بۆ خولى دووەمى تاقيكردنەوەكان ٦٠٠ خوێندكار لە بەشى ناوخۆيين
News #02, Issue 09, April 2015 | Núcey #02, Jhimarey 9, Mangí 9 Sallí 2015 | نوچەی ٢، ژمارەى ٩ مانگی ٩ ساڵی 2015
بەڕێوەبەرايەتى ڕاگەياندنى زانكۆ به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له دۆخى بەشەناوخۆييەكان لە كاتى خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی كرد و لەگەڵ خوێندكاران و ستافى كارگێڕى چاوپێكەوتنى كرد.
كێشەى خوێندكاران لە بەشە ناوخۆييەكان
سەرەتا خوێندكاران بە نوچەنامەيان ڕاگەياند" كە هاتينەوە بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌م گۆڕانكاری زۆرمان به‌دی كرد له ڕووی پاك و خاوێنی و نوێكردنه‌وه‌ی بهشهناوخۆییەكان و چه‌ند ڕۆژیك به‌ر له هاتنه‌وه‌مان شوینی حه‌وانه‌وه بۆ خویندكاران ئاماده كرا بوو بۆ ئەمەش دەستخۆشى لە ستافى بەڕێوەبەرايەتى بەشە ناوخۆييەكان دەكەين، به‌ڵام لەگەڵ ئەوەشدا تێبينيمان هەيە و هيوادارين ڕەچاوى بكەن لەوانە دابین كردنی پاص بۆ هاتووچۆ له‌گه‌ڵ دابین كردنی غاز بۆ به‌شه ناوخۆییه‌كان "
بەهاوكارى بەڕێوەبەرايەتى ئەندازە و پڕۆژەكان كارەكان ئەنجام دراون
بەڕێز د.دەريا حەوێزى بەرێوەبەرى بەشەناوخۆييەكانى زانكۆى كۆيە بە نوچەنامەى زانكۆى ڕاگەياند
" دوای ئه‌وه‌ی بەڕێز سه‌رۆكی نوێى زانكۆ ده‌ست به‌كاربوو ، كۆمه‌ڵیك پرۆژه و پێشنیازمان خسته به‌رچاوی به‌مه‌به‌ستی چاكسازی له به‌شه ناوخۆییه‌كان و بهرێزیشيان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و پشتیوانی كردین بۆیه به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه و پڕۆژه‌كان ده‌ستمان به كاره‌كانمان كرد"
هەر پەيوەند بەم باسە بەڕێزيان وتى " له مانگی 4 چواری ئه‌مساڵه‌وه كارەكانمان دەستپێكرد و خۆشبه‌ختانه له‌م هاوینه‌دا ئه‌گه‌رچی پشووی هاوینه‌مان بوو، به‌ڵام به هاوكارى هه‌موولایه‌ك كاری باشمان ئه‌نجام دا . "
دووكۆمپانیای گه‌وره له‌بواری چاككردنه‌وه و پاككردنه‌وه له زانكۆی كۆیه ده‌ست به‌كارن
سه‌باره‌ت به پاككردنه‌وه و چاككردنه‌وه له به‌شه ناوخۆییه‌كان دكتۆر ده‌ریا وتى" لەبەر ئەوەى ئێمه له ڕووی ستافه‌وه كه‌موكوڕیمان هه‌بوو بۆیه سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له‌ڕێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یاسایی و پلان دانان ، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای تایبه‌ت به‌م كارانه واژۆكردووه ( كۆمپانیای هه‌ندرێن بۆ چاككردنه‌وه ، كۆمپانیای تێشوو بۆ پاككردنه‌وه ) ئێمه‌ش دوو لیژنه‌ی تایبه‌تمان داناوه بۆ چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ئه‌م دوو كۆمپانیایه و پێویسته به‌پێی ڕێنماییه‌كان كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن ."
بۆ خولى دووەم ٦٠٠ خوێندكار لە بەشى ناوخۆيين
رۆژى چوارشەممە ٢/٩ وەرزى دووەمى تاقيكردنەوەكانى ساڵى خوێندنى ٢٠١٤-٢٠١٥ دەستى پێكرد (لێرە زانيارى زياتر بخوێنەوە) ، بۆ پێشوازيكردن لە خوێندكاران بەڕێوەبەرايەتى بەشى ناوخۆيى ئامادەكارى پێويستيان كرد " ئێمه له 25 / 8 وه به‌شه ناوخۆییه‌كانمان به‌هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه ئاماده‌یه ، به‌هۆی هاتنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان ، دووبه‌شه ناوخۆييمان كردۆته‌وه بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه ماڵه‌كانیان دووره یان شوینی كۆشش كردنيان نیه، تاوەكو ئێستاش زیاتر له 600 خوێندكار لە بەشى ناوخۆيين و خه‌ریكی خوێندنی خۆیانن"
كێشەى خوێندكاران چارەسەر دەكەين
سه‌باره‌ت بە كێشەى گواستنەوە و غاز لە بەشى ناوخۆيى، بەڕێز بەڕێوەبەرى بەشە ناوخۆييەكان وێڕاى سوپاسكردنى خوێندكاران بۆ گەياندنى كێشەكانيان بەشێوەيەكى ڕێك‌وپێك وتى" غازى پێويستيان بۆ دابين دەكەين و چارەسەرى كێشەى گواستنەوەش دەكەين"
خزمەتگوزارى باشتر پێشكەش بە خوێندكاران دەكرێت
لە دوايين لێدوانيدا بەرێوەبەرى بەشە ناوخۆييەكان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لەڕێى بەڕێوەبەرايەتى ڕاگەياندنى زانكۆوە مژده به‌هه‌موو خوێندكاران ده‌ده‌ین كه ئه‌م ساڵ خزمه‌ت گوزاری زۆر ڕێكوپێكتر و باشتریان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو .
ڕێپۆرتەر محەمەد مەغديد ، فۆتۆگراف كاردۆ محەمەد