وۆركشۆپى ميتۆدەكانى توێژينەوەى زانستى ئەنجامدرا
News #05 Issue 40, Apr 2018| Núcey #05, Jhimarey 40, Mangí 4 Sallí 2018 | نوچەی 05، ژمارەى 40 مانگی 4 ساڵی 2018
به‌شی زمانی ئینگلیزی فه‌که‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دووه‌م وۆرکشۆپی زانستی ئەنجامدا.
له درێژه‌ی کار‌و چالاکییه زانستی و ئه‌کادیمییه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی به‌شی زمانی ئینگلیزی فه‌که‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌مساڵی خوێندندا، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز پ.ی.د. ولی محمود حمد سه‌رۆکی زانکۆی کۆیه و به‌ڕێز پ.ی.د. حیدر لشکری ی.سه‌رۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا‌و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له مامۆستا‌و خوێندکارانی زانکۆ، به‌شی زمانی ئینگلیزی فه‌که‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕۆژی 12/4/2018 له هۆڵی سیمنیاره‌کانی سه‌نته‌ری به‌هار بۆ زمانی ئینگلیزی، وۆرکشۆپێکی زانستی له ژێر ناونیشانی Methods of Academic Writing ئەنجامدا.
وۆکشۆپه‌که له (4) چوار سیمینار پێکهاتبوو که بریتی بوون له:
Methods of Writing a Research له لایه‌ن د. الهام مجید قادر.
Academic Writing له لایه‌ن د. حامد بدری عبدالسلام.
Gathering Sources له لایه‌ن م. هونه‌ر حمدامین.
Plagiarism له لایه‌ن م. هاوکار اکرم عه‌وڵا وه پێشکه‌شکرا.
م. ئاره‌زوو ره‌شید سه‌رۆکی به‌شی زمانی ئینگلیزی له‌باره‌ی وۆرکشۆپه‌که‌وه دەلێت: " ئەنجامدانى چالاکی له‌مجۆره به به‌شێک له ئه‌رکه‌کانی به‌شه‌که‌مان ده‌زانین، هه‌ربۆیه له‌و کاته‌وه که‌وا بۆ ئه‌رکی سه‌رپه‌رشتی کردنی ئه‌م به‌شه ڕاسپێردراین کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ین به‌شی زمانی ئینگلیزی بکه‌ین به به‌شێکی زیندوو له ناو زانکۆمان و ئه‌و توانا و ئاسته زانستییه‌ی مامۆستایانی به‌شه‌که‌مان هه‌یانه بۆ سوودی ته‌واوی زانکۆ به‌کاریبهێنین، به ده‌رفه‌تی ده‌زانم که سوپاسی هه‌موو مامۆستا‌و خوێندکارانی به‌ش بکه‌م که‌وا له‌هه‌موو کارێک‌دا پشتیوانیم ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها سوپاسی تایبه‌تیم بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی زانکۆ که‌وا هیچ داواکارییه‌کی ڕه‌ت نه‌کردووینه‌وه بۆ به‌ره‌و پێشچوونی به‌شه‌که‌مان، هه‌روه‌ها سوپاس بۆ به‌ڕێز ڕاگری فاکه‌ڵتی و هه‌ردوو به‌ڕێزان یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆکی زانکۆ، به هاوکاری هه‌موو لایه‌ک له‌و هه‌نگاوانه به‌رده‌وام ده‌بین"
پێشکه‌شکردنی هه‌ر سیمینارێک 30 سی خولەكى خایاند. وۆرکشۆپه‌که له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری و به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی به‌شی زمانی ئینگلیزی و ڕێکخه‌ری دڵنایی جۆری به‌ش به‌ڕێوه‌چوو.