بەشى جوگرافيا پێنجەمين ديدارى زانستى بۆ بابەتى ژينگەيى ڕێكخست

News #13, Issue 16, April 2016 | Núcey #13, Jhimarey 16, Mangí 4 Sallí 2016 | نوچەی 13، ژمارەى 16 مانگی 4 ساڵی 2016

وەك نەريتێكى ساڵانە، بەشى جوگرافيا لە فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان، لە ڕۆژى ژينگەدا پێنجەمين ديدارى زانستى بۆ بابەتى ژينگە ڕێكخست ، ڕۆژى يەك شەممە ١٧ نيسانى ٢٠١٦ ديدارەكە لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونى بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و جێگرەكانى و ژمارەيەكى زۆر مامۆستا و خوێندكار و مێوانانى شارى كۆيە ديدارەكە دەستى پێكرد.

سەرەتا بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ وتەيەكى پێشكەشكرد و وتى "خۆشحالم کەوا ئەمرۆ هەموو لێرە لە زانکۆی کۆیە لە رۆژێکی وا گرنگ کەوا هەمووان خاوەنین و هیچ حیزب و لایەن و تاقمێک بە تەنیا خاوەنی گرنگی پێدان بەم رۆژە نیە، کۆبووینەوە.

من خۆشحالتر دەبووم ئەگەر کارەکان و بیرۆکە و چالاکییەکانی ئەمڕۆمان لە ئاستێکی بەرزتر و شیاو بوونایە بە زانکۆ، بەڵام بەداخەوەین کە قەیرانی دارایی و باری لاری زانکۆمان بووە کە یەکێک لە لەمپەرەکانە کە نەتوانراوە کارەکانمان لە ئاستێکی بەرزتر بن. هیوادارم هەم ئێوە بمانبەخشن و هەم لێژنەی پێکهاتوو بۆ ئەم کارە لە ساڵی ئایندە بە هەماهەنگی خەڵکی تری ناو زانکۆ و دەرەوەی زانکۆ، کاری باشتر و چاکتر و زۆرتر ئەنجام بدەن.

وشەی ژینگە واتە ئەو شوێنەی شیاوە بۆ ژیان بۆیە هەر لە سەرنج دان لە وشەکە تێدەگەین کە دەبێ ئەو شوێنەی لێ دەژین (شیاو بێ بۆ ژیان و بۆ تەندروستی و تا دەکرێت جوان بێت و پاك رابگیرێت، بەڵام وەک دیارە لەگەڵ بوونی ژیان و زۆربوونی مرۆڤەکان و زۆربوونی پێداویستیەکان بەردەوامیان و تەواوبوونی شتە سروشتیيەکان، کەل و پەلە دروست کراوەکان دەبنە پێداویستیەکانی ژیان کە بەداخەوەم بە دەستی مرۆڤەکان دروست کراون، بەڵام هۆکاری سەرەکی و گەورەن بۆ پیس کردن و پیس بوونی ژینگە، بەڵام دوای ئەوە مرۆڤ گەیشتە ئەو راستیەی کە دەبێ بە هەموو توانایەکیان رووبەرووی ئەم تێکدانەی ژینگە ببنەوە.

سەدان و هەزاران پلان و یاسا و رێنمایی و کردار و لێکۆڵینەوە لە سەرتاسەری جیهان دەستی پێ کردووە، و ساڵانە بودجە و خەرجی زۆر دەکرێت بۆ دەست گرتن بە زیاتر پیس نەبوونی ئەم ژینگەیە کە بریتیە لە خاک و زەوی و ئاسمان.

" بۆ خوێندنەوەى تەواوى وتارەكە، لێرە كليك بكە.

دواتر بەڕێزان سەرۆكى دەستەى ژينگە و سەرۆكى بەشى جوگرافيا وتاريان پێشكەشكرد، بە جەخت كردنەوە لەسەر "گرنگى و پاراستنى ژينگە و هەنگاوەكان و چۆنيەتى جێبەجێكردنى پلانەكان تايبەت بەم بابەتە"

ديدارەكە چى يە؟!

ديدارەكەى بەشى جوگرافيا كە لە ژێر چاودێرى ڕاگرايەتى فەكەڵتى پەروەردەيە ديدارێكى يەك رۆژيە بە ناونيشانى (ژينگەيەكى پاك ڕێگايەكە بۆ كەمكردنەوەى قەيرانەكان)، بەڕێز د.نالى جەواد سەرۆكى بەشى جوگرافيا دەڵێت " ديدارەكەمان بە ئامانجى هەڵسەنگاندنى دۆخى ژينگەيە لە ڕوانگەيەكى زانستيەوە" هەروەها دەڵێت " ناوەڕۆكى ديدارەكە پێك دێت لە پێشكەشكردنى بابەتى ژينگەيى بە شێوەيەكى ئەكاديمى " ئاماژە بەوە دەدات لە كۆتايى ديدارەكەدا پێشنياز و ڕاسپاردەكانيان ئاراستەى لايەنە پەپوەنديدارەكان دەكەن.

