issue-60 (3)مەڕاسیمی سێزدەمین ساڵیادی دامەزراندنی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە و ڕاگەیاندنی سیستەمی (کۆها)

کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە ساڵانە لە «٢/ ١٢» ساڵیادی دامەزراندنی کتێبخانەی دەکاتەوە. لە دەستپێکی ئەم ساڵیادەدا بەڕێوەبەری کتێبخانە "م. کاکەخان" وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا دەستخۆشی لە سەرۆکی زانکۆ کرد لەبەرانبەر ئەو گرنگیدانەی بەڕێزیان بۆ پێشخستنی کتێبخانە؛ هەروەها بەڕێز "پ.د. وەلی سەرۆکی زانکۆی کۆیە" چەند وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و لە درێژەی وتەکانیدا دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەندامانی کارگێڕیی کتێبخانە کرد لەپای هەوڵ و ماندووبوونەکانیاندا.

لە بەشێکی تری مەڕاسیمەکەدا "شاخەوان موحەممەد بەڕێوەبەری کارگێڕیی کتێبخانە" ئاماژەی بە ئامارەکانی ئەو کەسانە کرد؛ کە سەردانی کتێبخانەیان کردووە، وباسی لە ڕێژەی پەڕتوکەکانی نێو کتێبخانە کرد بەپێی هۆڵەکان و ئاماژەی بەوەش کرد، کە «٤٩١٠٠» پەڕتوکیان لە سیستەمی «کۆها» تۆمارکردووە.

ئامادەکردن: عەبدوڵڵا عەبدال

فۆتۆ: دڵشاد کاکەڕەش