وۆرك شۆپێك لە بارەى پەيوەندى زانكۆ بە كۆمەڵگە ئەنجامدرا
News #10 , Issue 17, May 2016 | Núcey #10, Jhimarey 17, Mangí 5 Sallí 2016 | نوچەی 10، ژمارەى 17 مانگی 5 ساڵی 2016
نووسينگەى ڕاوێژكارى فەكەڵتى زانست و تەندروستى، وۆرك شۆپێك لە بارەى پەيوەندى نێوان زانكۆ و كۆمەڵ بە ناونيشانى (نوسینگەی ڕاوێژکاری فاکەڵتی پردی پەیوەنديیە لە نێوان زانکۆ و کۆمەڵ) بە مەبەستى ڕوونكردنەوەى توانا و توانستەكانى نووسينگە و پێشكەشكردنى خزمەتگوزارى بە كەرتى گشتى و تايبەت لە شارى كۆيە.
بابەتەكانى وۆرك شۆپ
رۆژی يەك شەممە 29 / 5 / 2016 له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستى و ته‌ندروستی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆ و ژمارەيەك مامۆستا و نوێنه‌ری كۆمپانیای ( كلێڤه‌ر ) له‌لایه‌ن نوسینگەی ڕاوێژکاری فاکەڵتی زانست و تەندروستى ۆرك شۆپێك پێشكه‌ش كرا . كە تيايدا چەند بابەتێك پێشكەشكران بەم شێوەيەى خوارەوە:
پ.ی. د. طه جلال عمر : سەرەتایەک لە سەر نوسینگەی ڕاوێژکاری (ئامانج و ئەرک)
د.تارا فوئاد طاهر : کاریگەری زانکۆ لە سەر ئابوری و کۆمەڵ + خزمەت گوزارییەکان لە بواری زانستی کیمیا
پ.ی.د.سعدون طه احمد: خزمەت گوزارییەکان لە بواری زانستی فیزیا
د.سرمد نجم ا‌لدین مجید : خزمەت گوزارییەکانی میدیکڵ مایکرۆبایۆلۆجی
محمد عثمان احمد : خزمەت گوزارییەکانی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستی
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێز پ.ى.د.وه‌لی مه‌حمود سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه كە لە وۆرك شۆپەكە ئامادەبوو دەڵێت " زانكۆی كۆیه ئامانجی ئه‌وه‌یه كه‌له‌ڕێگه‌ی تاقیگه‌كان و ناوه‌نده زانستیه‌كان و پسپۆرەكانيەوه په‌ره به توانا زانستیه‌كانی خۆی بدات و هه‌وڵبدات پردێكی په‌یوه‌ندی له‌نێوان زانكۆ و كۆمه‌ڵ ( زانكۆكانى تر و فەرمانگەكانى ميرى و خەڵكى دەرەوەى زانكۆ په‌یدا بكات ).
ئه‌م ۆركشۆپهی نوسینگه‌ی زانست و ته‌ندروستیش به‌شێكه له‌و هەوڵ و ئامادهكاریانهى زانكۆمان بۆ هێنانەدى ئەم ئامانجە ."
هەروەها دەڵێت " ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یزانین خه‌ڵك وا له زانكۆ گه‌یشتووه ، كه زانكۆ سندوقی پاره‌یه ، بۆيە ده‌بێ ئەم تێروانينە بگۆڕين، دەبێ وابكەين مامۆستا به دوای ئیشدا بگه‌ڕێ ، پاره په‌یدا بكا. گرنگە وابكه‌ین كه زانكۆ داهات و ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت ، بۆئه‌وه‌ی قه‌یران و نه‌بوونی، ڕه‌وره‌وه‌ی پێشكه‌وتن و زانیاری له زانكۆكه‌مان نه‌وه‌ستێنێ."
ئامانجى نووسينگەكە تێكه‌ڵ بوونی زانكۆیه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راوێژكاری فه‌كه‌ڵتی زانست و ته‌ندروستی د.تارا فوئاد تاهير له‌وباره‌یه‌وه وتی " ئێمه ئه‌مڕۆ ۆرك شۆپێكمان ئه‌نجام دا و گشت به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی كۆیه‌مان بانگهێشت كردبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌سیان نه‌هاتبوون ته‌نها نوێنه‌ری كۆمپانیای كلێڤه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى زانكۆ و مامۆستاكانی زانكۆ ئاماده‌بوون .
