سيمينارێك بەناونيشانى (چۆن بەرەنگارى شێرپەنجە ببەينەوە بەتايبەت شێرپەنجەى مەمك)
News #03, Issue 50 , Jan 2019 | Núcey #03 , Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 03، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019
سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە بە هەماهەنگى لەگەڵ ڕێكخراوى ئۆسكار بۆپەرەپێدانى تواناكانى خانمان سيمينارێكيان ڕێكخست بۆ د. دەوەن جمال حەوێزى مامۆستاى سكوڵى پزيشكى لەزانكۆى كۆيە بەناونيشانى (چۆن بەرەنگارى شێرپەنجە ببينەوە بەتايبەت شێرپەنجەى مەمك).
ڕۆژى ٢٠١٩/٢/٤ كاتژمێر ٢ى پاش نيوەرۆ لەهۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە بە ئامادەبوونى سەرۆكى زانكۆ و ژمارەيەك لە مامۆستايان و پزيشكان و ژمارەيەكى بەرچاوى هاوڵاتييانى شارى كۆيە بەڕێوەچوو.
سمينارەكە لەسێ بەش پێكهاتبوو:
لەبەشى يەكەم وردەكارى و شيكارى نەخۆشى شێرپەنجە بەگشتى و بەتايبەت شێرپەنجەى مەمك و هۆكارەكانى تووش بوون و چۆنيەتى چارەسەركردن و ڕێگاكانى خۆپاراستن لێى خرانە ڕوو ، هەروەك ئاماژەبەزياتر بڵاوبوونەوەى ئەم نەخۆشييە كرا و بەجۆرێك كەگەيشتۆتە ئاستێكى بەرزى مەترسى لەسەر ژيانى هاوڵاتييان وخۆئامادەكردن بۆڕووبەڕووبوونەوە و بەرگرتن لە هەڵكشان و چارەسەركردنى تووشبووان بەگشتى لەلايەن د. دەوەن حەوێزى بەتێرو تەسەلى باسكران.
لەبەشى دووەمى سيمينارەكە (٢) خانمى چاك بۆوە لە نەخۆشى شێرپەنجە ئامادەبوون و هەنگاوەكانى بەرەنگاربوونەوەو پرۆسەى چارەسەركردن و هزرو بيروباوەڕى خۆيان باسكرد لە خۆڕاگرى و ئەو باوەڕەى هەيانبوو لە چۆك دانەدان و دەستبەردارنەبوونى هيواى ژيان و سەركەوتن بەسەر ئەم نەخۆشييەدا.
لەبەشى سێيەمى سيمينارەكە ڕێكخراوى ئۆسكار خەڵاتى بەسەر چاك بۆوەكانى ئەم نەخۆشيە دابەشكرد و هيواى تەندرووستى باشيان بۆ ئەوان و تێكڕاى ئامادەبووان و مرۆڤايەتى خواست.