به‌شی ئه‌ندازیاری جيۆتهكنیك دووه‌م فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا
News #08 , Issue 52 , Apr 2019 | Núcey #08 , Jhimarey 52, Mangí 04 Sallí 2019 | نوچەی 08، ژمارەى 52 - مانگی 04 ساڵی 2019
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٠١٩/٤/٣٠ به ئاماده‌بونی به‌رێزان پ. د وه‌لی محمود حمد سه‌رۆكی زانكۆ و پ.ی.د. حیده‌ر له‌شكری یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری پ.ی.د محمد حسیب زه‌نگه‌نه و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و خوێندكارانى بەشەكە و میوانان له فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆمان، دووه‌م فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆته‌كنیك كرایه‌وه كه تێیدا چه‌ندین مۆدێلی تیادا نیشان درا له بواری دروستكردنی تونێل .
به‌رێز د. بێستوون جومعه سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆتهكیك ده‌ڵێت" وه‌ك ئه‌زانن ئه‌مه دووه‌م فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی به‌شه‌كه‌مانه . ئامانجی ئێمه له‌م ڤیستیڤاڵانهدا ئاشناكردنی به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆتهكنیكه به خوێندكاران و ناوچه‌كه كه به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆته‌كنیك به‌شێكی نوێ یه له سه‌ر ئاستی كوردستان و ناوچه‌كه .
وه به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆته‌كنیك له قۆناغی چوار ده‌رسێكمان هه‌یه كه تێیدا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تیۆری ئه‌خوێنن له سه‌ر تونێل به‌ڵام ڤێستیڤاڵ وا ئه‌كات خوێندكار به‌شێوه‌كی پراكتیكی بابه‌ته‌كه ئه‌نجام بدات خوێندكار ئاشنا بێت به بابه‌ت و كه‌ره‌سته‌كانی دروستكردنی توونێل و ئه‌م كێشانه‌ی كه تێیدا دروست ئه‌بێت له كاتی دروستكردنی تونێل دا‌و چۆن چاره‌سه‌ری بكات . ئه‌مه‌ی ئه‌مرۆ دروستكراون له‌م ڤێستیڤاڵه كۆمه‌ڵێك مۆدێل بوو ; وه ئه‌م ڤێستیڤاڵهی ئه‌مساڵ له چاو ڤێستیڤاڵی ساڵی رابردوو زیاتر كراوه بوو و مۆدێله‌كان زیاتر بوون وه ئاستی مۆدێله‌كانی ئه‌مساڵ ئاستێكی باشتر‌و به‌رزتری له خۆ ئه‌گرت.
سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆته‌كنیك ئه‌ڵێت ئێمه هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه‌یه كه خوێندكارێك له قۆناغی چوار ده‌رده‌چێت توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت وه‌ك ئه‌ندازیارێكی دروستكردنی تونێل ئاماده بێت هیچ كێشه‌و گرفتێكی نه‌بێت له‌م بواره‌دا; ئه‌م مۆدێلانه‌ی ئه‌مرۆ له ڤێستیڤاڵه‌كه دا نیشان دران له چه‌ند بوارێك دا بوون وه‌ك بواری تونێل دروستكردن و بواری كێشه‌وگرفته‌كانی تونێل دروستكردن و وه دروست كردنی تونێلی سه‌ربازیش .
وه تونێلی گه‌شتیاریش كه ببته هۆی راكێشانی گه‌شتیاری زیاتر بۆ وڵاته‌كه‌مان ئه‌مانه‌ی باسم كرد ئامانجی سه‌ره‌كیمان بوو له‌م ڤێستیڤاڵه‌دا وه ئامانجمانه له داهاتوو به‌شی ئه‌ندازیاری دروست كردن ببێته سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌و دروستكردنی تونێل له سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان .
به‌رێز دكتۆر بێستوون ئه‌ڵێت ئێمه له‌ساڵانی داهاتووش به‌رده‌وام ئه‌بین له سه‌ر ئه‌نجام دانی ڤێستیڤاڵ و ڤێستیڤاڵهكانمان ئه‌گه‌یه‌نینه ئاستی ڤێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و وا ئه‌كه‌ین وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و خوێندنی باڵا بانگ هێشت بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سود ببینن له توێژینه‌وه‌و كارهزانستییهكانمان ; "له كۆتای دا دكتۆر بێستوون ده‌ڵێت "زۆر سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و راگرایه‌تی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری ئه‌كه‌م بۆ به‌ده‌مه‌وه هاتن و هاوكاری كردنمان له كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤێستیڤاڵه وه‌زۆر سوپاسی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه و به‌رێز مامۆستا سه‌فین و ستافه‌كه‌ی ئه‌كه‌ین كه به مۆزیقاو گۆرانی به‌ژدار بوون له كردنه‌وه‌ی ڤێستیڤاڵهكهمان.
هه‌ر له‌سه‌ر ڤێستیڤاڵه‌كه خوێندكار دانا محمد عوسمان خوێندكاری قۆناغی چواری به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆته‌كنیك بۆمان دواو وتی ئێمه له هۆڵه‌كانی خوێندن به‌تیۆری ده‌رسه‌كانمان خوێندووه به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌مرۆ ئه‌یبینن ئێمه ئه‌م تیۆرییهمان كردۆته پراكتیك و له راستیا ئهمرۆكارهكهمان ئه‌نجام داوا له مۆدێلێك داكه چۆنییه‌تی تونێل دروستكردنه كه ئامێره‌كه‌ی ئێمه بۆ هه‌ڵكۆڵین به‌كار دێت له دروستكردنی تونێڵ وه‌ئه‌نجام دانی ته‌قینه‌وه له دروستكردنی تونێل دا .
خوێندكار دانا محمد ده‌ڵێت ئه‌م ڤێستیڤاڵانه سودی زۆری هه‌یه كه بابه‌ته تیۆرییه‌كان ئه‌كه‌ین به‌پراكتیكی دوای ئیشكردن تیایدا زۆر به‌جوانتر بابه‌ته‌كانمان بۆ روون ئه‌بێته‌وه ئه‌مه‌ی ئه‌مرۆ ئێمه بینیمان میوانان كاره‌كانی ئه‌م ڤێستیڤاڵهی ئێمه‌یان زۆر به‌دڵ بوو.
ئامادەكردن و وێنە: بەندى لوقمان