به‌شی زمانی ئینگلیزی فه‌که‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وۆرکشۆپێکی زانستی ڕێكخست
News #05, Issue 37, Jan 2018| Núcey #05, Jhimarey 37, Mangí 1 Sallí 2018 | نوچەی 5،ژمارەى 37 مانگی 1 ساڵی 2018
به‌شی زمانی ئینگلیزی فه‌که‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕۆژی يەك شەممە 14/1/2018 له هۆڵی سیمنیاره‌کانی سه‌نته‌ری به‌هار بۆ زمانی ئینگلیزی، وۆرکشۆپێکی زانستی له ژێر ناونیشانی EFL Teaching: Current and Future Trends ڕێكخست.
لە وۆركشۆپەكەدا كە بەڕێزان پ.ی.د. ولی محمود حمد سەرۆكى زانكۆ و پ.ی.د. دڵشاد نجاة سعید ڕاگری فه‌که‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ژماره‌یه‌ک له مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆ ئامادەى بوون پێنج سیمینار پێشكەش كرا.
سمينارەكان بريتى بوون لە:
1. Learner's Needs Analysis In the EFL classroom له‌لایه‌ن (پ.ی.د.صلاح محمد صالح) مامۆستا له به‌شی زمانی ئینگلیزی پێشکه‌شکرا.
2. Efficacy & Value of Literature Courses in the EFl teaching له‌لایه‌ن هه‌ردوو مامۆستایانی به‌شه‌که (پ.ی.د.صلاح محمد صالح) و (د. حامد بدری عبدالسلام).
3. Neurolinguistics and English Teaching له لایه‌ن مامۆستای به‌شی زمانی ئینگلیزی (د.لبنی فاضل احمد) ه‌وه پێشکه‌شکرا.
4. Class managements: Main Strategies له‌لایه‌ن (د.سه‌فین نعمان عارف) مامۆستا له‌به‌شی زمانی ئینگلیزی.
5. Previous and Current Trends in Teaching Grammar که‌وا (م.ی. مه‌ریوان ظاهر طاهر) پێشکه‌شی کرد.
وۆرکشۆپه‌که ماوەى سێ كاتژمێرى خاياند و له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری و به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی به‌شی زمانی ئینگلیزی و ڕێکخه‌ری دڵنایی جۆری به‌ش به‌ڕێوه‌چوو.