سەرۆكى زانكۆ بەشداريى كرد لە كۆبوونەوەى ئەنجومەنى سكوڵى پزيشكى
News #19, Issue 11, 2016 | Núcey #19, Jhimarey 11, Mangí 11 Sallí 2015 | نوچەی ١٩، ژمارەى ١١ مانگی ١١ ساڵی 2015
رۆژى دووشەممە ٣٠ / ١١ / ٢٠١٥ كاتژمێر ١٢ى نيوەرۆ كۆبوونەوەى ئاسايى ئەنجومەنى سكوڵى پزيشكى بەڕێوەچوو، بەڕێز سەرۆكى زانكۆش بەشداربوو تێيدا.
بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ بەشداريكرد لە كۆبوونەوەى ئەنجومەنى سكوڵى پزيشكى زانكۆمان كە بە ئامادەبوونى بەڕێزان د.جەزا عەبدوڵا سەرۆكى سكوڵ و مامۆستايان بەرێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا لەبارەى تەوەرەكانى زانستى و كارگێڕى و ڕوانينەكان بۆ كارەكانى ئاييندەى سكوڵ گفتوگۆيان لەبارەوە كرا.
پاشان سەردانێكى مەيدانيى بەشە جياوازەكانى سكوڵەكەيان كرد.