بەشى توێكاريى سكوڵى پزيشكى نۆژەنكرايەوە
News #16, Issue 13, Jan 2016 | Núcey #01, Jhimarey 13, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ١٦، ژمارەى ١٣ مانگی 1 ساڵی 2016
بە مەبەستى بينيى ئەنجامى كۆتايى نۆژەنكردنەوەى بەشى توێكارى ، بەرێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە سكوڵى پزيشكى بەسەركردەوە.
بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرايەتى ئەندازە و پرۆژەكان و بەرپرس و ئەندامانىسكوڵى پزيشكى، بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە سەردانى بەشى توێكارى سكوڵى پزيشكى كرد بە مەبەستى بينينى ئەنجامى كۆتايى جێبەجێكردنى نۆژەنكردنەوەكە.
بەڕێز بۆتان ئەنوەر بەڕێوەبەرى ئەندازە و پرۆژەكان دەربارەى ئەم پرۆژەيە وتى "ئەم پرۆژەيە لە لايەن تيمێكى بەڕێوەبەراتيمانەوە جێبەجێكراوە بە گوژمەى (١٥) مليۆن دينار، جگە لە دابينكردنى مێزى تاقيگە بە بەهاى هەشت هەزار دۆلار، سەربارى دابينكردنى كەلوپەلى ديكە بۆ بەشى تاقيگەكان"
بەشى توێكارى بەشێكى گرنگە لە سكوڵى پزيشكى و خوێندكاران بە شێوەيەكى كردارى وانەكانيان دەخوێنن، وێڕاى كۆكردنەوەى ئەزموونى كاركردن لەسەر جەستەى مرۆڤ.
دواتر بەرێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە سەردانى سكوڵەكەى كرد و لەگەڵ خوێندكاران و مامۆستايان چاوپێكەوتنى كرد، لە ميانەى قسەكانيدا بۆ خوێندكاران هيواى خواست پابەندبن بە خوێندن و هەوڵەكانيان بۆ بەرزكردنەوەى ئاستى زانستيان چڕبكەنەوە.
بەڕێز بەڕێوەبەرى ئەندازە و پرۆژەكان هەروەها وتيشى "بيناى سكوڵى پزيشكى لە بنەڕەتدا بيناى بەڕێوەبەرايەتى تەندروستى كۆيەيە بەڵام بەهەوڵ و كۆششێكى زۆرى بەڕێز سەرۆكى زانكۆ توانراوە ئەمە بەكاربهێنرێت لە لايەن زانكۆمانەوە، بێگومان ئەمەش بەهەوڵى بەڕێزان د.كامەران بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى كۆيە و كاك ئاراس ياريدەدەرى بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرايەتى گشتى تەندروستى كۆيە"
سكوڵى پزيشكى زانكۆى كۆيە
سكوڵى پزيشكى زانكۆمان لە بەشى پزيشكى گشتى پێك دێت، ساڵى خوێندنى ٢٠١٤ – ٢٠١٥ يەكەم پۆلى خوێندكارى وەرگرت، لە ئێستادا لە دوو قۆناغ پێك دێت و ٦٨ خوێندكارى هەيە. بۆ زانيارى زياتر دەربارەى سكوڵى پزيشكى لێرە كليك بكە.
وێنەكان : كاردۆ محەمەد