خولى زمانى ئينگليزى

News #06, Issue 03, March 2015 | نوچەی 06، ژمارەی 3، مانگی 3 ساڵی 2015 | Núcey #06, Jhimarey 03, Mangí 3 Sallí 2015

زانكۆى كۆيە... خولى زمانى ئينگليزى دەستپێدەكات

سەرجەم ئامادەكارييەكانى خولى زمانى ئينگليزى ئامادەكراوە، كە ڕۆژانە بۆ ماوەى (٤) كاژێر و (٤) وانەش لەلايەن مامۆستايانەوە دەگوترێتەوە. ئەم لێدوانە د. ناميق بەكر عوسمان سەرۆكى بەشى زمانى ئينگليزى بۆ پەيجى فەرمى زانكۆ هات سەبارەت بەكردنەوەى خولى زمانى ئينگليزى لە زانكۆى كۆيە.

سەرۆكى بەشى زمانى ئينگليزى ئاماژەى بۆ ئەوەش كرد كە ڕۆژى يەكشەممە ٢٩/ ٣/ ٢٠١٥ كاژێر (٣)ى ئێوارە يەكەم ڕۆژى خولەكە دەبێت و وانەكانى (ڕێزمان، نووسين، گوێگرتن و گفتوگۆ) دەوترێنەوە. ئاماژەى بۆ ئەمەش كرد كە خولەكە تا تەواوبوونى (١٦٠) كاژێر بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بەبەشداربووانى خولەكەش وتى: سەرجەم ئەو خوازيارانەى بەشدارى تاقيكردنەوەكەيان كردووە دەتوانن بەشدارى خولەكە بكەن و بەشداربوانيش بەسەر (٤) گروپى جياواز دابەشكراون و (٨) مامۆستاى پسپۆر وانەكان دەڵێنەوە.

(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)