لێدوانى فەريد ئەسەسەرد دەربارەى ديدارى هاوبەشى نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى بەغدا
News #04 , Issue 53 , May 2019 | Núcey #04 , Jhimarey 53, Mangí 05 Sallí 2019 | نوچەی 04، ژمارەى 53 - مانگی 05 ساڵی 2019
چاوپێكەوتنێك لەگەڵ بەڕێز فەريد ئەسەسەرد وەك يەكێك لە بەشداربووانى ديدارى زانستى زانكۆى كۆيەو بەغداد.
+ كاك فەريد بەرێزتان ئەم ديدارە ( ندوە ) چۆن دەبينن ، لەڕووى كردەييەوە ( واقعي ) ەوە ، بۆ دروست كردنى حيوار لەبەينى هەردوو پێكهاتەى ( كوردو عرب ) لە عيراق ؟
_ زۆر سوپاس ئەم جۆرە ديالۆگە لەمەوبەريش هەرهەبووە ، زۆرجار لەدەرەوەى ولاتيش ئەنجامدراوە ، ئەوانەى لەم جۆرە گفتوگۆيانە بەشدار دەبن زۆربەيان كەسايەتى ئەكاديمى و ڕۆشنبيرو نوسەرن ، كە لەولاتانى ئەوروپى پێيان دەوترێت سەركردەكانى ڕاى گشتى ، واتە ئەوانە كاريگەريان هەيە لەسەر دەوروبەرى خۆيان و ڕێزێكى تايبەت لەسەر ڕاوبۆچونەكانى ئەوان هەيە . بوون و بەردەوامى ئەم گفتوگۆيانە لێكتێگەيشتنى زياتر دروست دەكات لەنێوان كوردو عەرەب . ئێمە لە ميانەى پانێلەكان گوێمان لەوان گرت و لە بيركردنەوەى ئەوان گەيشتين ، ئەوانيش هەندێ مەسەلە هەيە رەنگبێ لێى تێنەگەن و بەم جۆرە گفتوگۆو ديدارانە زياتر بۆيان ڕوون دەبێتەوە . وە دەزانن كورد بۆ ئەم هەنگاوەى ناوە لە قۆناغى ئيستادا .
+ پێت وايە ئەم نەدوەيە تەنها لەئاستى نوسەران و ڕۆشنبيرانە يان پاڵپشتى سياسيشى هەيە لەلايەن هێزو كەسايەتيە سياسيەكانى عيراق و كوردستان ؟
_ ئەم حيوارە هەنگاوێكە بە ئاراستەى لێك تێگەيشتن ، وەزارەتى خوێندنى بألاى حكومەتى هەرێمى كوردستان پشتگيرى كردووە . دوو ناوەندى ئەكاديمى وەك زانكۆى كۆيە لە كوردستان و زانكۆى بەغداد لەعيراق ئامانجيانە كە پەيامێك بگەيەنن بەكوردو عەرەب كە پێويستە ئەو پەيوەنديەى كە لەنێوانيان داهەيە پەرەى پێبدەن بەئاقارى لێكتێگەيشتن و چارەسەر كردنى كێشەو گرفتەكان .
ئەگەر بەدواداچوونتان هەبێت لە سەر ئەو گفتوگۆيانەى كە نوێنەرە كوردەكان لە پانێڵەكان خستويانەتە ڕوو ، زياتر عەرەبەكان هاندەدەن ، بۆئەوەى ڕۆلى زياتر بگێرن بۆ هاندانى حكومەتى عيراق و سەركردە عەرەبەكان . هەرچەندە هەندێك لەبەشداربوان خۆشيان لە دەستە بژێرى سياسى حوكمڕانن لەبەغداو هەولێر .
+ بەڕاى بەڕێزتان تێروانينى بەشداربوان چۆن بوو ؟
-بەڕاى من تێروانينەكان باش بوون بەشێوەيەكى گشتى ، نزيكبوونەوەو كۆك بوون لەسەر پرسەكان زياتر هەستى پێدەكرا لەلايەن هەردوولا . لەهەموو حاڵەتێكدا كە كێشەيەك هەبوو ، پێويستە بەهەرشێوەيەك بێت بزاندرێ كێشەكە چييە ؟ هۆكارى دروست بوونى بۆچى دەگەڕێتەوە . لەوەش گرنگ تر ئەوەيە ، كە هەوڵبدرێت وەلآم لە لايەنەكانى كێشەكە وەرگريت ، نەك لايەنى تر كێشەكانت بۆ شى بكاتەوە .
