لە هەڵمەتى نيشتمانى بەرەنگاربوونەوەى توندوتيژى دژى ژنان، پێنج سمينار لە زانكۆى كۆيە پێشكەشكرا

News #01, Issue 36, Dec 2017| Núcey #01, Jhimarey 36, Mangí 12 Sallí 2017 | نوچەی 1، ژمارەى 36 مانگی 12 ساڵی 2017

بەڕێوبەرایەتی ڕێگەیاندنی زانکۆی کۆیە بە ھاوبەشی لەگەڵ نوسینگەی کۆیەى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی ژنان لە ھەڵمەتی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی دژی ژنان، پێنج سميناريان پێشكەش بە مامۆستايان و فەرمانبەران و مامۆستايانى زانكۆ كرد.

ڕۆژانى ٤، ٥ و ٧ى ١٢/ ٢٠١٧ سمينارەكانى پێشكەشكران. سەرەتاى چالاكيەكان لە فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتي و كۆمەڵايەتيەكان دەستى پێكرد و پاشان هەريەكە لە فەكەڵتيەكانى ئەندازيارى، پەروەردە، زانست و تەندروستى و سكوڵى پزيشكى سميناريان تێدا پێشكەشكرا.

پێشکەش کردنی ئەم سمینارانە لەلایەن بەڕێز راید پۆلیس ( دانا حاجی ) بەرپرسى نوسينگەى كۆيەى بەرەنگارى توندوتيژى دژى ژنان بوو، ئەمەش بە مەبەستی ھۆشیار کردنەوەی تاک و چۆنیەتی ھەڵسوکەوتکردن ڵەگەڵ ئەو ڕوداوانەی کە توندوتیژی بەرامبەر ئافرەت ئەکرێ.

نوسینگەى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی دژی ئافرەت لەم شوێنانە ھەیە ( گەرمیان ، ھەولێر ، سۆران ، دھۆک ، سلێمانی ، ڕاپەرین ) کۆی گشتی ژمارەی نوسینگەکان (٢٨) نوسینگەیە ، و ١٦ تیم مۆبایليان هەيە .

لە م سسمینارەكاندا ئاماژە بە ھۆکارە سەرکیەکانی توندیژی کرا لەوانە ناڕۆشنبیری و پەرتەوازەی خێزان ، تەکنەلۆجیا ، ناڕۆشنبیری تاک .

بەرێز دانا باسی لەوە کرد کە نارۆشنبیری تاک لە بەکارھێنانی تەکنەلۆجیا ھۆکرێکی سەرکیەکیە بۆ رودانی ئەم جۆرە روداونە، جگە لە هەبوونى گروپى تايبەت كە بە مەبەستى بەدەست هێنانى پارە كاردەكەن و پێشێلى قانونى دەكەن.

لە سمينارەكاندا ٣ ڤیدێۆی جۆراو و جۆر پێشکەش کرا. ڤيديۆى یەکەم دەربارەی چۆنیەتی پاراستنی کچان و کوڕن لە تەکنەلۆجیا بوو ، ڤيديۆى دووەم دەستیدرێژی کردنە سەر کچان لە ناوەندەکانی خوێندن لەلایەن ماموستاکانی خوێندنگەکە یان ھاوڕێەکانی ، سێيەم ڤيديۆش کاریگەریەکانی بەختەوەری خێزان و ڕوشنبیری دایک و باوکان بوو.

بەڕێز دانا حاجى دەڵێت " ھەر کەسیێک سکاڵا تومار بکات لەسەر ئەوەی توندوتیژی بەرامبەر کراوە ئەوا لێكۆڵينەوەى یاسای ئەکرێ بۆ ئاشكراكردنى تاوانبارەكان و سزادانيان بە گوێرەى ياسا كارپێكراوەكان لە هەرێمى كوردستان"

هەروەها وتی "بۆ چارەسەر کردن و کەم کردنەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان پێویستە تاکەکانی كۆمەڵگا ھۆشیار بکرینەوە و خێزان ڕۆشنبيرى هەبێت چۆن ڕوبەرو حاڵەتەكان ببێتەوە."

بەڕێز حازم عەلى بەڕێوەبەرى ڕاگەياندنى زانكۆى كۆيە ئاماژەى بەوەدا لە فيدباكى ئامادەبووان ئەوەيان بۆ دەركەوتووە كە پێشوازى لەم چالاكيانە دەكەن و بەگرنگى دەزانن بۆيە لە پلانياندايە لەگەڵ نووسينگەى كۆيەى بەرەنگاربوونەوەى توندوتيژى لە ماوەى ئەمساڵى خوێندن ژمارەيەك چالاكى هاوشێوە ئەنجام بدەين بۆ هۆشياركردنەوەى پێكهاتەكانى زانكۆى كۆيە، بە مەبەستى خۆپاراستن و سەلامەتيان لە ئەگەر ڕوودانى هەر حاڵەتێكى توندوتيژى.

ئامادەكردنى: بنار ڕەشيد

وێنە: دڵشاد كاكەڕەش