بۆ خوێندكارانى وەرگيراو لە زانكۆى كۆيە

News #11, Issue 12, Dec 2015 | Núcey #11, Jhimarey 12, Mangí 12 Sallí 2015 | نوچەی ١١، ژمارەى 12 مانگی 12 ساڵی 2015

زانکۆی کۆیە پیروزبایی و بەخێرهاتنی هەموو ئەو خوێندکارانە دەکات کە لە زانکۆی کۆیە وەرگیراون. بە گوێرەى وتەكانى بەڕێز د.شوان عومەر بەڕێوەبەرى تۆمارگاى زانكۆى كۆيە كە بە نووچەنامەى زانكۆى ڕاگەياند لە بەشى يەكەمى ناوە وەرگيراوەكاندا لە زانكۆ و پەيمانگاكانى هەرێمى كوردستان، زانكۆى كۆيە زياتر لە ١٤٠٠ خوێندكارى وەرگرتووە كە زۆرينەيان لە بەشى ناوخۆيى نيشتەجێ دەبن.

بە مەبەستى ئاسانكارى بۆ جێبەجێ كردنى كاروبارەكانى تۆماركردنى خوێندكاران، خوێندكاران دەتوانن لە ڕێگەى سايتى تۆمارگاوە پێشوەختە ئامادەكاريەكانيان بكەن، دواتر سەردانى زانكۆى كۆيە بكەن؛ بەم شێوەيەى خوارەوە:

خوێندكارى ئازيز سەرەتا پێويستە ئيمەيڵى زانكۆى كۆيە دروست بكەيت لە ڕێگەى ئەم لينكەوە :

كليك لێرە بكە.

دواتر پێويستە فۆرمى زانيارى خوێندكار پڕبكەيتەوە لە ڕێگەى ئەم لينكەوە، تكايە كليك لێرە بكە.

ئاگاداربە پێويستە لە ماوەى هەفتەيەكدا سەردانى زانكۆى كۆيە بكەيت بۆ تەواوكردنى ڕێوشوێنە كارگێڕيەكانى ديكە، بيرت نەچێت ئەم پێداويستيانە لەگەڵ خۆتدا بهێنە.

* بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ڕه‌سه‌ن (اصلی).

*پسوله‌ی هه‌لبژادنه‌کان له‌ زانکۆ لاین.

*فۆڕمی پشکنینی چاو .

*ناسنامه‌ی باری شارستانی (کۆپی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ).

*ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراقی(کۆپی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ).

*فۆڕمی خۆراک (کۆپی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ).

*کارتی زانیاری سه‌رۆک خێزان، یان پشتگیری دانیشتن (تأیید سکن)

*شەش(٦) وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ.

*دابەزاندنى فايلى به‌ڵگەویست که‌ خوێندکار فه‌رمانبه‌ر نیه‌. بۆ دابەزاندنى كليك لێرە بكە.

*دابەزاندنى فايلى بەڵێننامە لەلايەن خوێندكار و دواتر پڕكردنەوەو واژۆكردنى، كليك لێرە بكە بۆ دابەزاندنى.

*فايلى دوگمە (clear bag) يەك دانە.

* كەفيل پێويستە كە سەردانى زانكۆ بكات.

* هەر خوێندكارێك لەو فەكەڵتيەى ناوى هاتۆتەوە پێويستە سەردانى ئەوێ بكات.

هەروەها خوێندكاران بۆ ئاشنابوونيان بە فەكەڵتى و بەش و مامۆستاكانيان دەتوانن سەردانى پێگەى سەرەكى زانكۆى كۆيە بكەن و ئەو فەكەڵتى و بەشەى ناويان تێيدا هاتۆتەوە هەڵبژێرن و ئاشناببن بە پێكهاتە سەرەكيەكانى زانكۆمان لە ستافى ئەكاديمى، كليك لێرە بكە بۆ بينينى فەكەڵتيەكانى زانكۆى كۆيە.

گرنگە خوێندكارانى وەرگيراو ئاگادارى پەيجى فەرمى زانكۆى كۆيە بن لە تۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبووك، بۆ چوونە ناو پەيجى فەرمى زانكۆى كۆيە كليك لێرە بكە.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