فيستيڤاڵى بەشى ئينگليزى فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان بەڕێوەچوو
News #10, Issue 52 , Apr 2019 | Núcey #10, Jhimarey 52, Mangí 04 Sallí 2019 | نوچەی 10، ژمارەى 52 - مانگی 04 ساڵی 2019
ڕۆژى 2019/4/25 بەشى ئينگليزى فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكانى زانكۆى كۆيە فيستڤاڵى بەشەكەيان سازكرد و دەستپێكى چالاكييەكان لە دەروازەى سەرەكى كەمپى زانكۆوە دەستى پێكرد و تێكڕاى كارو چالاكييەكانى فيستڤاڵەكە لە دوو (٢)بەش پێكهاتبوو كە بريتى بوون لە چالاكييەكانى دەرەوەو چالاكييەكانى ژوورەوە.
چالاكييەكانى ژوورەوە كە لە هۆڵى سەرەكى سەرۆكايەتى زانكۆ بەڕێوە چوون چەندين بڕگەى جياوازى لە خۆ گرتبوو سەرەتا ووتەيەك لەلايەن پرۆفيسۆر د.وەلى محمود حمد پێشكەشكرا كەتێيدا باسى لە گرنگى ئەم جۆرە فيستڤال و چالاكييانە كرد و دەستخۆشى و پيرۆزبايى لێكردن بۆ سەركەوتنى كارەكانى فيستڤاڵەكەيان و ئاماژەى دا بە گرنگى بەشەكەيان و زمانى ئينگليزى و هيواى سەركەوتنى بۆ خواستن.
پاشان ووتەيەك لەلايەن مامۆستا ئارەزوو پێشكەشكرا و گۆرانى دەستپێك لەلايەن فێرخوازانى فێرگەى كورد جينيەس پێشكەشكرا و دواتريش دۆكيومێنتارييەك لەسەر چالاكى تيم پێشكەشكرا.
لە درێژەى چالاكييەكانى فيستيڤاڵكە لەناو هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە سيمينارێك لەبارەى (Pollution) پيسبوونى ژينگە پێشكەشكرا ئينجا نمايشێكى جلو بەرگى ريسايكل پێشكەشكرا لەگەڵ بڕگەيەك بۆ مۆمنۆلۆگ و شانۆگەرى و بە گۆرانييەك چالاكييەكانى فيستڤاڵ لە ناو هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ كۆتايى هات.
(پيشانگاى پۆستەر) بەشێكى تر بوو لە چالاكييەكانى فيستڤاڵى بەشى ئينگليزى فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتييەكان كەلە ناو سەرۆكايەتى زانكۆ بەڕێوە چوو و چەندين پۆستەرى لە خۆگرتبوو تايبەت بە بابەتەكانى ژينگە و پيس بوونى ژينگە و دياردەى گەرم بوونى زەوى و پيس بوونى ژينگە لەڕێى دەنگەوە و چەندانى تر.
چالاكيەكانى دەرەوە زياتر لە باخى گشتى لە هەڵكەوتەيەك لەنێوان فاكەڵتى پەروەردە و سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە و چەند شوێنێكى تر لە ناو كەمپى زانكۆ بەڕێوە چوون وەك (دارچاندن ، پايسكل سوارى، پيشانگاى ريسايكلين و بۆفيەى نانى نيوەڕۆ) كە تێيدا چەندين جۆرى خواردنى كوردەوارى و ڕۆژئاوايى جياواز نمايش كران و پێشكەش بە ئامادە بووان كرا.
ئا: سامان نەسرەدين
وێنەكان: دڵشاد كاكەڕەش