ئامانجمان ئه‌وه‌بوو كه كاره‌كانمان پیشانی كۆمه‌ڵ بده‌ین له ڕێگای به‌خشینی خزمه‌تگوزاریه‌كانی نووسینگه‌كه‌مان، هه‌روه‌ها ڕاوێژكاری زانستی و پێشكه‌ش كردنی خولی راهێنان بۆ فه‌رمانگه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان و پێشخستنی كاروباری فه‌رمانگه‌كانیان، چونكه زۆر گرنگه هه‌ماهه‌نگی دروست بێت له نێوان زانكۆ و كۆمه‌ڵ له‌ڕێگای كه‌رتی تایبه‌ت و له‌ڕێگای فه‌رمانگه‌كانی میری ."
لە يەكەم وۆرك شۆپدا بەڕێوەبەرى هيچ فەرمانگەيەك ئامادە نەبوون، لە بارەى پلانى تريانەوە، د.تارا دەڵێت " هه‌نگاوی دووه‌ممان ئه‌وه‌یه كه ئێمه بانگهێشت كردنێك بكه‌ین بۆ فه‌رمانگه‌كان یان خۆمان بڕۆینه لایان و سه‌ردانیان بكه‌ین ، وه ئه‌و بڕوشۆرهی دروستمان كردووه به‌سه‌ریان دابه‌ش بكه‌ین و به‌كورتی بۆ یان ده‌ربخه‌ین كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌مان چییه . تا بتوانین ئامانجه‌كانی زانكۆی كۆیه بهێنینه دی ." هەروەها دەڵێت " ئێمه پێشتریش هه‌وڵی له‌م جۆره‌مان هه‌بووه . پێش ماوه‌یه‌ك كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به نه‌وت هه‌یه به‌ناوی ( ئۆڵ سێرڤس ) له هه‌ولێر چه‌ند شیكاریه‌كی كیمیایان لێ داواكردین وه تائیستا دوو كۆبوونه‌وه‌مان له گه‌ڵیان ئه‌نجام داوه ، داوای خولی ڕاهێنانیان لێكردوین و له‌گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ببه‌ستین ."
توانای چاره‌سه‌ر كردن له‌ڕێگه‌ی جیناته‌وه !
سه‌باره‌ت به پشكنین وده‌ست نیشان كردن و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، ئه‌ندامێكی ئه‌م نوسینگه راوێژكاریه به‌رێز دكتۆر سه‌رمه‌د سەرۆكى بەشى مێديكەڵ مايكرۆبايۆلۆجى دەڵێت " ئێمه له سه‌نته‌ره‌كه‌مان زۆرئامێری گرنگ و پشكنینمان هه‌یه ، ده‌توانین زۆر خزمه‌تگوزاری بهخهلك بگه‌یه‌نین، بۆنمونه ده‌توانین پشكنینی ( دی ئێن ئه‌ی ) ئه‌نجام بده‌ین بۆ كه‌سه ون بووه كان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن خانه‌واده و كه‌سوكاریان كێیه؟!
ده‌توانین سوود له‌و گژوگیایانه وه‌ربگرین كه له سنووره‌كه‌مان بوونی هه‌یه ، سەربارى جیا كردنه‌وه و ده‌ستنیشان كردنی پێكهاته‌ی ده‌رمان ، ده‌توانین ده‌ست نیشانی ئه‌و مادده یان كانزایه بكه‌ین كه سوودی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌یه . هەروەها ده‌توانین كارێكى زۆر گرنگ ئەنجام بدەين لەم سەنتەرە ئه‌وه‌یش چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش له‌ڕێگه‌ی جیناته‌وه! واتا چۆن بتوانین نه‌خۆش چاره‌سه‌ر بكه‌ین به‌بێ به‌كارهینانی ده‌رمان. وه‌ك ده‌زانین به‌كارهێنانی ده‌رمان هه‌ندێك جار كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی نه‌خۆش به‌تایبه‌تی ده‌رمانه كیمیاویه‌كان . ئێمه ده‌توانین له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی جینه‌وه كه ڕێگه‌یه‌كی زۆر ته‌ندروسته نه‌خۆش چاره‌سه‌ر بكه‌ین. "
لەسەر ئەم بابەتە د.سەرمەد دەڵێت " بۆنموونه نه‌خۆشیك وه‌ره‌مێكی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه ، ئێمه ده‌توانین جین به‌كاربێنین بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و وه‌ره‌مه و واده‌كات نه‌خۆشیه‌كه ته‌شه‌نه نه‌كات و به‌ده‌وروبه‌ر و له‌شی نه‌خۆشه‌كه‌دا بڵاو نه‌بێته‌وه . كه ئه‌مه ڕیگه‌یه‌كی سه‌یڤه ( save )، ئەو ڕێگەيە سوودی زۆره بۆ ئه‌وانه‌ی بەرگريان كزه و توانای به‌كارهێنانی دهرمانینان نیە و ده‌رمان خراپه بۆیان ."
