زانكۆى كۆيە توێژينەوە لە ماسيەكەى ناوچەى تابينى قەزاى دوكان دەكات

A delegation from the koya University( Dr Taha Jalal Omer, Dr Rostam Salam Aziz , Lec Rebwar Tahir Aziz) visit to the area of (Taben) in the governorate of Sulaimani, located 24 km north-east of the Dokan , to 35501 axs of the north and east of 450622 and the rise of 755 m from the sea level

on 5/4/2016 with a view to the holding of a field study scientific type of fisheries was seen for the first time in this region, as a result of the fall of heavy rain has led to the emergence of springs of fresh water and the emergence of this kind of fish from cracks stones in the hot springs, which in the form of caves in large numbers, the springs water is cold and fresh .

Fish feature the following specifications:

1. The length of the Fisheries between 5.20 cm

2. The pink color

3. The skin is scales and transparent so that you can watch the internal innards

4. The absence of any eye ( blind fish)

5. The presence of the fat out on the mouth, believed to be the existence of sensory organs which sealing additives to determine the site and the search for preys.

6. The presence of bilateral Gill arch .

7 Believed to be from fish classified osteichthyes .

8. . Possesses the fish 6 fins ( 1 Dorsal , 2 Pectoral 2 Anal and 1 caudal fins)

Will be discussing the classification type later.

لێژنەیەكی زانستی فەكەڵتى زانست و تەندروستى زانكۆی كۆیە كە پێكهاتبوو لە بەرێزان ( د. تاها جلال عمر ، د. رۆستەم سلام عزیز و م. رێبوار تاهر عزیز ) رۆژی سێشەممە رێكەوتی 5/4/2016 سەردانی ناوچەی (تابین) لە پارێزگای سلێمانی یان كرد كە دەكەوێتە دووری 24 كم باكوری رۆژهەڵاتی شارۆچكەی (دوكان) لە پێگەی ئەسترۆنۆمی ( 355001 ) باكور و ( 450622 ) رۆژهەڵات و بەرزی (755) مەترە لە ئاستی دەریا، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم جۆرە ماسییەی كە دەركەوتوە لە كانییەك كە دەكەوێتە سەر روباری تابین لە چوارچێوەی گوندی كانی شۆك نزيك شارى دوكان.

مامۆستا ڕێبوار لە ليژنە زانستيەكە سەبارەت بەم بابەتە دەلێت " لەئاكامی بارانی زۆر، ئاوی كانیەكە بەرز بۆتەوە و بۆتە هۆكاری دەرچونی ژمارەیەكی زۆر لەم جۆرە ماسیە . وە ئەم جۆرە ماسیە لە نێوان بەردەكان دەرچووە كە لە شێوازی ئەشكەوت دایە، ئاوی كانیەكە سارد و شیرینە، وە ئەم جۆرە ماسیە تەنها لە ناو ئاوی ساردی ئەشكەوت و تاریكدا دەژیت ."

لەبارەى تايبەتمەنديەكانى ماسيەكەوە وتى" ماسيەكان ئەم تايبەتمەنديانەى خوارەوەيان هەيە:

1. درێژی ماسییەكە ( 5 -20 سم) ە.

2. رەنگی پەمەییە.

3. پێستی بێ پولەكەیە وە روونە , دەتواندرێت بە شێك لە ئەندامانی ناو سكى ببینرێت .

4. چاوی نیە واتە كوێرە .

5. بوونی ژمارەیەك لە ریشاڵ لە چواردەورەی دەمی ماسیەكە، ئێمە لەو بروایەداین لەسەریان هەستەوەری كیمیاوی وە میكانیكی هەیە كە بەكاردەهێنرێت بۆ بەرگری كردن واتە راكردن لە هەر مەترسییەك وە دەست نیشان كردنی شوێنی نێچیر بۆ راوكردنی وەك سەروچاوەی خۆراك.

6. بوونی (2) كەوانی ریشال لە دوای سەر لە هەردوو لای لەش كە بەكاردەهێنرێ بۆ هەناسە .

7. وابروا ئەكرێت كە لە جۆری ماسی ئێسقانییە .

8. (8) دانە پەرە هەیە كە (1) لەسەر پشتە وە (4) دانە لە بەشی سكی هەیە وە (1) دانە كە بە شێوازی كلكە , وە ئەمانە بەكاردەهێنرێت لە كاتی مەلە بۆ گۆرینی رووی مەلەكردن وە جوڵەكردن بۆ سەرەوە وە بەرەو خوار."

توێژينەوەى ترى لەسەر دەكرێت

مامۆستا ڕێبوار دەڵێت " لە داهاتوو توێژینەوەی تایبەت دەكرێت بەمەبەستی پۆلین كردنی جۆری ماسیەكە و دۆزینەوەی زانیاری زانستی تایبەت بەم ماسییە "

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