وۆركشۆپى بەرەنگارييەكى بەردەم ميراتى تەلارسازى و شارستانى – لێكۆڵينەوە و پراكتيك بەڕێوەچوو
News #14, Issue 28, Apr 2017 | Núcey #14, Jhimarey 28, Mangí 4 Sallí 2017 | نوچەی14، ژمارەى 28 مانگی 4 ساڵی 2017
زانكۆى كۆيە، بە هاوكارى لەگەڵ چەند مامۆستايەكى زانكۆى مينهۆ، لە ولآتى پورتوگال، وۆركشۆپێكى نێودەوڵەتى ڕێكخست بە ناونيشانى : " بەرەنگارييەكى بەردەم ميراتى تەلارسازى و شارستانى – لێكۆڵينەوە و پراكتيك".
ڕۆژى پێنج شەممە ٢٠١٧/٤/٢٧ كاتژمێر ١٠ى بەيانى لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ، وۆركشۆپەكە دەستى پێكرد بە ئامادەبوونى بەرێزان سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرەكانى و ڕاگرى فەكەڵتى ئەندازيارى و ژمارەيەكى زۆرى مامۆستايان و خوێندكارانى فەكەڵتى ئەندازيارى و بەتايبەت بەشى ئەندازيارى تەلارسازى.
لەم وۆركشۆپە، ئەم توێژەرانە بەشداربوون:
- حەيدەر لەشكرى (كردنەوەى وۆركشۆپ): گرنگى پاراستنى ميراتى تەلارسازى و شارستانى لە هەرێمى كوردستان.
- سەحەر ئەلقەيسى: ئەگەرەكانى پاراستنى ميراتى تەلارسازى لە شارى كۆيە.
- جۆرج كۆرريا: لێكۆڵينەوەى تەلارسازى بۆ دەستخستنە نێو كاروبارەوە – شارى ئەصيلەى مەغريب وەك نموونەى لێكۆڵينەوە.
- دارا يەعقوبى: پرۆژەى زيندووكردنەوەى قەلآى هەولێر وەك نموونەى كار.
- مارتا لاباستيدا، ماريا مانويل ئوليڤيرا : لە ميراتى شارستانييەوە بۆ فەزاى گشتى هاوچەرخ – دوو نمونەى لێكۆڵينەوە لە گيمارايس، پورتوگال.
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
وێنەكان : محەمەد مەغديد