سەرۆكى بەشى مێديكەڵ مايكرۆبايۆلۆجى سەبارەت بە ۆرك شۆپەكەش دەڵێت" ئه‌م ۆرك شۆپه‌ی ئه‌مڕۆمان بۆ به‌ڕیوه چوونی ئه‌و پلانه‌یه، ده‌مانه‌وێ بڵێین كه ئێمه زۆر شتمان پێ ده‌كرێت. كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك ئامانجمانه و كاره‌كانمان ئاسانتر ده‌كات ، ئه‌گه‌ر سهمپلمان زۆر بێت ده‌توانین پێداویستیه‌كانمان بكڕین . ئیمه ئامێر و شوێن و توانای زانستیمان هه‌یه ، به‌لام ئامێرەكان پێویستی به ( كیت ) ه ، كیت ئه‌و پێداویستیانه‌یه كه ئامێره‌كان كاری پێده‌كه‌ن و نرخیان گرانه . به‌تایبه‌تی بۆ نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك ( كهنسهر ) شێرپه‌نجه . كه كولفهیان زۆره و له توانای ئێمه‌دا نیه، بۆيە ئێمە دەمانەوێت لايەنى ديكە بەشدار پێبكەين لە كارەكانماندا"
هەروەها د.سەرمەد دەڵێت " له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گرفت وكێشانهش، ئێمه وه‌ك نووسینگه‌ی ڕاوێژكاری فه‌كه‌ڵتی زانست و ته‌ندروستی به‌پشتیوانی خوای گه‌وره و هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه بریارمان داوه ، كاری باش و داهێنه‌رانه ئه‌نجام بده‌ین."
سەنتەرێكى زۆر پێشكەوتووە
بەڕێز به‌هره ره‌زا عوسمان كه مامۆستای یاریده‌ده‌ره له فه‌كه‌ڵتی په‌روه‌رده به‌شی جوگرافیا و به‌رپرسی دڵنیایی جۆری فه‌كه‌لتی په‌روه‌رده یه . سه‌رسامی خۆی بۆ بوونی ناوه‌ندیكی وا گرنگ پیشان دا! م.بەهرە دەڵێت " ئه‌مڕۆ زۆر خۆشحال بووم به ئاماده‌بونم له‌م ۆرك شۆپه ، ده‌ستخۆشیان لێ ده‌كه‌م ، شتی زۆر گرنگ و نوێیان له‌باره‌ی ئهوتاقیگه یه‌ی فه‌كه‌لتی زانست و ته‌ندروستی بۆ باس كردین، به‌داخه‌وه من وه‌ك مامۆستایه‌كی زانكۆی كۆیه تائیستا له بوونی ئه‌م جۆره ئامێره باش و پێشكه‌وتوانه ئاگادار نه‌بووم، وه ئه‌م پرسیاره‌م لا دروست بوو كه من مامۆستای ئه‌م زانكۆیه‌م ئه‌مرۆ زانیم ئه‌م شتانه له تاقیگه‌كه‌دا هه‌یه ئه‌ی خه‌لكی ده‌ره‌وه ده‌بێ چۆن و چی له‌باره‌یانه‌وه بزانن . بۆیه پێشنیاز ده‌كه‌م له‌رووی ڕاگه‌یاندنه‌وه گرنگی زۆری پێبدرێت و ریكلامی باشی بۆ بكرێت . چونكه ده‌كرێت له بارودۆخیكی پڕ قه‌یرانی وه‌ك ئه‌مڕۆ بتواندرێ ببێته هۆی به‌ده‌ست هێنانى داهات بۆ زانكۆمان . هه‌روه‌ها گرنگی تاقیگه‌كه و گرنگی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیشی تیدا ده‌كه‌ن . كه هه‌موویان پسپۆرن له بواره‌كانی خۆیان و ده‌ورات و خولی ڕاهینانیان بینیوه بێگومانم له‌وه‌ی كه ئەنجامى پشنكنينى تاقيگەكە زۆر ڕاست و متمانە پێكراوە، بۆيە هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم "
ئامادەكردنى : محەمەد مەغديد
وێنەكان : كاردۆ محەمەد