وۆركشۆپى نێودەوڵەتى توێژينەوە و تاقيكردنەوە وەرزشيەكان بەڕێوەچوو
News #07 , Issue 51 , Jan 2019 | Núcey #07 , Jhimarey 51, Mangí 03 Sallí 2019 | نوچەی 07، ژمارەى 51 - مانگی 03 ساڵی 2019
ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٩/٣/٢٧ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيەـ وۆركشۆپى نێودەوڵەتى توێژينەوە و تاقيكردنەوە وەرزشيەكان و فێربوونى جولە لە ئێستا و دوارۆژدا بەڕێوەچوو. كە لە لايەن سكوڵى پەروەردەى وەرزشى زانكۆمانەوە ڕێكخرابوو.
بە ئامادەبوونى بەڕێز پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و ياريدەرانى و مامۆستايان و خوێندكارانى سكوڵى وەرزش وۆركشۆپەكە دەستى پێكرد، دواى پێشكەشكردنى وتارى سەرۆكى زانكۆى كۆيە و سەرۆكى سكوڵى پەروەردەى وەرزش لە بارەى گرنگى ئەم بابەتە و گواستنەوەى ئەزموونى پسپۆرانى ئەم زانستە بۆ كوردستان و زانكۆمان.
پاشان لە لايەن وانەبێژانى وۆركشۆپەكەوە، لە چەند پانێڵێكدا، بابەتەكانيان پێشكەش كرد.