سمینارێک لە سەرسیستمی ئیمەیلی زانکۆی کۆیە

News #23, Issue 04, April 2015 | نوچەی 23، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015 | Núcey #23, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015

گومانەكان لەبارەى بەکار هێنانی ئيمەيڵى زانكۆ

بە ئامادەبوونى بەرێز د. وەلى مەحمود سەرۆكى زانكۆ و ژمارەيەكى زۆرى مامۆستايان لە بەشە جياوازەكانى زانكۆ، لە هۆڵى LT1001ى ڕۆژى دووشەممە ٢٧/ ٤/ ٢٠١٥ سەرۆكايەتى كاژێر ١٢:٣٠ نيوەرۆ، بەرێز د. ديلان مەجيد رۆستەم ياريدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كار و بارى زانستى و خوێندنى باڵا سمينارێكى گشتى لەسەر پارێزراوی و دڵنییای و پاکتاوی و کارایی ئیمەیلی زانکۆی کۆیە پێشكەشكرد.

لە سەرەتادا بە پێشينەيەكى مێژوويى سەبارەت بە گرنگى ئەليكترۆنى کردنی پەیوەندیەکانی و کارەکانی زانكۆكان پێشكەشكرد و ئاماژەيدا بە كاريگەرى ئەرێنى ئەو بەئەلكترۆنيكردنە لەسەر ڕەوتى بەرەوپێشەوەچوونى ئەكاديمى و كارگێڕى زانكۆكان، نموونەى بەرجەستەى لە زانكۆ پێشكەوتووەكانى جيهان بۆ پاڵپشتى بۆچونەكانى دەهێنايەوە.

دواتر قسەى لەبارەى بابەتى سمينارەكەوە كرد و ئاماژەى بەوەدا كە دەنگۆى هەندێ پرسيارى ناڕەوا لەسەر سيستمى ئيمەيڵى زانكۆى كۆيە بەتايبەت لە لايەنى پارێزراوى و دڵنيايى و پاكتاوى و كارايى ئيمەيڵەكە، لە ميانەى قسەكانيدا هەموو ئەو دەنگۆيانەى ڕەتكردەوە و وتى"بەهەموو شێوەيەك ڕەتى ئەو بۆچوونانە دەدەمەوە كە باس لە ناپارێزراوى ئيمەيلى زانكۆ دەكەنەوە و بەهيچ شێوەيەك هيچ سانسۆرێك نييە لەسەرى، و لەڕوى لۆژيكيشەوە ناگونجێت كە ئێمە چاودێرى تەواوى بەكارهێنەرانى ئيمەيلى زانكۆ بكەين چونكە نە هێندە كاتمان هەيە و نەهێندەش بابەتێكى گرنگە بە لامانەوە، دڵنیا بن بێ ئاگاداری ئێوە کەس ناتوانێ ئێمەێلی کاربەران ببینت، هەرکاتێک گۆمانیک هەبوو سەدانمان بکەن. شایانی باسە بەڕێوەبەرایەتی ئای. تی بەردەوام دەرگای ئاوالە بووە، بۆ وڵام دانەوەی هەر پرسیارێک کە لەسەر چەندێتی و جۆرێتی سیستمی ئەلکترۆنی لە زانکۆی کۆیە بە تایبەت سیستەمی ئێمەیل. هەروەها ئەم بابەتە بە بەردەوامی وەکوو وانە لە دەورەی رێگەکانی وانە وتنەوە بە مامۆستایانی بەشداربوو لە خولەکە پپێشکەش کراوە و دەکرێت."

بەڕێزیان لە بەشێكى ترى سمينارەكەدا تيشكى خستە سەر گرفتى پێشنەكەوتنى سيستمەكە و وتى "تاكە گرفتى سيستمەكە كێشەى تێكەڵاو نەبوون و ناكارايى بەكارهێنەرانى ئيمەيلەكەيە. ئەمە تاكە گرفتە لەبەردەم پێشنەكەوتنى، بۆیە داوادەكەم لەسەرجەم مامۆستايان و خوێندكاران و هەموو ئەوانەى ئيمەيڵى زانكۆيان هەيە بەكارى بهێنن تاوەكو هەنگاوەكانى بەئەلكترۆنيكردنى زانكۆ بەرەو پێشەوە بڕوات"

لە كۆتاييشدا هەموو ئامادەييەكى نيشاندا بۆ هاوكاريكردنى ئەو كەسانەى كێشەيان هەيە لە بابەتەكە و لايان ڕوون نييە.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕەکانی خوارەوە بکەن.

(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)