+ هەندێك لە ئامادەبوان ، بەتايبەتى دكتۆر حسين ، پێى وايە لەنێوان لايەنەكان خۆشيان ئاراستەو بيركردنەوەى جياواز هەيە . وەك ئەوەى كە لەناو كورد ئاراستەيەك لەگەڵ ديالۆك و حيوارە ئاراستەيەكيش دژيەتى . لەنێو عەرەبەكانيش بەهەمان شێوە ، هەيانە ميان ڕەوە هەندێكيشيان توندو تيژن و دژى دۆزى كوردن . بۆ چارەسەى ئەم گرفتانە بەڕاى بەڕێزتان حيوارى عەرەبى عربى يان كوردى كوردى پێويستن لەسەر ئاستى ( محلى ) ناوەخۆى ئەم دوو پێكهاتەيەى عيراق ؟
_ نەخێر پێم وانيە گفتوگۆى كوردى - كوردى پێويست بێت ، چونكە ئێمە هەموومان هەر لەگەڵ يەكين . بەلآم بەدلنياييەوە تێروانينى جياواز هەيە ، لە هەموو دوونيادا ئەم جۆرە تێروانين يان بيركردنەوانە هەن . تێروانينەكى هاوچەرخو پڕاگماتيك ، تێڕوانينەكە ڕاسترەوانە ياخود داخراو . ئەمە لە ئەمريكاش هەيە لە فەرەنساش هەيە لەناو كوردو لەناو عەرەبيش گومانى تێدانيە بەدلنياييەوە هەيە . بلام ئەوانەى هاتوون بۆ ئەم ديدارە كەسانى كراوەن تێڕوانينى باشيان بۆ مەسەلەى كوردو لێكتێگەشتن هەيە .
+ بەراى بەڕێزتان شێوازى حوكمڕانى لەعيراق بەكام ئاراستە كاردەكات ؟ ئايا گوێ لە خەلكى ڕۆشنبيرو ميانڕەو دەگيرێت ؟
_ ئەوەيان بۆخۆيان دەهێڵينەوە . ئەم جۆرە ديدارو گفتوگۆيانە وەك ئەوەيە نەمامێكبنێژى و دواتر پێويستى بە ئاودانە . تاگەشەبكات ئينجا بەردەردەكات . واتا ئەوە نيە بڵێين هەرپاش ئەمديدارە ئيتر گ{ڕانكارى گەورە گەورە لە هەڵوێستەكانى بەغدادو هەرێم دێتەدى . هەرخۆى سروشتى مرۆڤ وايە بەرەبەرە فێردەبێت . هەموو بيروبۆچونێكيش بەچاكوخراپەوە لە بچووكەوە بەرەبەرە گەورە دەبێت .
+ پێتان وايە هەنگاوەكان يان دەرهاويشتەى ئەم ديدارە چي دەبێت ؟
_ ئێمەى بەشداروبوو لەديدارەكە ويستومانە پەيامێك بگەيەنين. يەكێك لەو پەيامانە ئەوەيە ، دەمانەوێت پەيوەندى سەقامگير هەبێت لەنێوان هەردوولآ . بۆئەمەش پێويستە هەندێك كێشە هەيە كە چارەسەر بكرێن . وەك كێشەى كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان ، كە تائيستا بەچارەسەرنەكراوى ماونەتەوە . ئێمە پەيامەكەمان ئەوەيە كە كاتى هاتووە ئەم ئاريشانە چارەسەر بكرێن . وەلەڕێگەى ئەم بەشداربوانەوە پەيامەكە بە سەركردەكانى عيراق بگەيەنين . كە ئەو بەشداربوانە بەشێكيان لەدەستە بژێرى سياسەتواناى عيراق . وەمن پەيامێكى تريشم ئەوەبوو كە ئێمە مادام باس لە لێكتێگەيشتن و بەهێزكردنى پەيوەنديەكان دەكەين ، وەزۆر ولات كاربۆ ئەوە دەكەن كەچارەسەر بۆ كێشەكانى ولاتانى تر بدۆزنەوە . دەكرێ يان با ئێمەش وەكو عيراقى يارمەتى كوردو عەرەبى سوريا بدەين بۆ ئەوەى خۆيان بگەن بە چارەسەرو ڕێككەوتنێك ، كە قازانجى هەموو لايەكى تێدابێت .
گفتوگۆ: سامان نەسرەدين
ئامادەكردنى: محەمەد مەغديد