بە پشتيوانى زانكۆى كۆيە، ئۆكێستراى كۆيە ڕاگەيەندرا
News #13, Issue 48, Dec 2018 | Núcey #13, Jhimarey 48, Mangí 12 Sallí 2018 | نوچەی 13، ژمارەى 48 مانگی 12 ساڵی 201
لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٨/١٢/٢٦ بە ئامادەبوونى ژمارەيەكى زۆر مێوان لە شارى كۆيە و لە لايەن ژمارەيەك لە گەنجى ميويزكژەنى كۆيە، ئۆركێستراى كۆيە ڕاگەيەندرا.
لە لايەن سەرپەرشتيارى ئۆركێستراكەوە بەڕێز دەوەن مەولود وتارێك لە بارەى ئامانجەكانى دامەزراندنى ئۆركێستراكەوە پێشكەشكرا، پاشان لە لايەن بەڕێز پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆوە وتەيەك پێشكەشكرا كە ئاماژەى بەوەدا وەك سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە پشتيوانى دامەزراندنى ئەم ئۆركێسترايە دەكەين و "لايەنى هوونەرى هەميشە لە لايەن زانكۆى كۆيەوە بە گرنگ سەير كراوە بۆيە هەموو جۆرە پشتيوانيەك لەم بابەتەدا دەكەين كە لە تواناماندا بێت" هيواى سەركەوتنيشى بۆ خواستن.