خەڵات بەسەر يەكەمى بەشەكان دابەشكرا

News #03, Issue 34, Oct 2017| Núcey #03, Jhimarey 34, Mangí 10 Sallí 2017| نوچەی 3، ژمارەى 34 مانگی 10 ساڵی 2017

بە مەبەستى ڕێزگرتن لە هەوڵ و ماندووبوونى خوێندكارانى يەكەمى بەشەكان، لە مەراسيمێكدا خەڵات بەسەرياندا دابەشكرا.

رۆژى يەك شەممە ٢٠١٧/١٠/٢٢ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ، بە ئامادەبوونى ئەندامانى ئەنجومەنى زانكۆ، خەڵات بەسەر خوێندكارانى يەكەمى بەشەكان دابەشكرا.

لە سەرەتادا بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ لە وتەيەكدا گرنگى و بەهاى ئەم خەڵات و ڕێزلێنانەى بۆ خوێندكارانى شى كردەوە " زانكۆى كۆيە بە شانازيەوە ئەمرۆ خەڵاتى يەكەمى بەشەكان دەكات كە لە ماوەى چوارساڵى خوێندنياندا توانيويانە بە شێوەيەكى سەركەوتووانە قۆناغى زانكۆيى تەواو بكەن" هيواشى بۆ خواستن لە ژيانى دواى زانكۆدا بە هەمان شێوە بتوانن سەركەوتن بەدەست بهێنن.

دواى دابەشكردنى خەڵاتەكان و گرتنى وێنەى يادگارى، مەراسيمەكە كۆتايى هات.

ئامادەكردن و وێنە : ژورى هەواڵ