وۆركشۆپێك لەبارەى گەندەڵى كارگێڕى و دارايى بەڕێوەچوو
News #8, Issue 29, May 2017 | Núcey #8, Jhimarey 29, Mangí 5 Sallí 2017 | نوچەی 8، ژمارەى 29 مانگی 5 ساڵی 2017
هەردوو بەشى ياسا و كارگێڕى و ئابووريى فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان بەهاوبەشى وۆركشۆپێكيان پێشكەش كرد سەبارەت بە گەندەڵى كارگێڕى و دارايى وە ڕێگاكانى ڕووبەڕوو بوونەوەى .
ڕۆژانى يەكشەممە و دووشەممە ٢١ و ٢٢/ ٥/ ٢٠١٧ لە هۆڵى سميناراتى بەشى ياسا، وۆرك شۆپەكە بەڕێوەچوو.
بۆچى ئەم وۆركشۆپە ئەنجامدرا؟
پ.ى.د.سامان عبداللە سەرۆكى بەشى ياسا كە يەكێكە لەسەرپەرشتيارانى وۆركشۆپەكە و لە هەمان كات بابەتيشى پێشكەش كرد دەڵێت "
بێگومان گەندەڵى كارگێڕى و دارايى يەكێكە لەو نەخۆشيە كوشندانەى كە لە ئيستادا زۆربەى ولآتانى دونياى گرتۆتەوە . هەرێمى كوردستان و عيراقيش بەدەرنيە لە بوونى ئەم دياردەيە. ئەگەر فەساد وەك ڤايرۆسێك وابێت ، ئەوە هەرێمەكەمان و عيراقيش ئەم ڤايرۆسەى بەشێوەيەكى فراوان تيادا هەيەو بەردەوام لەگەشەكردن دايە .
بۆيە ئێمە بەپێويستمان زانى لەبەشەكانى ياسا و كارگێڕى ئابوورى ، لە چوارچێوەى وۆركشۆپێك دا ئەم دياردە خراپە زەق بكرێتەوەو بيناسێنين و هۆكارەكانى بلاوبوونەوەى دەست نيشان بكەين و لەهەمانكاتدا ڕێگاكانى چۆنيەتى ڕووبەڕوو بوونەوەى باس بكەين "
هەروەها دەڵێت " بۆيە وەك هەنگاوێكي خەمخۆرانەى هەردوو بەشەكە هەڵساين بە ئەنجام دانى ئەم وۆركشۆپە . بۆئەوەى ئەو پرسيارانە بوورووژێنين كە ئايا گەندەڵى لەڕووى دارايى چييە؟ ئايا گەندەڵى لەرووى كارگێڕى چييە ؟ وەهەروەها تيشكخرايەسەر ئەوەى كە ئايا ئەوانەى كە گەندەلكارن كێن ، وەسزاكانيان لەياساى كارگێڕى و ياسا نێودەوڵەتيەكان چييە ؟
وەباسي ئەوەمان كرد كە له ياساى تاوانكارى سزاى ئەو كەسانە چيە؟ كە گەندەڵكارن "
سامان عەبدوڵا، نازناوى زانستى پرۆفيسۆرى ياريدەدەرە، پسپۆرە لە ياساى تاوانكارى، سەرۆكى بەشى ياسايە. سايتى ئەكاديمى د.سامان، كليك لێرە بكە.
توێژەرانى ئەكاديمى باشتر دەتوانن گەندەڵى شيبكەنەوە
د.ڤيان سلێمان حەمە سەعيد سەرۆكى بەشى كارگێڕى و ئابوورى كه له‌یه‌كه‌م رۆژی وۆركشۆپه‌كه سیمینارێكی پێشكه‌ش كرد دەڵێت "
پێشه‌كی به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م و سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان ئه‌م وۆركشۆپهی ئێمه و به‌شی یاسا به هاوبه‌شی ئه‌نجاممان دا له‌به‌ر گرنگی بابه‌تی ( فه‌ساد ) گه‌نده‌ڵی بوو. جا چ گه‌نده‌ڵی دارایی بێت یان گه‌نده‌ڵی كارگێڕی ، ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك ده‌ست پێكێك وایه ، به‌پێویستی ده‌زانم له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی كوردستان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و وه‌زاره‌ته‌كان و خوودی حكومه‌ت ، گرنگی زیاتر به‌م بابه‌ته بدرێت . چونكه فه‌ساد بابه‌تێكی زیندووی ئه‌مڕۆیه‌و ولاتهكهمانی تووشی گرفتی زۆر گه‌وره كردووه به‌تایبه‌تی یان گرنگترینیان قه‌یرانی دارایی . بۆیه پێویسته قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر بكرێت و ڕێگاكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌شێوازی زانستیانه دیاری بكرێت . "
هەروەها دەڵێت " مامۆستایانی زانكۆ باشترین چینن كه‌بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیانه ، هه‌م له‌ڕووی یاساییه‌وه و هه‌م له‌رووی كارگێڕیه‌وه تاوتوێی ئه‌م پرسه بكه‌ن و پێمان بڵێن له‌كوێ فه‌ساد هه‌یه‌و چۆن به‌ره‌نگاری ببینه‌وه .
من لهسیمینارهكهمدا باسی فه‌سادی داراییم كرد . ئه‌وه‌شم به‌دیارخست كه ئه‌و لایه‌نانه كێن كه ده‌كرێ یان پێویسته به‌ره‌نگاری فه‌ساد ، گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه .
