(12) وۆرکشۆپی دڵنیاییی جۆری
Workshop on "Koya University in a Half Decade (2015-2020)"
Today, February 17th, 2020, Professor Salah I. Yahya managed a workshop entitled; Koya University in a Half Decade (2015-2020). Befor the workshop, Dr. Haidar Lashkry had a presentation about the Teaching quality Assurance at Koya university and the post graduate studies at the Universitity. After that, prof. Dr. Wali, The President of Koya University had a 30 min speech about the Koya University Scientific Achievement during the past 5 years.
In the Workshop, Prof. Salah presented a Self Assesment Report for Koya University. After that, he present the Koya University achivement in both, the National University Ranking and the International University Ranking (Webometrics).
About the Workshop:
Title: Koya University in a Half Decade (2015-2020)
Date: 17/02/2020
Time: 12:00 - 02:00 pm
Place: Auditorium of KOU
Director: Prof. Salah I. Yahya
Attendees: 250 KOU staff members
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٧/ ٢/ ٢٠٢٠ لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بە سەرپەرشتی پ.د. وەلی مەحمود (سەرۆکی زانکۆ) و بە بەشداری هەریەک لە بەڕێزان پ.ی.د حەیدەر لەشکری (یاریدەدری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا)، پ.د سەڵاح ئیسماعیل (بەڕێوەبەری دڵنیاییی جۆری) و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی بەشە جیاجاکانی زانکۆ (وۆرکشۆپی دڵنیاییی جۆری) بەڕێوە چوو.
لە سەرەتادا بەڕێز پ.ی.د. حەیدەر لەشکری (یاریدەدری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا) چەند زانیارییەکی سەبارەت بە ئاستی زانکۆمان لە ڕیزبەندیی زانکۆکانی کوردستان و گرنگترین ئەو خاڵانەی کاریگەری لەسەر ئەم ڕیزبەندییە دەبێت و خاڵە لاواز و کەموکووڕیەکانی زانکۆمان لەم بارەیەوە.
دواتر پ.د. وەلی مەحمود (سەرۆکی زانکۆ) لە وتارێکدا باسی لە دۆخی زانکۆ کرد لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا.
لە بڕگەیەکی تردا پ.د. سەڵاح ئیسماعیل (بەڕێوەبەری دڵنیاییی جۆری) لە سیمینارێکدا زانیاریی وردتری سەبارەت بە پڕۆسەی دڵنیاییی جۆری و ئاستی زانکۆمان لە ڕیزبەندیی زانکۆکان خستە ڕوو.
ئامادەکردن: ژووری هەواڵ
وێنە: دڵشاد کاکەڕەش