دەربارەى پێويست بوونى ئەم ديدارە دكتۆر نالى دەلێت "بە دڵنياييەوە پێويستيەكى حەتميە و دۆخى ژينگە ئەوە هەڵدەگرێت كە كۆنفرانس و ديدارى بۆ ڕێك بخرێت، هەرچەندە ئێمە بيرۆكە و بەرنامەى ترمان هەبوو بەڵام بەهۆى دۆخى داراييەوە نەمانتوانى جێ بە جێ ى بكەين"

زانيارى تايبەت : نالی جەواد حەمەد ، سەرۆکی بەشی جوگرافیايە، نازناوی زانستی: مامۆستايە، پسپۆرە لە جيۆمۆرفۆلۆجیا، ٧ توێژینەوەی زانستی هەیە، هەروەها بەتوێژینەوەیەک بەشداری کردووە لە کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی دەربارەی ژینگەی کوردستان لە وڵاتی تورکیا، بۆ زانيارى زياتر لێرە كليك بكە.

پێنجەمين ديدارى زانستى بەشى جوگرافيا بۆ بابەتى ژينگەيى لە چوار پەناڵدا پێشكەش دەكرێت و ١٣ سمينار لە خۆى دەگرێت (دەتوانن لە خوارەوە بابەتەكان ببينن)

بەشى جوگرافيا

به‌شی جوگرافیا له‌ زانكۆی كۆیه‌ ژینگه‌یه‌كی نایاب بۆ خوێندنی جوگرافیا و جێبه‌جێكردنه‌كانی سازده‌كات. ئه‌م به‌شه‌ یه‌كێكه‌ له‌و نۆ به‌شه‌ی كه‌ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ پێك ده‌هێنن ، هه‌روه‌ها یه‌كێكه‌ له‌كۆڵه‌گه‌كانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ له‌ زانكۆی كۆیه‌دا كه‌ له‌ ساڵی خوێندنی 2004-2005 دا به‌هۆی په‌رۆشی زانكۆ بۆ دابینكردنی پێداویستیيه‌ به‌په‌له‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا دامه‌زرا. ئامانجی به‌شی جوگرافیا به‌رهه‌م هێنانی كه‌سانی شاره‌زا و پڕۆفیشناڵه‌ له‌ بواری جوگرافیادا كه‌ هه‌رێمی كوردستان پێویستی پێیان ده‌بێت‌ له‌ پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردندا. تێڕوانینی به‌شی جوگرافیا له‌ زانكۆی كۆیه‌دا به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تيیه‌ له‌ بواری توێژینه‌وه‌ و ڕاهێنانی خوێندكاران به‌ مه‌به‌ستی دابینكردنی ئه‌و پێداویستيیانه‌ی كه‌ به‌ره‌نگارمان ده‌بێته‌وه‌ له‌ بواری پیشه‌سازی و كۆمه‌ڵگادا. هه‌روه‌ها كردنی به‌شه‌كه‌ به‌ هه‌ڵبژارده‌ی خوێندكاران له‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌دا بۆ گه‌ڕان به‌دوای پڕۆگرامێكی ئه‌كادیمی ئاست به‌رز و گرنگی تایبه‌ت پێدراو له‌ ژینگه‌یه‌كی فێربوونی جۆر به‌رز، ئامانجێكی تری به‌شی جوگرافیايە كە دەيەوێت لە داهاتوودا بيهێنێتە دى .بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە

ژينگە چييە؟

ژينگە ھەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە لە دەوروبەرمانن و کاريان تێدەکەين و کارمان تێدەکەن، ئەم کارتێکردنەش دەبێت بەشێوەيەکي ھاوسەنگ بێت و ئەگەر بەھۆي ھەر ھۆکارێک ئەو ھاوسەنگييە تێک چوو ئەوا جۆرە لاسەنگييەک لەنێوانيان ڕوودەدات ئەويش بريتييە لە پيس بووني ژينگە، واتە ژينگە پيش دەبێت ئەگەر کارتێکردني نێوان مرۆڤ و دەوروبەرەکەي ناھاوسەنگ بوو، بێگومان ئەو ژينگەيەي کە مرۆڤيشي تيادا دەژين لە چەندان جۆرە ماددەي جياواز پێک دێت لەوانە ئاو، ھەوا، خاک، گژوگيا......و چەندان ماددەي تريش کە ھەريەکەيان لە پێک ھاتەي جياواز پێک ھاتووە کە ھەريەکەيان کاريگەريەکي کيميايي و فيزياويان بەسەريەکتريەوە ھەيە. وە ديسان ئەم کاريگەريە کيميايي و فيزياييانە بە شێوەي ھاوسەنگ ئەگەر ئەو ھاوسەنگييە نەما ئەوا جۆرە مەترسييەک بۆ سەر ژياني مرۆڤ دروست دەکات، بۆنموونە بەھۆي کاريگەريە فيزياوييەکان پێک ھاتە ئاڵۆزەکەي ژێر زەوي کە پەستانێکي لەناودايە ئەگەر ئەو پەستانە لە ڕێژەي پەستانە ئاساييەکەي خۆي زياتر بوو ئەوا دەبێتە ھۆي دروست بووني بووکەلەرزە (Earth quakes) وەياخود بەھۆي چەند ھۆکارێکي تري پلەي گەرمي دەبێتە ھۆي دروست بووني بورکان، وە ياخود ئەگەربێت و ھێزي کێش کردني زەوي لەرێژەي دياريکراوي خۆي زيادي کرد ياخود کەمي کرد ئەوا تێکڕاي گەشتە ئاسمانيەکان و ژيان لەسەر زەوي دەوەستێت چوار جۆر پيس بووني ژينگەمان ھەيە، بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە. هەروەها لێرە كليك بكە.

ئامادەكردنى: ژوورى هەواڵ

وێنە: كاردۆ محەمەد