issue 64 (1) خوێندکارانى بەشی پەروەردەى ئینگلیزى بەشدارى لە وەرگێڕانى گوگڵ google translate دا دەکەن

دواى ئەوەى لەلایەن ئەو ستافەوە کەوا پڕۆژەى زیادکردنى زمانى کوردى بۆ پرۆسەى وەرگێڕانى گوگڵ Google Translate داواى هاوکارى کرا بۆ پەرەپێدانى پڕۆژەکە. خوێندکارانى بەشى زمانى ئینگلیزى لە فاکەڵتى پەروەردەى زانکۆمان، بە سەرپەرشتى م.دابان قاسم مامۆستاى بەشەکە بەشدارى هەڵمەتى وەرگێڕانەکەیان کردو بە بەشدارى 25 خوێندکار توانیان لەم ماوەیەدا کە دەوامى زانکۆ وەستاوە، زیاتر لە 65000 شەش و پێنج هەزار وشە وەربگێڕن بۆ سەر زمانى کوردى شێوەزارى ناوەڕاست.