لە فەكەڵتى زانست و تەندروستى وۆركشۆپێك پێشكەش كرا

News #04, Issue 41, May 2018| Núcey #04, Jhimarey 41, Mangí 5 Sallí 2018 | نوچەی 04، ژمارەى 41 مانگی 5 ساڵی 2018

رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢٠١٨/٥/١٣ کاتژمێر ١٠ی بەیانی وۆرک شۆپێک ئەنجام درا لە فاکەڵتی زانست و تەندروستی بە ناونیشانی:

Uniforming and Reforming Student Laboratory Report in related to the Faculty Departments

وۆرکشۆپەکە بەئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە و راگری فاکەڵتی زانست و تەندروستی و یاریدەدەری ڕاگر پێشکەشکرا لە لایەن هەردوو بەرێزان د. سلام غفور طاهر و د.تارا فؤاد طاهر.

لە وۆرکشۆپەکەدا سەرۆک بەشی کیمیا لە کۆلیجی زانست و پەروەردە لە زانکۆی سەڵاحەدین و سەرۆک بەشی کیمیا لە زانکۆی سلێمانی ئامادەبوون لەگەڵ مامۆستایانی بەشی کیمیا و فیزیاى زانكۆمان.