #02, Jhimarey 37, Mangí 1 Sallí 2018 | نوچەی 2،ژمارەى 37 مانگی 1 ساڵی 2018
ڕۆژى يەك شەممە ٢٠١٨/١/٢٨ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ، كاتژمێر ١١ى پێش نيوەرۆ ڕێكخراوى ئيكۆ كە خاوەن ئيمتيازى پرۆژەى (چرۆ) يە، بە هاوكارى بەڕێز سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا سيمينارێكى پێشكەش كرد بە ناونيشانى:
(Cancer, the silent killer. What we know and what we don’t.
شێرپەنجە بكوژێكى بێ دەنگ. چى لێ دەزانين و چى لێ نازانين
سيمينارەكە لەلايەن سەرۆكى ڕێكخراوى (ئيكۆ)د. كارزان عبدالمحسن بەرزنجى وە پێشكەشكرا.
لە سمينارەكەدا خوێندكاران و مامۆستايانى زانكۆمان ئامادەبوون.
بەڕێز د.كارزان بە وردى باسى شێرپەنجەى كرد وەك بكوژێكى بێدەنگ كە بە بێ دەنگى كارى خۆى دەكات و لەبارەى هۆشيارى تاكەوە بەوردى سەبارەت بەم نەخۆشيە قسەى كرد كە ئايا چى لێ دەزانين و چى لێ نازانين.
سمينارەكە بە يارمەتى ژمارەيەك دەرچووى زانكۆى كۆيە ڕێكخرابوو كە لەگەل رێكخراوى ناوبراو بەشێوەى خۆبەخشانە لەو پرۆژەيەدا كاردەكەن.
ئامادەكردنى: ژوورى هەوال
وێنەكان : كاردۆ محەمەد