وەفدێكى ڕێكخراوى IEEEى نێودەوڵەتى سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد
News #3, Issue 26, Feb 2017 | Núcey #3, Jhimarey 26, Mangí 2 Sallí 2017 | نوچەی 3، ژمارەى 26 مانگی 2 ساڵی 2017
بە مەبەستى گفتوگۆكردن و بەدواداچوونى كارەكانى كۆنفرانسى نێودەوڵەتى كاريگەريە ژينگەييەكانى پيشەسازى نەوت و گاز، وەفدێكى ڕێكخراوى IEEEى نێودەوڵەتى سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد.
ڕۆژى پێنج شەممە ٢٠١٧/٢/٩ كاتژمێر ١٠ى بەيانى وەفدەكە گەيشتنە زانكۆى كۆيە كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان ( پ.د. ستار بدر سادخان ،م. صبيحة فاضل جواد ، م. رنا محسن عليوي) ستافى لقى ئێراقى ڕێكخراوەكە.
بەڕێز د.هەڵگورد سەرهەنگ ئەندامى ليژنەى باڵاى كۆنفرانسى (EIOGI 2017) دەڵێت " سەردانى ئەم وەفدە بۆ زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی سەردانە یەک لە دوایەکەکانیان بوو بە مەبەستی تاوتێکردنی بواری زانستی و ئامادەکاری و بەدواداچوونی بۆ کۆنفرانسی (EIOGI 2017)"
وەفدەكە سەرەتا سەردانى فەكەڵتى ئەندازياريان كرد و لەگەڵ ليژنەى باڵاى كۆنفرانسكە كۆبوونەوە، پاشان سەردانى سەرۆكايەتى زانكۆيان كرد و لە لايەن بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆوە پێشوازيان لێكرا، دواى گفتوگۆكردن لەبارەى كۆنفرانسى (EIOGI 2017)، ياداشتێك لە نێوانى زانكۆى كۆيە و لقى ئێراقى ڕێكخراوەكە واژۆكرا.
بەڕێز د.هەڵگورد دەڵێت " پووختەى سەردانەكە لەم خاڵانەی خوارەوە پێک ھاتبوو:
1- واژووکردنی (MOU) لە نێوان زانکۆیی کۆیە و رێکخراوی (IEEE) لقی عیراق بەمەستی کردنەوەی کۆنفرانسی نێودەلەتی بۆ ئەم ساڵ و ساڵانی داھاتوو.
2- ئامادەکاری و ریكخستنی سیستەمی (EDAS) بۆ وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی پەیپەرەکانی کۆنفرانسی (EIOGI 2017).
3- تاوتێکردن وچۆنیەتی بەھێزکردنی کۆنفرانسی (EIOGI 2017) لە بواری زانستی.
4- ئامادەکاری و دابین کردنی پێداویستیەکانی کۆنفرانسی (EIOGI 2017) لە کاتی خۆیدا."
بۆ زانيارى زياتر لە بارەى كۆنفرانسى نێودەوڵەتى كاريگەريە ژينگەييەكانى پيشەسازيەكانى نەوت و گاز : هەرێمى كوردستان وەك نموونە، كليك لێرە بكە
وێنەكان : بەندى لوقمان
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