سەرۆكى يەكێتى زانكۆكانى عەرەبى سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد
News #03, Issue 44, Jun 2018 | Núcey #03, Jhimarey 44, Mangí 8 Sallí 2018 | نوچەی 03، ژمارەى 44 مانگی 8 ساڵی 2018
بە مەبەستى بينينى توانا ئەكاديمى و كارگێڕيەكانى زانكۆى كۆيە، سەرۆكى يەكێتى زانكۆكانى عەرەب سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد.
ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٨/٨/٢٨ بەڕێز د.عمرو عزت سلامە سەرۆكى يەكێتى زانكۆكانى عەرەب بە ياوەرى بەڕێزان د.عەبدولرەحيم ئەحمەد سەلامە ياريدەدەرى سەرۆك، د.حارث دوهان الجنابى ڕاوێژكار و مامۆستا وەهيب كراجە بەڕێوەبەرى پەيوەنديەكان و راگەياندن لە لايەن بەرێز سەرۆكى زانكۆ و ئەندامانى ئەنجومەنى زانكۆ پێشوازيكران.
دواى گەيشتنيان بە زانكۆى كۆيە، سەردانى بەڕێوەبەرايەتى بەشە ناوخۆييەكان، فەكەڵتى پەروەردە، سەنتەرى توێژينەوەى زانستى و تەندروستى يان كرد، پاشان لە سەرۆكايەتى زانكۆ كۆبوونەوە دەستى پێكرد.
لەسەرەتاى ديدارەكەدا بەڕێز پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ بەخێرهاتنى مێوانەكانى كرد و باسێكى لەبارەى زانكۆوە پێشكەشكرد و تواناكانى ئەكاديمى زانكۆى كۆيەى بۆ ڕوون كردنەوە، هيواى خواست پەيوەنديەكان لە ئاستێكى زۆر باشدابێت و ئامادەيى زانكۆى كۆيەشى بۆ ئەو بابەتە دەربڕى.
پاشان بەڕێز دكتور عمرو عزت سلامە سەرۆكى يەكێتى زانكۆكانى عەرەب سوپاس و پێزانينى ئاراستەى زانكۆى كۆيە كرد بۆ پێشوازيكردنيان و ئامادەيى تەواوى زانكۆى كۆيەشى بۆ هەر هەماهەنگى و پەيوەنديەك بەرز نرخاند.
بەشى دووەمى كۆبوونەوەكە تايبەت بوو بە قسەكردن لەبارەى پەيوەنديەكان و چۆنيەتى سوودوەرگرتن لە ئەزموون و كارايى و شارەزاييەكان.
لە كۆتايى ديدارەكەدا بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە لۆگۆى زانكۆى بەخشى بە سەرۆكى يەكێتيەكە و ديارى بە ئەندامانى شاندەكە.
يەكێتى زانكۆكانى وڵاتانى عەرەبى لە ساڵى ١٩٦٤ دامەزراوە و بارەگاكەى لە عەممانى پايتەختى وڵاتى ئوردنە، ئامانجى رێكخراوەكە پشتگيرى هەماهەنگى و هاوكارى نێوان زانكۆكانە لە ڕووى ئەكاديميەوە، بۆ زانيارى پتر كليك لێرە بكە.
ڕۆژى ٢٠١٦/١٠/٣٠ بەڕێز سەرۆكى پێشووى يەكێتى زانكۆكانى عەرەب سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد. لەو بارەيەوە نووچەيەكى تايبەت بخوێنەوە، كليك لێرە بكە.
ئامادەكردنى: ژوورى هەواڵ
وێنەكان: دڵشاد كاكەرەش