وۆركشۆپى هونەرى چارەسەركردنى كێشەكانى خێزان بەڕێوەچوو
News #22, Issue 50 , Jan 2019 | Núcey #22, Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 22، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019
ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٩/٢/٢٥ بەشەكانى پەروەردەى دەرونزانى و باخچەى ساوايان وۆرك شۆپێكى هاوبەشيان لە هۆڵى مامۆستا تاهير بەكر ئەنجامدا بە ناونيشانى هونەرى چارەسەركردنى كێشەكانى خێزان كەتێيدا ژمارەيەكى زۆرى خوێندكارو مامۆستايانى هەردوو بەشەكە ئامادەى بوون.
بەڕێز م.ئالان سەڵاح سەعدى سەرۆكى بەشى پەروەردەى دەرونزانى لەو بارەيەوە دەڵێت " لە ئێستادا كۆمەڵگەكەمان و لە ناويشيدا يەكەى خێزان توشى كێشە و گرفتى جۆراوجۆربوون كە پێويستيان بە خوێندنەوەى زانستى هەيە تا لەو ڕێگەيەوەش هۆشيارى پێويست سەبارەت بەم بابەتە بخرێتە ڕوو، ئەو بابەتانەى لەم وۆركشۆپەدا پێشكەشكران لە لايەن مامۆستايانى بەشەكەمانەوە، جەختيان كردە سەر نوێترين گيروگرفتەكانى خێزانى سەردەم، وێڕاى خستنەڕووى چارەسەرى گونجاو بۆيان بە ناونيشانى هونەرى چارەسەركردنى كێشەكانى خێزان"
زياتر دەلێت " پێويستە بەردەوام لەم بابەتانە بكۆڵينەوە ، چونكە خێزان بەردەوامى هەيە و كێشەكانيش بەردەوام دەبن و كێشەى نوێش لەوبارەيەوە دروست دەبێت"