وۆركشۆپێك لەبارەى بەكارهێنانى ماتماتيك لە ژيانى ڕۆژانە بەڕێوەچوو
News #7, Issue 29, May 2017 | Núcey #7, Jhimarey 29, Mangí 5 Sallí 2017 | نوچەی 7، ژمارەى 29 مانگی 5 ساڵی 2017
بەشى ماتماتيكى فەكەڵتى زانست و تەندروستى وۆركشۆپێكى بەڕێوەبرد لەبارەى بەكارهێنانى ماتماتيك لە ژيانى ڕۆژانە.
ڕۆژى يەك شەممە ٢٠١٧/٥/٢١ كاتژمێر ٩ى بەيانى لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە، بە ئامادەبوونى بەرێز ڕاگرى فەكەڵتى زانست و تەندروستى و ژمارەيەك لە مامۆستايانى زانكۆمان وۆرك شۆپەكە دەستى پێكرد.
بەرێز م.ى.مەردان ئەمين بەرپرسى دڵنيايى جۆرى بەشى ماتماتيك بە نووچەنامەى وت" ئەم وۆرك شۆپە بە ئامانجى بەيەكەوەگرێدانى زانستى بيركارى و ژيانى ڕۆژانە بەشى ماتماتيك بە پێويستى زانى بەڕێوەى ببات، چونكە بەشێكى گرنگى كردارەكانى رۆژانەمان پەيوەستن بەو زانستەوە بۆيە پێويستە زانيارى پتر لەو بارەيەوە لەلايەن پسپۆرانى ماتماتيكەوە بخرێـتە ڕوو بۆ ئەوەى بە باش‌ترين شێوە سوودى لێ وەربگرين"
هەروەها دەلێت " وۆركشۆپەكە چوار سمينارى لەخۆگرت هەريەك لە بەڕێزان د.هێرۆ وەيسى، د.دارا مەغديد / زانكۆى سۆران، د.عەبدولقادر عوسمان و د.محەمەد شامى سمينارى تايبەتيان پێشكەش كرد دەبارەى بابەتى وۆرك شۆپەكە"
لەبارەى كاردانەوەى ئامادەبووانەوە، بەڕێز م.مەردان دەلێت" ئامادەبووان كاردانەوەى ئەرێييان هەبوو سەبارەت بە بابەتەكە و سوپاسى ئامادەبوونيان دەكەين"
بەشى ماتماتيك
به‌شی بیركاری له‌زانكۆی كۆیه ژینگه‌یه‌كی نایاب بۆ خوێندنی بیركاری و جێبه‌جێكردنه‌كانی سازده‌كات.ئه‌م به‌شه یه‌كێكه له‌و شه‌ش به‌شه‌ی كه فاكه‌ڵتی زانست و ته‌ندروستی پێك ده‌هێنن ، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له كۆڵه‌گه‌كانی فاكه‌ڵتی زانست و ته‌ندروستی له‌زانكۆی كۆیه دا كه‌له‌ساڵی خوێندنی 2004-2005 دا، به‌هۆی په‌رۆشی زانكۆ بۆ دابینكردنی پێداویستیه به په‌له‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌بواره جیاجیاكاندا، كرايەوە .ئامانجی به‌شی بیركاری به‌رهه‌م هێنانی كه‌سانی شاره‌زا و پڕۆفیشناڵه له بواری بیركاریدا كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی پێیان ده‌بێت له پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردندا. بۆ زانيارى پتر، كليك لێرە بكە.
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
وێنە : دڵشاد كاكەڕەش