چاوپێكەوتن بۆ كانديدانى سێ پۆستى زانكۆمان

News #10, Issue 10, 2015 | Núcey #10, Jhimarey 10, Mangí 10 Sallí 2015 | نوچەی ١٠، ژمارەى ١٠ مانگی ١٠ ساڵی 2015

دواى كۆتايى هاتنى ماوەى ياسايى بەڕێزان (ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارايى ، ڕاگرى فاكەڵتى ئەندازيارى ، ڕاگرى فاكەڵتى زانست و تەندروستى) لە پۆستەكانيان ، وە دوا بە دواى ڕاگەياندنى ئەم سێ پۆستە لە ڕێگەى وێب سايتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى و پێگەى زانكۆمانەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە ٧/ ١٠/ ٢٠١٥ لە سەرۆكايەتى زانكۆ بە ئامادەبوونى لێژنەى پەيوەنديدار بە گوێرەى فەرمانى وەزارى ژمارە (ن/١٠٩٩ لە ٢٣/ ٨/ ٢٠١٥ )، چاوپێكەوتن بۆ كانديدانى پۆستەكانى ئاماژەپێكراو لەسەرەوە بەڕێوەچوو.