(4) وتارى ليژنەى ئامادەكارى کۆنفڕاسى هاوبەشى نێوان زانكۆى كۆيە و كۆمەڵەى كارگێڕیى زانستيى عێڕاقى
ووتەى سەرۆكى ليژنەى ئامادەكارى كە لەلايەن پڕۆفيسۆرى ياريدەدەر دكتۆر (شوان عمر خضر) ڕاگرى فاكەڵتى زانستەمرۆڤايەتى وكۆمەڵايەتيەكان پێشكەش كرا لە كۆنگرەى ( بەڕێوەبردنى سەرچاوەكان ئامانجێكى ستراتيژيە بەرەو كۆمەڵگايەكى باشتر ) كە لە ڕۆژانى ١٨-١٩/١١/٢٠٢٠ بەهاوبەشى لەنێوان بەشى كارگێڕى لەفاكەلتى زانستەمرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان لەزانكۆى كۆيەو ( جمعية ادارة الاعمال العلمية العراقية) ئەنجامدرا.
بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان
ئامادەبوانى بەڕێز
سەلام و رەحمەتى خواى گەورەتان لێبێت
لەژێر دروشمى ( پەرەپێدانى بەردەوام نەخشەڕێگاى داهاتووى عيراقە) وە لەژێر ناونيشانى ( بەڕێوەبردنى سەرچاوەكان ئامانجێكى ستراتيژيە بەرەو كۆمەڵگايەكى باشتر ) كۆنفرانسى زانستى نێودەولەتى چوارەم دەبەسترێت لەنێوان كۆمەلەى كارگێڕى كارى زانستى عيراقى و بەشى كارگێڕى لەفاكەلتى زانستەمرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان لەزانكۆى كۆيە، كە لەئێستادا لەساتەكانى دانيشتنى كۆتايى ڕۆژى دووەمى خۆيدايە.
بەستنى ئەم كۆنفرانسە وەڵامێكە بۆ پێويستيەكى هەنووكەيى كە خۆى دەبينێتەوە لە زەرورەتى كاركردن بۆ هێنانەدى پەرەپێدانى بەردەوام لەعيراق و هەرێمى كوردستان. ئومێد دەكەم ئەم كۆنفرانسەو ئەو توێژينەوە زانستيانەى كە تيايدا پێشكەش كران ببێت بە دەستپێك بۆ توێژينەوەو لێكۆڵينەوەى زياتر كە سوودو خزمەت بەئامانجەكانى پەرەەپێدانى بەردەوام لە سەرجەم لايەنەكانى ئابورى، كۆمەڵايەتى، دامودەزگايى و ژينگەيى كۆمەڵگا بگەيەنێت.
سوپاس و ستايشى زۆر بۆ خواى گەورە كە سەركەوتوى كردين لە ئەنجامدانى ئامادەكاريەكان بۆ بەستنى ئەم كۆنفرانسە. هەروەها سوپاس و پێزانينم بۆ توێژەران و بەشداربووانى بەڕێزى ئەم كۆنفرانسە كە زەحمەتى سەفەريان چەشت و لە زانكۆو دامودەزگاو ناوچە جياوازەكانى عيراق و هەرێمى كوردستانەوە هاتوون و سەركێشان بەتەندروستى خۆيانەوە كرد لەم بارودۆخە نائاساييە، سوپاس بۆ هاتن و ئامادەبونتان، سوپاس بۆ ئەم بەشداريە فراوان و جۆراوجۆرەى كە تەوەرەكانى كۆنفرانسەكەى دەوڵەمەند كرد بە بيروبۆچوون و دەست نيشان كردنى گرفتەكان و پێشكەش كردنى چارەسەر بۆيان.
سوپاسى زۆرم بۆ بەڕێزان لە كۆمەڵەى كارگێڕى كارى زانستى عيراقى، بەتايبەت پڕۆفيسۆرى ياريدەدەر بەڕێز دكتۆر حيدر حمزە جودى، پڕۆفيسۆرى ياريدەدەر دكتۆر ڤيان سليمان وە تەواوى مامۆستايانى بەڕێز لەهەردوو بەشى كارگێڕى و ژميريارى بۆ هەوڵ و ماندووبوون و ڕۆڵى كاريگەريان لەپێناو بەئەنجام گەياندنى ئەم كۆنفرانسە.
هەروەها سوپاس و پێزانينى زۆرم بۆ بەتەواوى ئەندامانى بەڕێزى ليژنە جياوازەكانى كۆنفرانس كە خۆى دەبينێتەوە لە ( ليژنەى زانستى، ليژنەى ئامادەكارى، ليژنەى نوسين، ليژنەى دڵنيايى جۆرى، ليژنەى ڕاگەياندن، ليژنەى تەكنەلۆژياى زانيارى و ليژنەى دارايى) بۆ هەوڵ و ماندووبون و شەونخونيان لەپێناو سەركەوتنى ئەم كۆنفرانسە. وەسوپاسى بێ پايانم بۆ فەرمانبەران و خوێندكارانمان بۆ ئەم ڕۆڵە گرنگ و بەرچاوەى كە بينيان لەماوەى دوو ڕۆژى بەڕێوەچوونى كۆنفرانس.
سوپاس و پێزانينى بێ پايانم بۆ بەڕێز پڕۆفيسۆر دكتۆر وەلى محمود حمد سەرۆكى زانكۆى كۆيە بۆ هاوكارى و پاڵپشتى و سووربوونى لەسەر بەستنى ئەم كۆنفرانسە سەرەڕاى خراپى دۆخى تەندروستى و دارايى هەرێم.
لەكۆتاييدا سەركەوتنى كۆنفرانس پيرۆز بێت لەهەموولايەك، سوپاس بۆ گوێ گرتنتان، هەر لەخۆشيدابژين.
پ.ى.د.شوان عمر خدر
سەرۆكى ليژنەى ئامادەكارى