ڕێزلێنان بۆ د. خدر مەعسوم

News #03, Issue 00, Jan 2014 | Núcey #03, Jhimarey 00, Mangí 12 Sallí 2014 | نوچەی ٣، ژمارەی 0، مانگی 12 ساڵی 2014

in English

مەراسیمى ڕێزلێنان بۆ د. خدر مەعسوم ڕێکخرا

بەمەبەستى ڕێزلێنان لەهەوڵ و ماندووبوونى بەڕێز (د. خدر مەعسوم) وەک سەرۆکى زانکۆى کۆیە ڕۆژى دووشەممە 29/9/2014 کاژێر (10) سەرلەبەیانى لە هۆڵى سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە بە ئامادەبوونى (د. محەمەد سابیر) نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى و سەرۆک و جێگرى سەرۆکى زانکۆى ڕاپەڕین و (مامۆستا گۆران ئازاد) ئەندامى پەرلەمانى کوردستان و (شێخ چاپووک) قائمقامى شارى کۆیە و نوێنەرى دەزگا حکومى و حزبیەکانى شارى کۆیە ژمارەیەک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکانى شارى کۆیەو مامۆستاو فەرمانبەرانى زانکۆى کۆیە مەراسیمێکى ڕێزلێنان ڕێکخرا، سەرەتاى مەراسیمەکەش بەدەقیقەیەیەک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدانى ڕزگارکردنى کوردستان و پاراستنى کوردستان دەستیپێکرد، دواتریش بەڕێز د. سەعید ساڵح یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایى وتەیەکى پێشکەشکرد، کە لەوتەکەیدا ویڕاى بەخێرهاتنى ئامادەبووان باسى لە هەوڵ و ماندووبوونى ئەو چەند ساڵەى سەرۆکى زانکۆى کۆیە کرد، دواتریش (د. محەمەد سابیر) وەکو نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى وتەیەکى پێشکەشکرد، کە وتەکەیدا باسى لەهەوڵە زانستیەکانى سەرۆکى زانکۆ کرد کە لەو ماوەیەى کە سەرۆکى زانکۆ بووەو زانکۆى کۆیە گەشەکردنى گەوروەى بەخۆیەوە بینیووە، هەروەها هیوایان خواست لە ئەرکى داهاتوویدا وەکو ئەو ئەرکەى بەردەوام بێت.هەر لە مەراسیمەکەدا لەڕێگەى داتاشۆوە بەرهەمێکى بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى زانکۆى کۆیە بە هاوکارى تەلەفزیۆنى گەلى کوردستان کەناڵى کۆیە نیشاندرا کە باسى لە ژیان و خەباتى د. خدر مەعسوم دەکرد.

دواتریش هەریەکە لە هاوڕێکانى سەرۆکى زانکۆ (شێخ چاپووک، د. مشیر، شێخ سەڵاح شێخ شەرەف) لە (3) وتەى جیادا باسى لە یادەوەرى و بەسەرهاتەکانى ژیانى خۆیان لەگەڵ د. خدر گێڕایەوە.

دوابەدواى ئەو وتارانەش ئەندزایار (بۆتان ئەنوەر) بەڕێوەبەرى بیناکارى زانکۆى کۆیە بەوێنەوە باسى لە چەند پڕۆژەیەک کرد کە لەو ماوەیەى د. خدر مەعسوم سەرۆکى زانکۆى کۆیە بووە ئەنجامدراون، هەروەک ئەو پڕۆژانەشى خستەڕوو کە لەبەرنامەى کارى ئەودابوونە بۆ ئەوەى ئەنجام بدرێن.

لە کۆتایشدا د. خدر مەعسوم وتەیەکى پێشکەشکرد کە لە وتەکەیدا سوپاسى ئامادەبووانى کرد کە ئامادەى ئەو مەراسیمە بوونە، هەروەها سوپاسى ڕێکخەرانى مەراسیمەکەشى کرد، لەبەشێکى وتارەکەیدا سوپاسى هەموو مامۆستا و فەرمانبەرانى زانکۆى کۆیەى کرد کە لەماوەى کارکردنیدا لە زانکۆدا هاوکارو پشتیوانى بوونە، هەروەها ئامادەیى خۆشى نیشاندا کە لەداهاتووشدا وەکو ڕابردوو هەردەم بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنى زانکۆى کۆیە....

دوابەدواى وتارەکەش لەلایەن ئامادەبووان چەندین ڕێزلێنان و دیارى پێشکەشکرا....

(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى)