وۆركشۆپى هاوبەشى نێوان بەشى ياسا و ژمێريارى بەڕێوەچوو
News #04 Issue 40, Apr 2018| Núcey #04, Jhimarey 40, Mangí 4 Sallí 2018 | نوچەی 04، ژمارەى 40 مانگی 4 ساڵی 2018
به‌شی ( یاسا ) له‌گه‌ڵ به‌شی ( ژمێریاری و كارگێڕی ) له فه‌كه‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، به‌هاوبه‌شی ، وۆڕكشۆپێكیان پێشكه‌ش كرد .
له درێژه‌ی كار‌و چالاكیه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانی ، فاكه‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی زانكۆی كۆیهK ڕۆژی یه‌كشه‌مه ڕێكه‌وتی 15 / 4 / 2018 ، به ئاماده‌بوونی پ . ی . د. وه‌لی محمود حمد سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه ، ( پ . ی . د . دلشاد نجات سعید ) ڕاگری فاكه‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ( پ . ی . د . سامان عبدالله عزیز ) سه‌رۆكی به‌شی یاسا ، ( م . د . ڤیان سلیمان حمه‌سعید ) سه‌رۆكی به‌شی كارگێڕی و ژمێریاری و مامۆستایانی ههردووبهشهكه ، وۆركشۆپێك به ناونیشانی ( المحاسبه القضائية الالتقاء بين قانون والمحاسبة ) به‌ڕێوه چوو .
سه‌ره‌تا هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌و، ڕاگری فاكه‌لتی زانسته مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، وته‌ی خۆیان پێشكه‌ش كرد . دواتر ده‌ست كرا به پێشكه‌ش كردنی وؤركشۆپهكه .
وۆركشۆپه‌كه له سێ ته‌وه‌ر پێك هاتبوو ، كه ههرتهوهرهو ناونیشانێكی بۆ دیاری كرابوو .
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م به ناونیشانی ( الشركات فی القانون وفی المحاسبه )
له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا سێ سیمینارلهلایهن سێ مامۆستا پێشكه‌ش كران .
1- م . ی . ئارام سامی قادر ، له‌به‌شی یاسا ، سیمینارێكی پێشكه‌ش كرد ، به‌ناونیشانی ( انواع الشركات فی قانون الشركات العراقی )
2- پ . ی . د. ناهده عبدالغنی محمد ، له به‌شی یاسا ، سیمینارێكی پێشكه‌ش كرد ، به‌ناونیشانی ( قانون ضريبة الدخل العراقی ) .
3- م . ی . ئه‌رده‌لان اسماعیل حامد ، له به‌شی ژمێریاری ، سیمینارێكی پێشكه‌ش كرد ، به‌ناونیشانی ( محاسبه الشركات ) .
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م به ناونیشانی ( المحاسبة القضائية والحاجة الى المحاسبين القضائيين فى الاقليم )
له‌ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م دووسیمینار له‌لایه‌ن دوو مامۆستای به‌شی ژمێریاری پێشكه‌ش كران :
1- م . د . ڤیان سلیمان حمه‌سعید ، سیمینارێكی پێشكه‌ش كرد به‌ناونیشانی (المحاسبة القضائية )
2- پ . ی . د . باسمة فالح النعيمى سيمينارێكی پێشكه‌ش كرد به ناونیشانی ( الحاجة الى المحاسبين القضائيين فى الاقليم )
ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌م به‌ناونیشانی ( المنازعات وقضايا الشركات والتحكيم فى المنازعات )
له‌م تهوهرهیهشدا ، كه دواین تهوهرهبوو ، دوو سیمینار له‌لایه‌ن دوو مامۆستای به‌شی یاسا ، پێشكه‌ش كران ،
1- پ . ی . د . دڵشاد نجات سعید ، سیمیناریكی پێشكه‌ش كرد به ناونیشانی ( التحكیم التجاری )
2- پ . ی . د . مه‌زن جلال احمد ، سیمینارێكی پێشكه‌ش كرد به ناونیشانی ( افلاس الشركات )
وۆركشۆپه‌كه له‌لایه‌ن مامۆستا (هیمن حمدامین ابراهیم ) به‌ڕیوه چوو .