بۆیه ده‌مه‌وێ ئه‌وه بخه‌مه ڕوو كه له‌م دوو ڕۆژه‌دا گرنگی زۆر به‌م بابه‌ته دراو ، هه‌موو لایه‌نه‌كانی باس كران . له‌داهاتووشدا ئیشالا كاری زیاتری زانستیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ین"
ڤيان سلێمان، نازناوى زانستى مامۆستايە، پسپۆرە لە ژمێريارى ، سەرۆكى بەشى كارگێڕى و ئابووريە، سايتى ئەكاديمى د.ڤيان، كليك لێرە بكە.
زۆرى ياساكان ڕێ خۆشكەرە بۆ گەندەڵى
م.توانا جمال مامۆستاى بەشى ياسا كه پسپۆریه‌كه‌ی بریتیه له یاسای كارگێڕى، یه‌كێكی تربوو له‌و مامۆستایانه‌ی كه به‌شداربوون له وۆركشۆپه‌كه.
م.توانا دەڵێت" سیمیناره‌كه‌م به‌ناونیشانی ( العوامل المساعده علی استحفال الفساد الاداری فی العراق _ او اقلیم كوردستان )
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه لهپسپۆریهكهی خۆم نزیكه‌و هه‌ستیشم كرد كه كۆمه‌ڵێك بۆشایی یاسایی زۆر گه‌وره له عێراق داهه‌یه . ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه یاسامان نه‌بێت یان یاسامان كه‌مبێت . به‌پێچه‌وانه‌وه زۆری یاساكان وای كردووه ، كه ته‌نزیمی ڕێكخستنی ئیداری له عیراق به‌ره‌و فه‌سادی ئیداری بڕوات .
له‌مڕوانگه‌یه‌وه له سیمینارهكهمدا باسی كۆمه‌ڵێك قهوانینم كرد ، له‌وانه ( قانونی خدمه‌ی مه‌ده‌نی ، قانوونی ئینزیباتی فه‌رمانبه‌ران ، قانوونی مهفصولینی سیاسی ، قانوونی ده‌زگای شه‌هیدان و چه‌ندان قانوونی تر ) ئه‌م یاسایانه وای كردووه كه درز‌و كه‌لێن دروست بێت ، وه له‌م ڕێگه‌یه‌وه گه‌نده‌لكار ده‌توانێت خۆی بخزێنێته ناوی و گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام بدات . له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵیك به‌ڵگه‌و نموونه‌ی زیندوو ئه‌م راستیانه‌م زیاتر روونكرده‌وه . "
مامۆستا توانا بە نموونەيەك وتەكانى بەهێزتردەكات" له‌یاسای خدمه‌ی مه‌ده‌نی چاره‌نووسی فه‌رمانبه‌رێك له‌ده‌ستی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداریهكهیهتی ، ئه‌م سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداریه به‌ئاره‌زووی خۆی ده‌توانێ فه‌رمانبه‌ر لهشوێنیكهوه بگوازێته‌وه بۆ شوێنیكی تر . یان ده‌ست بخاته ناو سیسته‌می مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه و سه‌رمووچه و بهرزهمووچهكهی ( ترفیع وعلاوه ) بووه‌ستێنی . له‌وه‌ش زیاتر و سه‌یرتر ده‌توانێت فه‌رمانبه‌ره‌كه سزابدات تا ئاستی فه‌صل كردن .
وه‌له‌م سیمینارهمدا باسی یاسای ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی ( قانون هيئة النزاهة ) و ( قانوونى ديوانى رةقابهى مالیه) م كرد . كه ئه‌م یاسایانه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ چاودێری كردنی كارووباره كارگێڕیه‌كان ده‌رچوونه .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ی له وڵاتێك كه زیاتر له شه‌ش تا حه‌وت قانوون هه‌یه بۆ چاودێری كردنی كاره‌كانی كارگێڕی ، به‌ڵام هه‌ر به هه‌ڵه كاره‌كان ده‌ڕوات و فه‌سادیش هه‌ر هه‌یه .
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ریته‌وه كه كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو داناندریت . مه‌حسوبیه‌ت و ئینتیمای حزبی و ئاینی ڕۆڵی زۆری له‌دانانی به‌رپرسان هه‌یه .
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك دابندرێت به سه‌رۆكی ده‌زگایه‌كی چاوه‌دێری كارگێڕی . له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه‌و ماندووبوون و ئه‌زموون ، ئه‌وا له‌وانه‌یه كاره‌كانی زۆر دڵسۆزانه و بهڕێكو پێكی و پاكی به‌ڕێوه ببات .
به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی و ئاینی و مه‌حسوبیه‌ت دابندرێت زه‌حمه‌ته به‌رهه‌می كاره‌كانی ئه‌م به‌رپرسه دڵخۆشكه‌ر بێت و له خزمه‌ت هاوڵاتیان و كاره‌كه‌ی دابێت . "
توانا جەمال، نازناوى زانستى مامۆستايە، پسپۆركە لە ياساى كارگێڕى، بەرێوەبەرى ياسايى و پلاندانانى زانكۆى كۆيەيە، سايتى ئەكاديمى م.توانا، كليك لێرە بكە.
ئەم وۆرك شۆپە لە لايەن كارمەندى بەرێوەبەرايەتى ڕاگەياندن كاك محەمەد مەغديدەوە بەڕێوەبرا.
ئامادەكردنى : محەمەد مەغديد
وێنەكان : كاردۆ محەمەد