نوێنەرى زانكۆى كۆيە سەردانى زانكۆى جاكولونياى وڵاتى پۆڵەنداى كرد
News #07, Issue 49, Jan 2019 | Núcey #07, Jhimarey 49, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 07، ژمارەى 49 مانگی 01 ساڵی 2019
ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٩/١/١٤ بەڕێز د.ڤيان سلێمان سەرۆكى بەشى ژمێريارى و كارگێڕى بە نوێنەرايەتى زانكۆى كۆيە، هاوشان لەگەڵ كۆمەڵەى زانستيى كارگێڕى عێراقى بە داوەتنامەى زانكۆى جاكولونيا سەردانى وڵاتى پۆڵەنداى كرد، بە مەبەستى دروستكردنى پەيوەندى زانستيى لە بوارى جياوازدا.
ئەم ديدارە لە لايەن نوێنەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە ولاتى پۆڵەنداوە ڕێكخرابوو.