له‌م باره‌یه‌وه ( پ . ی . د . سامان عبدالله عزیز ) سه‌رۆكی به‌شی یاسا وتی :
خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم كه به‌شه‌كه‌مان به‌شی یاسا ، له‌گه‌ڵ به‌شی كارگێڕی و ژمێریاری ، ئه‌م وۆركشۆپهی پێشكه‌ش كرد . ئیمه وه‌ك به‌شی یاسا له فاكه‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، هه‌میشه هه‌وڵمانداوه به‌شه‌كه‌مان به‌شێكی چالاك و زیندووبێت ، بۆ سازدانی بابه‌تی زانستی ، له‌م سۆنگه‌یه‌وه به‌رده‌وام له هه‌وڵی ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی لهبارداین بۆ ئاماده‌كردنی سیمینار‌و وۆركشۆپ و بابه‌تی زانستی و ئه‌كادیمی ، بۆ په‌یوه‌ست بوونمان به بابه‌ته ههستیارو گرنگه‌كانی نێو كۆمه‌لگا . سه‌ره‌رای ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی كوردستانی گرتۆته‌وه به مامۆستا‌و فهرمانبهرانیشه وه ، به‌لام ئێمه هه‌میشه له‌هه‌وڵی پێشكه‌وتنی زانست و زانیاریین له زانكۆكه‌مان ، ئه‌م وۆركشۆپهی ئه‌مجاره‌ش پێشكه‌ش كرا ، هه‌وڵیكی تربوو بۆ گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه . له‌م وۆركشۆپه‌دا باس له بابه‌تێكی ههستیارو زیندوو كرا كه ئه‌ویش ( ژمێریاری دادگه‌ری ) یه ، ئه‌م بابه‌ته گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه له‌بواری دادگه‌ری ، به‌پێدانی شاره‌زایی له بواره‌كانی ژمێریاری بۆ دادگا . كه ئه‌مه‌ش ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێت ، بۆ ئاشكراكردنی تاوانه داراییه‌كان . له‌سه‌روشیانه‌وه تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی دارایی ، كه ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی هه‌نووكه‌یی و پرسێكی زیندووی ناو سه‌رجه‌م كۆمهلگاو داموده‌زگاكانی میریه .
دكتۆر سامان له كۆتایی قسه‌كانی دا وتی :
ده‌مه‌وێت سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ‌و ، ڕاگرایه‌تی فاكه‌لتی بكه‌م ، كه هه‌میشه هاوكارمانن بۆ ئه‌نجامدانی چالاكیه زانستیه‌كان ، وه‌سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی به‌شی كارگێڕی و ئابووری ده‌كه‌م ، كه هه‌میشه به‌یه‌كه‌وه وه‌ك یه‌ك تیم كار ده‌كه‌بن ، بۆ به‌ره‌و پێشچوونی پڕۆسه‌ی زانستی ، له ههردووبهشهكهدا ، سوپاس بۆ سه‌رجه‌م مامۆستاكان .
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م وۆركشۆپه‌وه ( م . د . ڤیان سلیمان حمه‌سعید ) سه‌رۆكی به‌شی كارگێڕی و ژمێریاری وتی :
ناوه‌رۆكی وۆركشۆپه‌كه ، تایبه‌ت بوو به ، ( محاسبة قضائية – ژمێریاری دادگه‌ری ) كه بابه‌تێكی زۆر هه‌ستیاره‌و, پێویسته گرنگى زۆری پێبدرێت , بۆ نه‌هێشتن و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی . وه‌ئه‌م جۆره محاسهبهیه ، ژمێریاری و یاسا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه . ئه‌م جۆره ژمێریاریه سه‌ری هه‌ڵدا له‌ده‌ره‌نجامی پێویستی یاسا بۆ كه‌سانی شاره‌زا له‌بواری دارایی و ، شیكردنه‌وه‌ی زانیاری دارایی . بۆیه ژمێریاری دادگه‌ری . جێبه‌جێ كردنی پره‌نسیپه‌كانی ژمێریاری و بیردۆزه‌كانی ، له ژینگه‌یه‌كی یاسایی ، به‌شێوه‌ی شاره‌زا و ڕاوێژكار لهناودادگاكان , بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كان ، كه‌یاسا ناسه‌كان ناتوانن به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن له‌زۆر كێشه ، كه‌په‌یوه‌ندی به داراییه‌وه هه‌یه .
جیگای ئاماژه پێكردنه له وۆركشۆپه‌كه‌دا ، له‌دوای پێشكه‌شكردنی هه‌ر سیمینارێك ، ئاماده‌بوان سه‌رنج و پرسیاره‌كانیان ، ده‌خسته روو مامۆستا پێشكه‌ش كاره‌كانیش وه‌لامیان ده‌دانه‌وه .
ئاماده‌كردنی : محمد مغدید
وینه‌كان : دڵشاد كاكه‌ره‌ش