زانكۆى كۆيە لە پێشەنگى زانكۆكانى كوردستانە
News #01, Issue 37, Jan 2018| Núcey #01, Jhimarey 37, Mangí 1 Sallí 2018 | نوچەی 1، ژمارەى 36 مانگی 1 ساڵی 2018
لە دوايين ڕێزبەندى جيهانيى زانكۆكاندا كە لە لايەن دامەزراوەى وێبۆمێتريكس بڵاوكراوەتەوە (مانگى ٢٠١٨/١)، لەسەر ئاستى كوردستاندا، زانكۆى كۆيە لە پلەى يەكەمى زانكۆكانى كوردستان مايەوە و بەراورد بە ڕێزبەندى پێشووتر (هاوينى ٢٠١٧) ١٦٩ زانكۆ هاتۆتە پێشەوە لەسەر ئاستى جيهانى.
سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە پيرۆزبايى ئاراستەى مامۆستايان، فەرمانبەران و خوێندكاران دەكات و ئەمە بە بەرهەمى يەك تيمى زانكۆ دەزانێت كە هەمووان بە پەرۆشەوە بەشداريان لە بەرەوپێشەوەبردنى زانكۆمان كردووە.
بۆ بينينى ڕێزبەنديەكە كليك لێرە بكە.
بۆ بينينى ڕێزبەنديەكە لە سايتى وێبۆمێتريكس، كليك لێرە بكە.
ده‌رباره‌ی وێبۆمه‌تریكس (Webometrics.info)
ڕیزبه‌ندی وێبۆمه‌تریكس بۆ زانكۆكانی جیهان پڕۆژه‌یه‌كه له لایه‌ن تاقیگه‌ی (Cybermetrics)ه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كه ئه‌وانه‌ش گڕوپێكی توێژینه‌وه‌ن و سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی توێژینه‌وه‌ی ئیسپانین (Consejo Superior de Investigaciones Científicas (CSIC)، كه گه‌وره‌ترین ده‌ستەی توێژینه‌وه له ئیسپانیایه.
(CSIC) یه‌كێكه له یه‌كه‌مین ڕێكخراوه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی توێژینه‌وه له ئه‌وروپادا. له ساڵی 2006 دا، (CSIC) له 126 سه‌نته‌ر و دامه‌زراوه پێكهاتبوو كه به سه‌رتاسه‌ری ئیسپانیادا بڵاوبووبوونه‌وه. ئه‌م ڕێكخراوه سه‌ر به وەزاره‌تی په‌روه‌رده‌یه و ئامانجی سه‌ره‌كیشی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توێژینه‌وه‌ی زانستییه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستی و ته‌كنه‌لۆجیای وڵاته‌كه كه ده‌بێته هۆی خۆشگوزه‌رانی هاولاتییان.
(CSIC) هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێ له هێنانه‌كایه‌وه‌ی توێژه‌ر و كه‌سانی ته‌كنیكی له‌بواره جیاوازه‌كانی زانست و ته‌كنه‌لۆژیادا و خاڵ بۆ خۆده‌رخستنی ئه‌كادیمی زانكۆكان داده‌نێت به سیستمێكی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی و جیهانی ئاشكرا‌و بێلایه‌نانه.
ئامانجه‌كانی وێبۆمه‌تریكس (Webometrics.info)
ئامانجی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ڕیزبه‌ندییه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستی بوو له‌سه‌ر وێبگه. ئامانجه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان پشتگیری كردنه له پڕۆژه بهردهستخراوهكان، ده‌ست گه‌یشتن به بڵاوكراوه زانستییه ئه‌لكترۆنییه‌كان و بابه‌تی ئه‌كادیمی تر. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، پێوه‌ره/نیشانده‌ره وێبگهییهكانیش بۆ مه‌به‌ستی ڕیزبهندیكردن زۆر گرنگن چونكه ئه‌مانه پشت نابه‌ستن به ژماره‌ی سهردانیكردنهكان بۆ لاپه‌ڕه‌یه‌ك یان دیزاینی لاپه‌ڕه‌كه به‌ڵكو گرنگی ده‌ده‌ن به چۆنیه‌تی كارئهنجامدان و خۆده‌رخستنی ئه‌كادیمی زانكۆكان لەسەر ئاستى جيهاندا.
له كاتێكدا كه ڕیزبه‌ندییه‌كانی تر ته‌نها گرنگی به چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندار ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان، ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌ی كه پشت ده‌به‌ستێت به نیشانده‌ره وێبگهییهكان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر هه‌موو وێنه‌كه ده‌خاته ڕوو چونكه زۆر له چالاكییه‌كانی پڕۆفیسۆر و توێژه‌ره‌كان له ڕێگای خۆده‌رخستنی وێبگهییهوه نیشان ده‌درێت.
وێبگه به‌ته‌نها گۆڤار و په‌ڕتووكه ئه‌لكترۆنییه فه‌رمییه‌كان ناگرێته‌وه به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه زانستییه نافه‌رمییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه. بلاوكردنه‌وه‌ی وێبگهیی هه‌رزانتر ده‌وه‌ستێ و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئاستی به‌رزی پێوه‌ره‌كانی پڕۆسه جۆرییهكانی پێداچوونه‌وه‌ی هاوبوار ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆرتر له خوێنه‌ران ده‌ستیان پێی ده‌گات و سوودی لێ ده‌بینن و زانیاری زانستییانه ده‌خاته به‌رده‌ست توێژه‌ران و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته تازه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان و لایه‌نی سێیه‌م (واتا لایه‌نه ئابووری و پیشه‌سازی و ڕامیاری و كلتورییه هاوبه‌شه‌كان) له كۆمه‌ڵگاكانی خۆیاندا.
ڕیزبه‌ندی وێبۆمه‌تریكس بابه‌تی زیاتر له‌خۆده‌گرێت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕیزبه‌ندییه‌كانی تر (سه‌یری ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه بكه). ڕیزبه‌ندییه‌كه ته‌نها تیشكۆ ناخاته سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه، به‌ڵكو گرنگی ده‌دات به نیشانده‌ری تریش كه باشتر جۆری دامه‌زراوه ئه‌كادیمی و توێژینهوهییهكه له سه‌ر ئاستی جیهاندا دیارده‌خات.
وێبۆمه‌تریكس هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه دامه‌زراوه‌كان و كه‌سانی پسپۆڕ هان بدات بۆ ده‌ركه‌وتن له‌سه‌ر وێبگه، كه ئه‌مه‌ش چالاكییه‌كانیان به وردی نیشان ده‌دات. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نجامدانی (ئه‌دای) وێبگهیی دامه‌زراوه‌یه‌ك له خوار پله‌ی چاوهڕوانكراوهوه بێت به‌پێی نایابی ئه‌كادیمی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه، ئه‌وه به‌رپرسانی زانكۆ ده‌بێت به سیاسه‌تی وێبگهیی خۆیاندا بچنه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو قه‌باره و جۆری بڵاوكراوه ئهلكترۆنیهكانیان زیاد بكه‌ن.
بۆ زانيارى دەربارەى ئەم ڕێزبەنديە و پێوەرەكانى و دامەزراوەى وێبۆمێتريكس، كليك لێرە بكە.
كاردانەوەى مێديايى يەكەم بوونى زانكۆى كۆيە لەسەر ئاستى زانكۆكانى كوردستان لە ڕێزبەندى جيهانيى وێبۆمێتريك.
ديمانەيەكى كەناڵى ئاسمانى سپێدە لەگەل سەرۆكى زانكۆى كۆيە لەو بارەيەوە ببينە.
ئامادەكردنى: ژوورى هەوال