دووەمين كۆنفراس لە زانكۆى كۆيە دەبێت
News #17, Issue 04, April 2015 | نوچەی ١٧، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015 | Núcey #17, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015
دووەمين كۆنفراس لە زانكۆى كۆيە دەبێت
كۆنفرانسى كارى هاوبەشى نێوان ڕێكخراوەكانى كۆمەڵى مەدەنى و دامودەزگاكانى خوێندنى باڵا بەڕێوەچوو
بەمەبستى پێشكەشكردنى چەندين ديبەيت لە دوو ڕۆژى جياوازدا بۆ دۆزينەوەى كارى هاوبەشى نێوان ڕێكخراوەكانى كۆمەڵى مەدەنى و دامودەزگاكانى خوێندنى باڵاى كرد ڕۆژانى سێشەممە و چوارشەممە ٢١- ٢٢/ ٤/ ٢٠١٥ لە هۆڵى بانوژ لە شارى هەولێر بەڕێز (د. وەلى مەحمود حەمەد) سەرۆكى زانكۆى كۆيە و (د. ديلان مەجيد ڕۆستەم) ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كار و بارى زانست و خوێندنى باڵا و (م. محەمەد بابۆڵى) بەڕێوەبەرى ڕاگەياندنى زانكۆى كۆيە بەشدارى يەكەمين كۆنفرانسەكەيان كرد كە ئينستيوتى پەى بە هاوكارى فەرمانگەى ڕێكخراوە ناحكومييەكان ئەنجاميان دابوو.
لەڕۆژى يەكەمەدا جگە لە پێشكەشكردنى چەندين وتار (٤) ديبەت پێشكەشكرا كە خۆى لە (١٠) بابەتى جياوازدا دەبينيەوە.
لە ڕۆژى دووەميشدا لە (٢) ديبەتدا (٦) بابەت پێشكەشكران. هەروەك لەكۆتاى كۆنفرانسيدا (٢) لێژنەى جياواز لە دام و دەزگاكانى وەزارەتى خو ێندنى باڵا و ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى پێكهێنرا بۆ ئەوەى ڕاسپاردە و بڕيارى پێويست بنووسنەوە.
لە دوو ڕۆژى كۆنفرانسدا گفتوگۆى چڕ لە بارەى بابەتەكانەوە كرا. بەڕێز (د. وەلى مەحمود حەمەد) سەرۆكى زانكۆى كۆيە وێڕاى سەركەوتن و دەستخۆشى بۆ بەستنى ئەم كۆنفرانسە، بە ئامادەبوانى ڕاگەياند بەهۆى گرنگى بابەتەكە زانكۆى كۆيە مێواندارى هەموان دەكات بۆ بەستنى دووەمين كۆنفرانس لە زانكۆى كۆيە بۆ ئەوەى بەيەكەوە ڕێگەچارەى گونجاو بدۆزينەوە، هەروەك ڕاشيگەياند سەرجەم ئەو ڕێكخراوانەى تايبەتن بە خوێندنى باڵاوە مێواندارى دەكرێن.
ئاماژەشى بۆ ئەوە كرد كە پێويستە هەموان بەيەكەوە كار بكەين بۆ سەرخستنى ئاستى زانستى زانكۆكان.
هەر لە كۆنفرانسەكەدا (د. ديلان مەجيد ڕۆستەم) ئاماژەى بۆ هەندێ هەڵە و كەم و كوڕى كرد كە لە زانكۆكانى كوردستان بەهۆى پەيڕەوكردنى هەندێك ياساى كۆن كە لەگەڵ سيسەتەمى ئەمڕۆدا ناگونجێن پەيڕەو دەكرێن. وتيشى بۆ ئەوەى زانكۆكان پێشكەون دەبێت كار بەبەرنامەى زانكۆ پێشكەوتنەكانى دنيا بكەن. ئەماژەشى بۆ ئەوە كرد كە ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى پرۆژە و ياساى نوێ پێششكەش بكەن كە لەگەڵ سيستەمى پێشكەوتنى دنيا بگونجێن.
(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)