ديدارى نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى پيزا لە وڵاتى ئيتاڵيا بەڕێوەچوو

News #10, Issue 46, Oct 2018 | Núcey #10, Jhimarey 46, Mangí 10 Sallí 2018 | نوچەی 10، ژمارەى 46 مانگی 10 ساڵی 2018

ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٨/١٠/٢٤ کاتژمێر ٩:٣٠ خولەكی سەر لە بەیانی شاندەکەی زانکۆی کۆیە سەردانی زانکۆی پیزای ایطالی کرد لە شاری پیزا. سەرەتا لەلایەن پڕۆفیسۆر پاولۆ مانکارێلا سەرۆکی زانکۆ وە پڕۆفیسۆر فڕانسیسکۆ مارسیلۆنی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و خاتوو فڕانسیسکا بیانچینی لە یەکەی جوڵەی نێودەوڵەتی پێشوازی کران.

بەڕێز پڕۆفیسۆر پاولۆ کورتەیەکی دەربارەی یادداشتنامەی لێک تێکگەیشتنەکەو هەنگاوەکانی ئایندەی جێبەجێکردن و بەیەکەوە کارکردنی بە گرنگ هەڵسەنگاند و هەردوو سەرۆکی زانکۆ لۆگۆی زانکۆی پیزاو زانکۆی کۆیەیان گۆڕیەوە.

بەشی دووەمی کۆبوونەوەکان تايبەت بوو بە پرێزنتەیشن بۆ ناساندنی هەردوو زانکۆ لەلایەن بەڕێزان دکتۆر فڕانسیسکۆ مارسیلۆنی و دکتۆر هاوکار باپیر بکر، لەم بەشەی کۆبونەوەکە بەرپرسی پڕۆژەکانی مەشقی هاوینەی زانکۆی پیزا ئامادە بوو.

زانکۆی پیزا لە ساڵی 1343میلادی دامەزراوەو خاوەنی چەندین خەڵاتی نۆبڵە لە بواری زانستی داو زانای بەناوبانگی فیزیا گالیلۆ گالیلی دەرچوو وە مامۆستای ئەم زانکۆیە بووە.

بەرپرسانی زانکۆی پیزا بەراوردی تەمەنی زانکۆی کۆیەو پێشکەوتنە زانستیەکانیان کرد مایەی سەرسوڕمان و خۆشحاڵی بوو بۆیان.

شاندی زانکۆی کۆیە لە کۆتایی دیدار لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی پیزا ( نیگەرانی و دڵتەنگی خۆیان بە بەڕێز پڕۆفیسۆر پاوڵۆ ڕاگەیاند سەبارەت بە ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە لە بەشی کیمیای زانکۆکەدا کە زەرەرو زیانی مادی پێ گەیاندبوون وە هیوایان خواست کە ڕوداوی لەوشێوەیە دوبارە نەبێتەوە).