خوێندكارانى بەشى ئەندازيارى جيۆتەكنيك گەشتى زانستيان ئەنجامدا
News #06, Issue 50 , Jan 2019 | Núcey #06, Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 06، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019
خوێنكارانی قۆناغی دوو و سێ له به‌شی جیۆته‌كنیك له فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆمان به‌سه‌ردانێكی زانستی گه‌شتێكیان ئه‌نجام دا بۆ كۆمپانیای قه‌یوان پرۆژه‌ی به‌رزاییه‌كانی سلێمانی به ئامانجی بینینی ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ك وانه‌یه‌كی پراكتیكی.
رۆژی سێ شه‌ممه ٢٠١٩/٢/٥ به سه‌رپه‌رشتی مامۆستایانی به‌شی جیۆته‌كنیك، خوێندكارانى بەشەكە سه‌ردانی پرۆژه‌ی به‌رزاییه‌كانی سلێمانیان كرد له چوارچێوه‌ی وانه‌كانی (Design and Analysis) و (Concrete frame Building) .
به‌رێز مامۆستا احمد جبار حه‌مه‌ره‌ش مامۆستا له به‌شی جیۆته‌كنیك له باره‌ی ئه‌م گه‌شته‌وه دەڵێت" مەبەست لەم گەشتە بریتیە لە ئاشناکردنی خوێندکاران لە بواری پراکتیکی و ڕەنگدانەوەی باکگراوندی تیۆریان لە واقدا لە بوارەکانی کۆنکریت دیزاین و سترەکچەر سەبارەت بە چۆنێتی دروستکرنی بینا لە قۆناغە جیاوەزاکانی دروستکردندا، وەک زانیاری سەبارەت بە بناغەی بینا (فاوندەیشن) و تەفاسیلی چۆنێتی بەستن و دانانی شیشی بناغە و پایە و جسرو سەقف (فوتینگ و کۆلۆم وبیم وسلاب) بۆ بینای فرە نهۆم (مەلتی ستۆری بیلدینگ). "
سوودى وانەى پراكتيكى
مامۆستا احمد هەروەها وتى " دەمانەوێ بەدەوام بێت ئەم گەشتە زانستییانە نەك ساڵانە يەك گەشتی زانستی، بەڵكو ٣-٤ گەشتی زانستی بۆ هەر قۆناغێكى جیۆته‌كنیك بكرێت چونکە یەکێک لە ڕێگاکانی فێرکردن بریتیە لە نزیکەوە بینین و بەسەرکردنەوەی مەیدانی پرۆژەی ئەندازیاری کە کاریگەری لەسەر ئاستی تێگەیشتنی خوێندکار دەبێت و وێنەیەکی دروستی بابەتە تیۆریەکانیان لا دروست دەکات. وە دەبێتە هۆی زیاتر گرنگیدانی بابەتەکان لای خوێندکاران بەمەش هانی خوێندکار دەدات زیاتر گرنگی بە بوار‌و بابەتەکانیان بدەن بۆ بەدەست هێنانی زانیاری زیاتر‌و پێویست. "
هەروەها دەڵێت "بە پێویستی دەزانم زۆر سوپاسی ستافی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان هەر یەک لە بەڕێزان ئەندازیار ئازاد و ئەندازیار ئومێد بکەم بۆ ئەرک و ماندوبونیان. "
م.ی. احمد جبار،پسپۆرى ئەندازیاری سترەکچەرە، یەک توێژینەوەى بڵاوكراوەى هەيە.
فيدباكى خوێندكاران
نیگا توانا قادر خوێندكاری قۆناغی سێی جۆیتهكنیك لەم بارەيەوە ده‌ڵێت" سودێكی زۆرم وه‌رگرت له‌م گه‌شته زانستییه‌ی ئه‌مرۆ ئه‌نجاممان دا، چونكه زۆر بابه‌ت هه‌بوو كه ته‌نها به تیۆری خوێند بومان و ئه‌مرۆ لێره به پراكتیكی بینیمان له‌م پرۆژه‌یه"
هەروەها خوێندكار نیگا توانا دەڵێت " پێم خۆشه ئه‌م گه‌شتانه دوباره بكرێنه‌وه و زیاتر بكرێت بۆ سهرئەم پرۆژانه‌ی كه تایبه‌تن به بابه‌تانه‌ی ئێمه ئه‌یان خوێنین چونكه زۆر بابه‌ت هه‌بوو ئێمه به توێری خوێندوومانه ئه‌مرۆ له‌م گه‌شته زانستییه‌دا به پراكتیكی بینیمان و دڵنیا بوینه‌وه له‌م زانیاریانه‌ی كه خوێندوومانه به تێۆرى."
به‌شی جیۆته‌كنیك وه‌ك به‌شێك له به‌شه‌كانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری له زانكۆی كۆیه ساڵی ٢٠٠٥ دامه‌زراوه تا ئێستا ١٠ گروپ له خوێنكاران بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان به ده‌ست هێناوە و ده‌رچوی ئه‌م به‌شه‌ن . بۆ زانيارى پتر كليك لێرە بكە.
ئا:بەندى لوقمان