زانكۆی راپه‌رین گه‌شتێكی زانستی بۆ تاقیگه‌كانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی كۆیه‌ ئه‌نجامدا

News #08, Issue 49, Jan 2019 | Núcey #08, Jhimarey 49, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 08، ژمارەى 49 مانگی 01 ساڵی 2019

ڕۆژى یه‌ك شەممە ڕێكەوتى ٢٠١٩/١/٢٧ به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی زانكۆی راپه‌رین سەردانی فاکەڵتی ئەندازیاری زانکۆی کۆیەی کرد ، بۆ بینینی تاقیگەی خاك

(Soil mechanics) لە فاکەڵتی ئەندازیاری.

لە بارەی سەردانەکەیان م. به‌شدار محمد طاهر مامۆستا له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی زانكۆی راپه‌رین دەڵێت" ئێمە هاتوین لە تاقیگەکانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی كۆیه‌ تاقیگه‌ی خاك (Soil mechanics) ئه‌م بابه‌تانه‌ی لای خۆمان به‌شێوه‌كی تيۆرى ده‌یان خوێنین، لێره‌ خوێندكاره‌كانمان به‌كرداری سودی زانستی لێ ببینن، چونكه‌ هه‌ندێ له‌م ئامێرانه‌ی له‌م تاقیگه‌یه‌ی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی كۆیه‌ هه‌یه‌ له‌ تاقیگه‌كانی ئێمه‌ نییه و‌ لێره‌ هه‌یه‌ به‌ شێوه‌كی كرداری خوێنكاره‌كانمان سودی زانستی لێ ده‌بینن"

هەر له‌ باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان خوێندكار توانا عمر خوێندكاری قۆناغی سێ له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی زانكۆی راپه‌رین باسی ئەوەی کرد ئەم جۆرە سەردانانە سودی زۆری هەیە" چونکە ئەم بابەتانەی خوێندومانە له‌ زانكۆكه‌ی خۆمان به‌ شێوه‌كی نه‌زه‌ری و لێره‌ به‌ شێوه‌كی كرداری ده‌یان خوێنین و سودی زانستی زۆری هه‌بوو بۆمان ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌مرۆمان بۆ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی كۆیه‌ و تاقیگه‌كانی."

ئا: بەندى لوقمان