كۆنفرانسى نێودەوڵەتى
News #05, Issue 03, March 2015 | نوچەی 05، ژمارەی 3، مانگی 3 ساڵی 2015 | Núcey #05, Jhimarey 03, Mangí 3 Sallí 2015
كۆنفرانسى نێودەوڵەتى پەرەپێدانى خوێندنى قانونى بەرێوەچوو
رێكخەرى Tsamotaى نێودەوڵەتى كە سەر بە يەكێتى ئەوروپايە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى لەبارەى پەرەپێدانى پرۆگرامى خوێندنى ياسا لە بەشەكانى خوێندنى ياسا لە كوردستان و عێڕاق ئەنجامدا.
رۆژى پێنجشەممە ٢٦/ ٣/ ٢٠١٥ لەهۆڵى LT1002ى سەرۆكايەتى زانكۆ و بەهاوكارى بەرێوەبەرايەتى ئاى تى زانكۆ و سكوڵى ياساى زانكۆى كۆيە رێكخەرى Tsamotaى نێودەوڵەتى كە سەر بە يەكێتى ئەوروپايە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى لەرێى ڤيديۆ كۆنفرانسەوە لەبارەى پەرەپێدانى پرۆگرامى خوێندنى ياسا لە بەشەكانى خوێندنى ياسا لە كوردستان و عێڕاق ئەنجامدا.
بەرێز دكتۆر دڵشاد نجات ڕاگرى فاكەڵتى زانستە كۆمەڵايەتى و مرۆڤايەتييەكان بە پەرەى فەرمى زانكۆى ڕاگەياند: "ئەم ڤيديۆ كۆنفرانسە نێودەوڵەتييە بە مەبەستى پەرەپێدانى پرۆگرامەكانى خوێندنى ياسايە لە كوردستان و عێراق و ئەمە شەشەمين ڤيديۆ كۆنفرانسە"
هەروەها بەرێز دكتۆر مەزن جەلال سەرۆكى بەشى ياسا ئاماژەى بەوەدا كاركردنى رێكخەرى Tsamota لەسەر پەرەپێدانى پرۆگرامى خوێندنە لەرێى ڤيديۆ كۆنفرانس و سمينار و كۆبوونەوەيە و ئامانجى بەستنەوەى هەموو كتێبخانەكانى كۆليژەكانى ياسايە بەيەكترەوە بە مەبەستى هاوكاريكردنى يەكتر لە بەردەست خستنى سەرچاوەى پێويست.
وتيشى " Tsamota يارمەتى توێژەرانى بوارى ياسا دەدات لە ئەنجامدانى توێژينەوەكانيان".
دكتۆر مەزن جەلال لەبارەى ئەنجامى كۆتايى هەوڵى Tsamota وتى: "هەوڵدەدرێت لە كۆتاييدا كۆنفرانسێك بەهاوكارى وەزارەت ئەنجام بدرێت و ڕايەكان كۆبكرێنەوە لە پێناو بەرەوپێش بردنى پرۆگرامى خوێندنى بەشەكانى ياسا لە كوردستان و عێڕاق".
(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)